تایبەتمەندییەکان

وۆردپرێس توانابەخشی زیاتر لە 43% ـی ماڵپەڕەکانی وێبە؛ ژمارەیەک هەموو ڕۆژێک بەرزدەبێتەوە. هەموو شتێک لە ماڵپەڕە سادەکانەوە، بۆ بڵاگەکان، بۆ پۆرتاڵە ئاڵۆز و ماڵپەڕە بازرگانییەکان، هەتاکو پڕۆگرامەکان، بە وۆردپرێس دروستکراو.

WordPress combines simplicity for users and publishers with under-the-hood complexity for developers. This makes it flexible while still being easy-to-use. The following is a list of some of the features that come as standard with WordPress; however, there are literally thousands of plugins that extend what WordPress does, so the actual functionality is nearly limitless. You are also free to do whatever you like with the WordPress code, extend it or modify in any way or use it for commercial projects without any licensing fees. That is the beauty of free software, free refers not only to price but also the freedom to have complete control over it.

ئەمە چەند تایبەتمەندییەکە لێرە کە وا بیردەکەینەوە تۆ بەدڵت بن.

  • ئاسانی
    سادەیی وادەکات ئەوە شیاو بێت کە بگەیتە سەرهێڵ و بڵاوکردنەوە ئەنجام بدەیت، بە خێرایی. هیچ شتێک نابێ ببێتە ڕێگر بەرامبەر ئەوەی بگەیت بە ماڵپەڕەکەت و ناوەڕۆکەکانت لەوێدا. وۆردپرێس دروستکراوە بۆ ئەوەی ئەم شتە بێتەدی.
  • کشۆکێتی
    لەگەڵ وۆردپرێس، دەتوانی هەرجۆرێک لە ماڵپەڕ دروست بکەیت کە دەتەوێ: بلۆگ یان ماڵپەڕی کەسی، بلۆگی وێنەیی، ماڵپەڕی هەواڵی، کۆمەڵگایەکی سەرهێڵ، هەتاکو تۆڕێک لە ماڵپەڕ. دەتوانی ماڵپەڕەکەت بڕازێنیتەوە بەهۆی ڕووکارەکان، وە بیانبەستیتەوە بە پێوەکراوەکان. هەتاکو دەتوانیت پڕۆگرامێکی تەواو خۆیی دروست بکەیت.
  • بە ئاسانی بڵاو بکەوە
    ئەگەر هەتا ئێستا بەڵگەنامەیەکت دروست کردبێ، ئەوە تۆ لە ئێستادا بلیمەتێکی دروستکردنی ناوڕۆکی لەگەڵ وۆردپرێسدا. دەتوانی بڵاوکراوەو و پەڕە دروست بکەیت، ڕیکیان بخەیت و بیانڕازێنییەوە بە ئاسانی، میدیای بۆ زیادبکەیت، وە بە یەک کرتە لەسەر دووگمەیەک ناوەڕۆکەکەت دەچێتە سەر وێب.
  • ئامرازەکانی بڵاوکردنەوە
    وۆردپرێس ئەوە ئاسان دەکات کە ناوەڕۆکەکانت بەڕێوەببەیت. ڕەشنووس دروست بکە، کات دابنێوە بۆ ىڵاوکردنەوەی بڵاوکراوە، وە سەیری پێداچوونەوەی بڵاوکراوەکانت بکە. ناوەڕۆکەکانت بە گشتی یان تایبەت بکە، پەڕەکان و بڵاوکراوەکانت بە تێپەڕەووشە بپارێزە.
  • بەڕێوەبردنی بەکارهێنەر
    هەموو کەسێک پێویستی بە هەمان دەستپێگەیتشتن نییە بۆ ماڵپەڕەکەت. بەڕێوبەرەکان ماڵپەڕەکە بەڕیوەدەبەن، دەستکاریکەرەکان لەگەڵ ناوەڕۆک کاردەکەن، نووسەران و هاوبەشکاران ناوەڕۆک دەنووسن، و بەشداربووان زانیاریی تایبەتییان هەیە کە دەتوانن بەڕێوەی ببەن. ئەمەش رێگەت پێدەدات بەشداربووی جۆراوجۆرت هەبێت بۆ ماڵپەڕەکەت، وە با ئەوانی دیکەش بە سادەیی بەشێک بن لە کۆمەڵگاکەت.
  • بەڕێوەبردنی میدیا
    دەڵێن وێنەیەک هەزار وشە دەڵێت، بۆیە گرنگە بۆت، کە بە خێرایی و ئاسانی بتوانیت وێنە و ڕەنگاڵەکان بار بکەیت بۆ وۆردپرێس. ڕەنگاڵەکەت ڕابکێشە و فڕێی بدە ناو بارکەرەکەت بۆ زیادکردنی بۆ ماڵپەڕەکەت. دەقی جێگرەوە و ناونیشانەکان زیاد بکە، و وێنە و ئەلبوومەکان بخەرە ناو ناوەڕۆکەکەت. تەنانەت چەند ئامرازێکی دەسکاریکردنی وێنەمان زیادکردووە، کە دەتوانیت چێژیان لێ وەربگریت.
  • Full Standards Compliance
    هەر بەشێکی وۆردپرێس بە تەواوی پابەندە بەو بنەڕەتی، کە لەلایەن W3C دانراون. ئەمەش واتە ماڵپەڕەکەت لە وێبگەڕی ئەمڕۆدا کاردەکات. لە هەمان کاتدا گونجاوە لەگەڵ نەوەی داهاتووی وێبگەڕەکەدا. ماڵپەڕەکەت شتێکی جوانە، لە ئێستا و لە داهاتووشدا.
  • سیستەمی ئاسانی ڕووکار
