بنەماکانی ڕەوشت و هەڵسوکەوت

لە پڕۆژەی سەرچاوەکراوەی وۆرپرێسدا، ئێمە بیرمان دەبێت کە گەورەترین سەرمایەمان کۆمەڵگاکەیە کە ئێمە دەیگرینەخۆ. پڕۆژەکە، بە گشتی، بەدوای ئەم بنچینە فەیلەسووفییە سادانە دەکەوێت لە بازاڕەوەـەوە .

  • بەژداریکردنەکان بۆ پڕۆژەی سەرچاوەکراوەی وۆردپرێس بۆ سوودی هەموو کۆمەڵگای وۆرپرێسە، نەک کارە تایبەتەکان و تاکە کەسییەکان. هەموو چالاکییە ئەنجام دراوەکان وەک بەژدارێک پێویستە بکرێ بەڕەچاوکردنی بەرژەوەندییەکانی کۆمەڵگاکە.
  • بەژداریکردن لە پڕۆژەی سەرچاوە کراوەی وۆردپرێس کراوەیە بۆ هەموو ئەوانەی دەخوازن پەیوەندیمان پێوەبکەن، بەبێ ڕەچاوکردنی توانا، کارامەیی، دۆخی دارایی، یان هەر بنچیەنەیەکی تر.
  • پڕۆژەی سەرچاوەکراوەی وۆردپرێس کۆمەڵگاییکی بەگەڕخراوی خۆبەخشانە. هەتاکو ئەوەی بەژدارەکان لەلایەن کۆمپانیاکانەوە پاڵپشتیکرابن، ئەو کاتە بەخشراوە بۆ سوودی تەواوی کۆمەڵگای سەرچاوەکراوە.
  • هەر ئەندامێکی کۆمەڵگا دەتوانێ کاتی خۆی ببەخشێت و بەژداری بکات لە پڕۆژەکەدا بەهەرشێوەیەک لە شێوەکانی وەک نەخشەسازی، کۆد، بەڵگەنامەکردن، دروستکردنی کۆمەڵگا و هتد. بۆ زانیاریی زیاتر، بڕۆ بۆ make.wordpress.org.
  • کۆمەڵگەی سەرچاوە کراوەی وۆردپرێس گرنگی بە ڕەنگاوڕەنگی دەدات. ئێمە هەوڵدەدەین ژینگەیەکی میواندۆسدتی چێ بکەین، کە هەمووان هەست بە بەشداریکردن بکەن. پەیوەندیمان پێکەوە بەبێ پشتگوێخستن و جیاکاری، هاندان بۆ توندوتیژی و هەروەها ڕەفتاری ناقۆڵایانە لەکاتی بەخێرهاتندا.

لە ئێستادا پڕۆژەیەک لە ئارادایە بۆ دروستکردنی کۆدێکی واڵا و گشتگیری هەموو پەرەپێدانەکە. بۆ ئەوەی بتوانین ئاسایش و دڵنیایی بەشداربووانمان مسۆگەر بکەین.

کۆبوونەوەکان لە #community-team Slack channel بەڕێوەدەچن. کات و خولەکەکان لە Make Community blog بڵاو دەکرێنەوە.