وەسف
خێراترین و تەنیا پێوەکراوی (SEO)ـی پڕ تایبەتمەندی، کە پەیڕەویی لە ڕێنمایی و یاساکانی سەپێنراوی وۆردپرێس و بزوێنەرەکانی گەڕان دەکات.
پێشبینینی (The SEO Framework) لە پلەی گراوندی وۆردپرێس.
دەست بکە بە بەکارهێنانی تاکتیکە سەلمێنراوەکانی (SEO) بۆ باشترکردنی پلەبەندیی ماڵپەڕەکەت. پاک، تایبەتمەند، فراوانکراو، بێسنوور، بێ بانگەشە، و بێ هیچ مەرجێک.
بۆ تەواوکردنی، ئەمە خێراترین پێوەکراوی SEOـی پڕ-تایبەتمەندییە، و ڕاستەوخۆ تێکەڵ بە ماڵپەڕی وۆردپرێسەکەت دەبێت، بێ ئەوەی لە تاریکیدا جێت بهێڵێت.
دەستپێکردن ئاسانە. ئەم پێوەکراوە چالاک بکە، و ماڵپەڕەکەت دەستبەجێ لە دژی هێرشە دیارەکانی (SEO) دەپارێزرێت. (The SEO Framework) هەروەها هەموو تاگە مێتا گرنگەکانت بۆ پڕ دەکاتەوە. کات پارێزەرێکی ڕاستەقینە. زیرەکانە.
گواستنەوە | جێگیرکردن | باشترکردن | زیادکراوەکان | (API) | پاڵپشتی | تایبەتمەندی
زیاتر لە 30000 کاتژمێر خۆشەویستیمان خستووەتە ناو ئەم پێوەکراوە.
ئەمانەش ئەنجامەکانن:
-
نایابە.
The SEO Framework سیستەمێکی شارەزایە بۆ (SEO). تەنها چارەسەرە کە دەتوانێت بە شێوەیەکی زیرەکانە، تاگە مێتا گرنگەکانی (SEO) بە هەر زمانێک بەدیبهێنێت، بە خوێندنەوەی ژینگەی وۆردپرێسەکەت. ئەم خۆکارکردنە بڕێکی بەرچاو کاتت بۆ دەگەڕێنێتەوە، کە دەتوانرێت بەکاربهێنرێت بۆ نووسینی ناوەڕۆکی زیاتر، یان سەرنج خستنە سەر ئەرکی تر. هەروەها پێویستت بە زانیاریی پێشکەوتووی (SEO) نامێنێت. -
پێشوەختە شێوەپێدراوە.
لەگەڵ (The SEO Framework)، ئێمە خاڵێکی دەستپێکی نایاب بۆ ماڵپەڕەکەت دابین دەکەین. بە باشترکردنی هەموو پەڕەکانت بە شێوەیەکی ژیرانە. بە شێوەی سروشتی، دەتوانیت بە دڵی خۆت دەستکاری بکەیت. ئەگەر شارەزای (SEO) نیت، فێرببە چی لەوانەیە کە بتەوێت باشی بکەیت لە ڕێبەری جێگیرکردنەکەماندا. -
یارمەتیت دەدات مێتادراوەکەت باشتر بکەیت.
ئێمە تەنیا پێوەکراوی (SEO)ـمان دروست کردووە کە پەیڕەوی لە ڕێنماییەکانی وێبماستەری گووگڵ دەکات بەوردی. ساڵانێکی زۆری لە توێژینەوە و دەستکاریکردن ویست بۆ وەرگێڕانی ئەمە بە باشی لەناو نێوانەڕووی وۆردپرێسەکەتدا. لە کۆتاییدا، دەتوانیت بەئازادی پەڕەکانت باشتر بکەیت بێ ئەوەی نیگەرانی کردنی هەڵەی گەورە بیت. -
پوختەیەکی جوان دروست دەکات.