    وۆردپرێس سێ ڕووکاری پێشوەختەی لەگەڵدایە. ئەگەر بۆ تۆ نەبن، بوخچەی ڕووکارەکان هەیە، کە هەزاران ڕووکاری تێدایە بۆ ئەوەی ماڵپەڕێکی جوان دروست بکەیت. هیچ کام لەوانە بەدڵت نین؟ بە کرتەیەک ڕووکاری خۆت بار بکە. تەنها چەند چرکەیەکی دەوێت تا تۆ گۆڕانکارییەکانی ڕوو بدات لە ماڵپەڕەکەت.
  • فراوانکردن لەگەڵ پێوەکراوەکان
    وۆردپرێس پڕە لە تایبەتمەندی زۆر بۆ هەموو بەکارهێنەرێک. بۆ هەر تایبەتمەندییەک، کە لە ناوکی وۆردپرێسدا نییە، بوخچەی پێوەکراوەکانــت هەیە، کە هەزاران پێوەکراوی هەیە. ئەلبومی گەورە و ئاڵۆز، تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، مەکۆکان، ویجتەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، پاراستن لە سپام، ساڵنامە، کۆنتڕۆڵی ورد بۆ باشکردنی بزوێنەری گەڕان و فۆڕمەکان زیاد بکە.
  • Built-in Comments
    بلاگەکەت ماڵی تۆیە، وە سەرنجەکان بۆشاییەک دەدەن بە هاوڕێ و شوێنکەوتوانت کە بەشداربن لەگەڵ ناوەڕۆکەکانتدا. ئامرازەکانی سەرنجی وۆردپرێس’ هەموو شتێکت پێدەدەن کە پێویستتە بۆ ئەوەی ببیت بە سەکۆیەک بۆ دەمەتەقێ وە ڕابەڕی ئەو دەمەتەقێیانە بکەیت.
  • پەرەپێدراوە بۆ مەکینەکانی گەڕان
    وۆردپرێس پەرەی پێدراوە بۆ مەکینەکانی گەڕان (SEO) بۆ ئەوەی دەسەڵاتی زیاتریشت هەبێت، چەندین پێوەکراوی SEO بەردەستن کە ئەو کارەت بۆ دەکەن.
  • ۆردپرێس بەزمانی خۆت بەکاربهێنە
    وۆردپرێس بەردەستە بە زیاتر لە 70 زمان. ئەگەر تۆ یان ئەو کەسەی ماڵپەڕەکەی بۆ دروست دەکەیت دەیەوێ وۆردپرێس بەکاربهێنێ بە زمانێکی جیا لە ئینگلیزی، ئەمە’s ئاسانە بۆ کردن.
  • ئاسان دامەزراندن و به‌رزکردنه‌وه‌ (Upgrades)
    ۆردپرێس ئاسانە بۆ دامەزراندن و بەرزکردنەوە. فراوانی لەپێشنیاری خانەخوێیەکان یەک-کرتە دامەزراندنەکانی ۆردپرێس ڕیگەدەدات ۆردپرێس دابمەزرێنیت لەگەڵ, باش, تەنها یەک کرتە! یاخود, if تۆ پێتخۆشە بەرنامەیەکی FTP بەکاربهێنیت, دەتوانیت بنکەیەکی دراوە دروست بکەیت, ۆردپرێس بەرزبکەرەوە لەڕێگەی FTP, پاشان دامەزراندن بەکاربخە.
  • هاوردەکان
    نەرمەکاڵای بلۆگ یان ماڵپەڕ بەکاردەهێنیت، کە دڵخۆش نیت پێی؟ بەڕێوەبردنی بلۆگەکەت لەسەر ڕاژەیەکە، کە خەریکە دەکوژێتەوە؟ وۆردپرێس دەتوانێت هاوردە بکات لە Blogger, LiveJournal, Movable Type, TypePad, Tumblr, و وۆردپرێسەوە. ئەگەر ئامادەیت بۆ ئەنجامدانی ئەو هەنگاوە لێرەوە زۆر ساکارانە ئامادەمان کردووە بۆت.
  • خاوەنی داتای خۆت بە
    خزمەتگوزاریی ڕاژەکان دێن و دەڕۆن. گەر خزمەتگوزارییەکت بەکارهێناوە، کە نەماوە، دەزانیت چەند زەبروەشێنە. ئەگەر ڕیکڵامت دیووە لە ماڵپەڕەکان دەرکەون، ڕەنگە بزانیت چەند بێزارکەرن. بەکارهێنانی وۆردپرێس واتە: کەس دەستی بە ناوەڕۆکەکەت ناگات. خاوەنداری داتاکانت بە، کە دەکاتە ماڵپەڕ و بابەت و هەموو داتاکان پێکەوە.
  • ئازادی
    وۆردپرێس مۆڵەتی پێدراوە لە ژێر GPL کە دروستکراوە بۆ پاراستنی سەربەخۆییت. تۆ ئازادی لە بەکارهێنانی وۆردپرێس بەهەرجۆرێک کە هەڵیدەبژێری: دایبمەزرێنە، بەکاری بهێنە، دەستکاری بکە، بڵاوی بکەوە. ئازادی نەرمەکاڵا ئەو بناغەیەیە کە وۆردپرێسی لەسەر دامەزراوە.
  • کۆمەڵگا
    وەکو بەناوبانگترین سیستەمی بەڕێوەبردنی ناوەڕۆک CMS لە وێبدا، وۆردپرێس کۆمەڵگەیەکی زیندوو و پشتگیریکەری هەیە. لە مەکۆکان پرسیارەکەت بکە و هاوکاری لە خۆبەخشێک وەربگرە. بەشداری WordCamp یان Meetup بکە بۆ ئەوەی زیاتر دەربارەی وۆردپرێس بزانیت. پۆستەکانی بلۆگەکان و فێرکارییەکان دەربارەی وۆردپرێس بخوێنەرەوە. کۆمەڵگە لە دڵی وۆردپرێسە، کە کردویەتی بەوەی ئەمڕۆ هەیە.
  • بەشداری بکە
    تۆش دەتوانیت خودی وۆردپرێس بیت! بە یارمەتی کۆدی وۆردپرێس، وەڵامدانەوەی پرسیارەکان لە مەکۆکان، نووسینی بەڵگەنامە، وەرگێڕانی وۆردپرێس بۆ زمانی دایک، قسەکردن لە وۆردکامپی وۆردپرێس، نووسینی بابەت لەسەر وۆردپرێس لە بلۆگەکەتدا. هەر توانا و کارامەییەکت هەیە خۆشحاڵین بە بەشداریت لەگەڵمان!

