داواکارییەکان

بۆ بەگەڕخستنی وۆردپرێس ئێمە پێشنیازدەکەین خانەخوێکەت پشتگیری بکات لە:

  • وەشانی 7.4 یان بەرزتری PHP.
  • وەشانی 5.7 یان بەرزتری MySQL یان وەشانی 10.3 یان بەرزتری MariaDB.
  • پشتگیری HTTPS

ئێمە Apache یانNginx پێشنیاز دەکەین وەک هەرە بەهێزترین و پڕ تایبەتمەندیترین ڕاژە بۆ بەگەڕخستنی وۆردپرێس، بەڵام هەر ڕاژەیەک کە پشتگیری PHP و MySQL بکات دەکرێ بەکاربێ. وەک ووترا ئێمە ناتوانین’ هەموو ژینگەیەکی شیاو تاقیبکەینەوە و و هەر خانەخوێیەک لەسەر پەڕەی خانەخوێکردنەکەمان پشتگیری ئەوانەی سەرەوە و هیتریش دەکەن بەبێ هیچ کێشەیەک!

بۆ وردەکاری پێشنیازەکانی درێژکراوەی php، سەیری کتێبی خانەخوێکردن بکە.

تێبینی: ئەگەر تۆ لە ژینگەیەکی میراتی دایت واتە تۆ وەشانە کۆنەکانی PHP و MySQL بەکاردەبەی، وۆردپرێس هێشتا کاردەکات لەگەڵ PHP 7.0+ وMySQL 5.0+, بەڵام ئەو وەشانانە گەیشتوونەتە کۆتا سووڕی فەرمی ژیانییان و بەو واتایەی لەوانەیە ماڵپەڕەکەت پێشان بدرێ بە جۆرایەتییەکی ئاسایشی کەم پارێزراو.

بپرسە بۆ ئەوە

ئەمە نامەیەکە دەتوانی بینێریت بۆ هۆستەکەت؛ لەبەریبگرەوە و بیلکێنە!

من ئارەزووم لە کارپێکردنی وۆردپرێسی سەرچاوەکراوەی <https://wordpress.org/> نەرمەکاڵای وێبە و سەرسام دەبم ئەگەر هەژمارەکەم پشتگیری ئەمانەی خوارەوە بکات:

  • PHP 7.4 یان سەرووتر
  • MySQL 5.7 و بەرزتر یان MariaDB 10.3 و بەرزتر
  • Nginx یان Apache لەگەڵ مۆدیولی mod_rewrite
  • پاڵپشتی HTTPS

سوپاس!

پێویست نییە، بەڵام پێشنیارکراوە بۆ پاراستنی باشتر

خانەخوێکردن پارێزراوترە کاتێک بەرنامە بەکاربەرییەکانی php، وەک وۆردپرێس، بە بەکار‌هێنانی ناوی بەکار‌هێنەری هەژمارەکەت کاردەکەن لەجیاتی ناوی بەکار‌هێنەری هاوبەشکراوی بنەڕەتی ڕاژەکارەکە. پرسیار لە خانەخوێکەت بکە کە چ هەنگاوێک دەگرنەبەر بۆ دڵنیابوون لە پاراستنی هەژمارەکەت.