بە دیموکراسی کردنی بڵاوکردنەوە

سەربەخۆیی بۆ دروست کردن. سەربەخۆیی بۆ گۆڕانکاری. سەربەخۆیی بۆ هاوبەشکردن.

ئەرکی ئێمە

وۆردپرێس نەرمەکاڵایەکە نەخشەسازی بۆ کراوە بۆ، هەموو کەسێک، دڵنیادەکردنەوەی ئاسانی، کارامەیی، پارێزگاری، وە هەروەها ئاسان بۆ بەکارهێنان. بڕوامان وایە کە نەرمەکاڵایەکی مەزن پێویستە بە کەمترین ڕێکخستن کاربکات، بۆیە تۆ دەتوانی تیشک بخەیتە سەر بڵاوکردنەوەی چیرۆکەکەت، بەرهەمەکەت، یان خزمەتگوزارییەکەت بە خۆڕایی. نەرمەکاڵای وۆردپرێسە سادەکە ئاسان و پێشبینی کراوە بۆیە دەتوانی بە ئاسانی دەست پێبکەیت. هەروەها وۆردپرێس چەندین تایبەتمەندی بەتوانا بۆ گەشەکردن و سەرکەوتن پێشکەش دەکات.

ئێمە بڕوامان بە بەدیموکراسی کردنی بڵاوکردنەوە و ئەو سەربەخۆییە هەیە کە لەگەڵ سەرچاوەکراوەدا هاتووە . پشتگیری کردنی ئەم بیرۆکەیە کۆمەڵگایەکی گەورەیە لە خەڵک کە یارمەتی دەدەن و جێ دەستییان دەکەنەوە لەم پڕۆژەیە دا. کۆمەڵگای وۆردپرێس گشتگیر و هەمەلایەنە پێشوازی لەهەموان دەکات. تامەزرۆیی نووسەرانمان’ بەڕێوەبەری سەرکەوتنی وۆردپرێسە کە، پێ بە پێ، یارمەتیت دەدات بگەیت بە ئامانجەکەت.

هاوبەشکارەکانی وۆردپرێس کاردەکەن لە سەرتاسەری جیهان، وە چەندین کاتژمێری بێشوماریان تەرخان کردووە بۆ دروستکردنی ئامرزێک کە بڵاوکردنەوە بە دیموکراسی دەکات. وۆردپرێس نەرمەکاڵایەکی سەرچاوە کراوەیە، خۆڕایی و بەبەهایە.

تەکنەلۆژیاکە

فێربە لە بارەی وۆردپرێسەوە، لەکوێ’ بوو، وە بۆکوێ’ دەچێ.

وردەکارییەکان

وردەکارییەکی زۆر هەیە. شان بەشانی تایبەتەکان بمێنەوە.

خەڵکەکە

زیاتر بزانە لەسەر کۆمەڵگا و بزانە چۆنە مامەڵە دەکەین.

چیرۆکی ئێمە

وۆردپرێس لە ساڵی ٢٠٠٣ ــەوە دەستی پێکردووە. کاتێک مایک لیتڵ و مات مولێنڤێگ پەرەپێدانێکیان لە b2/cafelog ــەوە دروست کرد. بۆ سیستەمێکی بەڕێوەبردنی ناوەڕۆکی تاکەکەسی لەوکاتەوە تەلارسازی بۆ کراوە بەڕوونی. ئەمڕۆ وۆردپرێس لەسەر PHP و MySQL دروستکراوە، و مۆڵەتی لەژێر GPLv2 وەرگرتووە. هەروەها پلاتفۆرمی هەڵبژاردەیە بۆ زیاتر لە 43%ی هەموو ماڵپەڕەکانی ئەم گەردوونە.

پڕۆژەی سەرچاوە کراوەی وۆردپرێس بە شێوەیەکی پێشکەوتووانە بە تێپەڕبوونی کات پەرەی سەندووە. لەلایەن گەشەپێدەرانی لێهاتوو، چەلەنگ، دەستڕەنگین، زانا و بڵۆگەر پشتگیریی دەکرێت. وۆردپرێس هەموو هەلەکان دابین دەکات لە نوسینی بابەتێکی کەسییەوە تاکو کێشەیەکی/ڕایەکی نێو جیهانی. ئەوانەی شارەزایی پەرەپێدانی تەکنەلۆژین لەگەڵ ئەوانەی لە دەرەوەی بازنەی شارەزان دەتوانن هەمان کات بەکاری بهێنن و بابەتەکانیان بڵاو بکەنەوە.

مافە یاساییەکان

وۆردپرێس مۆڵەت پێدراوە لە ژێر مۆڵەتی گشتی ئاشکرا(GPLv2 یان سەرووتر) کە چوار سەربەخۆیی کڕۆکیت پێدەبەخشێ. ڕەچاوی ئەمە بکە پێڕستی مافەکانی وۆردپرێس:

سەربەخۆیی یەکەم

بۆ بەکارخستنی پڕۆگرام بە هەرهۆیەک.

سەربەخۆیی دووەم

بۆ لێکۆڵینەوە لەوەی چۆن پڕۆگرانەکە کاردەکات و بیگۆڕیت و وای لێبکەیت بەوجۆرە بێ کە دەتەوێ.

سەربەخۆیی سێیەم

بۆ دووبارە بڵاوکردنەوە.

سەربەخۆیی چوارەم

بۆ بڵاوکردنەوەی لەبەرگیراوەیەک لە وەشانە دەستکاریکراوەکەت بۆ ئەوانی تر.