تایبەتمەندییەکانی گەشەپێدەر

بۆ پەرەپێدەران ئێمە کۆمەڵێک شتومەکی باشمان لە ژێر کڵاوەکەدا داناوە، کە دەتوانیت بەکاریان بهێنیت بۆ فراوانکردنی تواناکانی وۆردپرێس بەو شێوەیەی خۆت ئارەزووتە.

  • سیستەمی پێوەکراو
    API ی ووردپرێس وا دەکات، کە بتوانیت پێوەکراوەکان دروست بکەیت بۆ بەرفروانکردنی وۆردپرێس. زۆرکردنی توانا/فروانی وۆردپرێس بەهەزاران شێوە بەردەست و پارێزراوە. کاتێک، کە تۆ پێوەکراوەکەت دروست کرد ئەو کۆگایەکی پێوەکراوەــمان داناوە، تاکو لەوێ ڕاژەی بکەیت.
  • سیستەمی ڕووکار
    دروستکردنی ڕووکارەکانی وۆردپرێس بۆ بەشداریان و بەکارهێنەرانی تری یاخود بۆ خۆت. وۆردپرێس بەرفراوانییەکە بۆ دروستکردنی ڕووکار بە سادەیی یا بە ئاڵۆزی بەگوێرەی حەزی خۆت. گەر ئارەزووتە ڕووکارەکەت بەخۆڕایی ببەخشیت، دەتوانیت بیدەیت بە بەکارهێنەران لە کۆگای تەورەکان.
  • چوارچێوەی بەرنامەی بەکاربەریی
    ئەگەر دەتەوێت نەرمەواڵەیەک دروست بکەیت, ۆردپرێسیش دەتوانیت هاوکارت بێت. ۆردپرێس تایبەتمەندی زۆر لەڕێگەی هوود پێشنیار دەکات کەنەرمەواڵەکەت پێویستی پێیانە : وەرگێڕانەکان, بەڕێوەبردنی بەکارهێنەر, HTTP داخوازییەکانی, بنکەدراوەکان, URL routing لەگەڵ هاوشێوەکەی, زۆری تریش. دەتوانیت هەروەها REST API بەکاربهێنیت بۆ کارلێکردن لەگەڵ ئەوەدا.
  • جۆرەکانی ناوەڕۆکی دەستکرد
    WordPress comes with default content types, but for more flexibility you can add a few lines of code to create your own custom post types, taxonomies, and metadata. Take WordPress in whatever direction you wish.