لە پەڕەکانی پوختەی بابەت، زاراوە و بەکارهێنەرەکەتدا، ڕێنماییە بە ڕەنگ کۆدکراوەکان دەدۆزیتەوە. ئەوان پێشنیاری چۆنێتی باشترکردنی پەڕەکانت دەکەن کاتێک جێنیشاندەری مشکەکەت دەبەیتە سەریان. بۆ نموونە، کاتێک ناونیشانەکانت بێ نیشانەی بازرگانین یان کاتێک وۆردپرێس ڕێگری لە نوانەکردن دەکات. بە شێوەیەکی سروشتی، ڕێدۆزیی دەستلێدان و تەختەکلیلیش پاڵپشتی دەکرێت. -
پاڵپشتیی ناوازە لەخۆدەگرێت.
ئێمە پاڵپشتیی خۆمان نادەین بە دەرەوە. ئێمە لێرەین بۆ تۆ. ئازاد بە لە هەر کاتێکدا سەردانی کەناڵەکانی پاڵپشتیی ئێمە بکەیت بۆ پرسینی پرسیارێک. زیاتر لە 5000 پرسیار بە شێوەی کەسی وەڵام دراوەتەوە لە نۆ ساڵی ڕابردوودا، بە شێوەیەکی ئاسایی لە ماوەی 72 کاتژمێردا. -
هیچ جێگەیەک بۆ هەڵە ناهێڵێتەوە.
ئێمە سەرنجمان لەسەر جۆرایەتیی ئەو تایبەتمەندییانەیە کە پێویستتە، نەک ژمارەی ئەو تایبەتمەندییانەی کە پێویستت نییە. ئەم خەسڵەتە ئەم پێوەکراوە دەکاتە بێهاوتا، خێراتر، وردتر، نزیکەی بێ کەلێن، و بەردەوامتر. سوودی زیادە ئەوەیە کە ئەگەری کەمە ماڵپەڕەکەت لەلایەن بزوێنەرەکانی گەڕانەوە سزا بدرێت. ئێمە ئاڕاستەت ناکەین بۆ نووسینی ناوەڕۆکی ناسروشتی یان ڕێگەت پێنادەین بزوێنەرەکانی گەڕان هەڵبخەڵەتێنیت. -
ڕەسەن و پاک دەمێنێتەوە.
ئێمە (The SEO Framework)مان بۆ کۆمپانیا و دامەزراوە بچووک و گەورەکان دروست کردووە. نێوانەڕووەکە بە تەواوی دەستپێگەیشتووە و بە شێوەیەکی یەکپارچە لەناو داشبۆردەکەتدا یەکدەگرێت. بۆیە، کارلێککردن لەگەڵ ئەم پێوەکراوە هەستێکی سروشتی هەیە. لەوانەیە هەست بە بێزاری بکەیت، بەڵام داشبۆردی وۆردپرێسەکەت نابێت ببێتە تابلۆیەکی بانگەشە بۆ نیشانەی بازرگانیی ئێمە. ئێمە هەرگیز ئەمە ناگۆڕین. -
ئامادەبوونی گەڕان باشتر دەکات.
(The SEO Framework) ماڵپەڕەکەت بە شێوەیەکی جیاواز پلەبەندی دەکات، بە چالاککردنی (breadcrumbs) بۆ گەڕانی گووگڵ، لەڕێگەی دراوەی پێکهاتدارەوە. هەروەها بە شێوەیەکی خۆکارانە ناونیشان و وەسفەکان بەپێی ڕێنماییەکانی گووگڵ بەدیدەهێنێت، و بەخێرایی یارمەتیی بزوێنەرەکانی گەڕان دەدات بۆ دۆزینەوەی نوێترین گۆڕانکارییەکانی ماڵپەڕ، لەڕێگەی نەخشەی ماڵپەڕی باشکراوی ناوەکییەوە. -
هاوبەشکردنی کۆمەڵایەتی ئاسان دەکات.
(The SEO Framework) بە شێوەی خۆکار پاڵپشتی دەکات و ڕێگەت پێدەدات زیاتر پرۆتۆکۆڵەکانی (Open Graph)، (Facebook)، (Twitter Cards) و (Fediverse) کڕیارخواز بکەیت. یارمەتی بابەتەکانت دەدات بەرچاو بن کاتێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییە جیاوازەکاندا هاوبەش دەکرێن، بە لەخۆگرتنی (Pinterest)، (Discord)، (WhatsApp) و (Mastodon). -
هەستی زیاتر لە توانای دەستپێگەیشتن.
