Domains

لەبەر چەندین هۆکاری پەیوەندیدار بە نیشانەی بازرگانی وۆردپرێس، ئێمە داوات لێ دەکەین ئەگەر نیازی ئەوەت هەیە دەست بە ماڵپەڕێک بکەیت دەربارەی وۆردپرێس یان پەیوەندیدار بەو ئەوا وشەی WordPress بەکار نەهێنیت لە ناوی دۆمەین. هەوڵبدە “wp” بەکاربێنیت لە جیاتی یان هەر هەڵبژاردنێکی تر. ئێمە پارێزەر نین، بەڵام هەر باشترینەکان پێمان دەڵێن ئەوە بکەین بۆ پاراستنی نیشانەی بازرگانیمان. هەروەها، زۆر لە بەکارهێنەران پێمان دەڵێن کەوا لێی تێناگەن.

گەر پێشتر پاوان/دۆمەینت هەیە لەگەڵ “WordPress” تێدایە، ڕێڕەوکردنەوە بۆ “wp” شتێکی چاکە. تەنها بە مەرجێک سەرەکییەکە ناوی “WordPress” لە ناواخنیدا بانگەشە پێ نەکات. بەڵام لە داهاتوودا بیر لە گەڕاندنەوەی بۆ دەزگا/کۆمەڵگەی سەرەکی وۆردپرێس بکەیتەوە.

“WordPress” لە ژێرپاواندا subdomain وەکو wordpress.example.com ئاساییە. ئێمە پاوانی سەرەکی top-level domainــمان لەلا گرنگە.

ئێمە ئەمەمان بە هەموو کەس ووت کە هەرکاتێک پرسیاریان کردبێ، ئێمە تەنها دەمانەوێ بیکەینە گشتی بۆیە خەڵکێکی زیاتر ئاگاداردەبن دەربارەی ئەم ڕامیارییەتە.

<whine>دۆمەین/پاوانی تر وشەی وۆردپرێس تیاندا هەیە!</whine>

ئەگەر لە WordPress.com، WordPress.net، WordPress.org، WordPress.tv، یان WordPressFoundation.org نەبن، ئەوا ڕێگەپێدراو نین. پێویستە پەیوەندی بە خاوەنەکەیەوە بکەیت بە ئاماژەیەک بۆ ئەم لاپەڕەیە. ئێمە زۆرترین جار ئەمە دەبینین لە ماڵپەڕە سپامبەخشەکان، کە پێوەکراو و ڕووکارەکان بڵاودەکەنەوە، کە بەرنامەی زیانبەخشیان تێدایە، کە ڕەنگە تۆ نەتویستبێت لە بنەڕەتەوە.