ئێمە گەڵاڵەی ڕەنگەکانمان بە دەست هەڵبژاردووە، بۆ ئەوەی خەڵکی تووشبوو بە هەر کەمییەکی بینینی ڕەنگی پزیشکیی ناسراو، بتوانن ڕێنماییە دانراوەکانی بزوێنەرەکانی گەڕان جیا بکەنەوە. هەروەها پاڵپشتیی تەواوی ڕێنیشاندەری تەختەکلیل و شاشەخوێنەرمان جێبەجێ کردووە. -
لە هەڵەکان دەتپارێزێت.
(The SEO Framework) دوورت دەخاتەوە لە کردنی هەڵەی گەورە و باوی (SEO). جێگەیەکی کەمت بۆ دەهێڵێتەوە بۆ تێکدان، چونکە پێوەکراوەکە پێشتر هەموو شتێکی (SEO)ـت بۆ دەکات. بۆ نموونە، بە شێوەی خۆکارانە ڕێگری لە هەڵەی ناوەڕۆکی دووبارە دەکات بە جێبەجێکردنی یاسا توندەکانی (canonical). -
پەیڕەوی لە باشترین کارەکان و زیاتریش دەکات.
گەورەترین کێشەکانی پێوەکراوەکانی وۆردپرێس ئاسایش و گونجانە. وەک توێژەری ئاسایشی نیوە-کاتی، ئێمە سەرنجمان لەسەر ئەوەیە ئەم پێوەکراوە بەهێز بکەین. (The SEO Framework) هەروەها (API)ـی وۆردپرێس بەکاردەهێنێت هەرکاتێک بکرێت، ئەمەش وا دەکات ئەم پێوەکراوە بەجوانی لەگەڵ هەموو پێوەکراوێکی تردا یەکبگرێت کە بەو نیازەوە نووسرابێت. -
گەشەپێدەران لە دڵیدایە.
ئێمە هانی گەشەپێدەرانی تر دەدەین بۆ باشترکردن و زیادکردنی کارایی بۆ ئەم پێوەکراوە. ئێمە خۆشمان پێشتر ئەمەمان کردووە، بە زیادکراوەکانمان. سەیری (API)ـیەکەمان بکە، و ئازاد بە لە بەشداریکردن! -
ڕێز لە تایبەتمەندیت دەگرێت.
(The SEO Framework) هیچ زانیارییەکمان بۆ نانێرێت و هیچ شەکرۆکەیەک دروست ناکات. زانیاریی زیاتر لە سیاسەتی تایبەتێتی توندی ئێمەوە فێرببە.
دەستپێکردن
- پێوەکراوێکی تری (SEO)ـت بەکارهێناوە؟ بە ئاسانی مێتادراوەکەت بگوازەرەوە.
- پێویستت بە یارمەتییە بۆ دەستپێکردن؟ ڕێبەری جێگیرکردنی خێرامان بخوێنەرەوە.
- دەتەوێت پەڕەکانت باشتر بکەیت؟ فێرببە چۆن مێتادراوەکەت باشتر بکەیت.
کاری زیاتر بکە بە زیادکراوەکان
بۆ کارایی زیاتر، سەیری پێوەکراوە خۆڕاییەکەمان Extension Manager بکە. چەندین زیادکراوی خۆڕایی و بەپارە دابین دەکات، وەک:
- Focus ڕێنماییت دەکات لە پرۆسەی نووسینی ناوەڕۆکی ئامانجدار کە پلەبەندی دەکرێت بە کلیلەوشە سەرنج لەسەرەکان و هاوماناکان.
- Articles بابەتە بڵاوکراوەکانت باشتر دەکات بە زیادکردنی خۆکارانەی دراوەی پێکهاتداری گرنگ.
- گواستنەوە مێتادراوە دەگوازێتەوە و دەیگۆڕێت لە (Rank Math)، (Yoast SEO)، و (SEOPress)ەوە بۆ ئەم پێوەکراوە.
- Honeypot سپامکەرانی لێدوان دەگرێت لەڕێگەی پێنج ڕێگای سووکەڵە بەڵام بەهێزەوە.
- Cord یارمەتیت دەدات ماڵپەڕەکەت ببەستیتەوە بە Google Analytics و Meta Pixel.
- Local ڕێگەت پێدەدات زانیاریی گرنگی بازرگانیی ناوخۆیی دابنێیت بۆ بەکارهێنانی لەلایەن بزوێنەرەکانی گەڕانەوە.
- AMP (The SEO Framework) دەبەستێتەوە بە پێوەکراوی (AMP) بۆ وتار و پەڕە پاڵپشتیکراوەکانی (AMP).
- Monitor چاودێریی باشترکردن و ئامارەکانی (SEO)ـی ماڵپەڕەکەت دەکات.
- Incognito هەموو تێبینی-پەرەپێدانەکان دەشارێتەوە لە (The SEO Framework).
- Origin سەردانکەرانی پەڕەی هاوپێچ ئاڕاستە دەکاتەوە بۆ بابەتی باوان.
- Title Fix دڵنیا دەبێتەوە کە دەرچووی ناونیشانەکەت وەک شێوەپێدراوە. تەنانەت ئەگەر ڕووکارەکەشت بە هەڵە ئەنجامی بدات.
بۆ زانیاریی زیاتر سەردانی پەڕەی پوختەی زیادکراوەکانمان بکە.
بێ نیشانەی بازرگانی، خۆڕایی و بۆ پیشەگەران
(The SEO Framework) پێوەکراوێکی بێ نیشانەی بازرگانیی بێهاوتایە، کە بە شێوەیەکی یەکپارچە تێکەڵ بە داشبۆردی وۆردپرێسەکەت دەبێت. ئەمە واتە ئێمە تەنانەت ناوی “The SEO Framework” لە هیچ شوێنێکی نێوانەڕووی وۆردپرێسەکەتدا دانانێین. بێ بانگەشە، بێ بێزارکردن. پێویست ناکات کەس بزانێت دەربارەی ئەو ئامرازانەی بەکارت هێناون بۆ دروستکردنی ماڵپەڕەکەت. تێبینی بکە کە ئێمە تێبینیی پەرەپێدانی بنەڕەتمان دەرخستووە، کە دەرچووی پێوەکراوەکە لە کۆدی سەرچاوەدا جیا دەکاتەوە. دەتوانیت ئەمانە بسڕیتەوە بە زیادکراوە خۆڕاییەکەی Incognitoـمان.
لە پشت پەردەوە
(The SEO Framework) کار لەسەر زۆر شت دەکات بێ ئەوەی ئاگادارت بکاتەوە، چونکە باشترین نەرمەواڵە خێرا، چالاک، وەڵامدەرەوەیە، و دەبێت کاتی بەنرخت بۆ بپارێزێت. ئەمانە چەند شتێکن کە لە پشت پەردەوە ئەنجامیان دەدات.
- ڕێگری لە هەڵەی بەپێی یاسا دەکات بۆ هاوپۆلەکان، پەڕەکان، ژێردۆمەینەکان، و نەخشەدانانی دۆمەینی فرە-ماڵپەڕی وۆردپرێس.
- هێرشەکانی (SEO) کە بەهۆی کێشەکانی ژمارەدانانەوە لە وۆردپرێسدا دروست دەبن ڕادەگرێت. بە وتنی بە بزوێنەری گەڕان کە لەبری ئەوە سەیری کۆتا پەڕەی هەبوو بکات.
- هان نادات بۆ نوانەکردنی پەڕەکانی 404 و هاوپۆلە بەتاڵەکان، تەنانەت کاتێک وەڵامی 404یش نانێرن.
- بزوێنەرەکانی گەڕان هان نادات بۆ نوانەکردنی خۆراکەکان و نەخشەی ماڵپەڕ. ئەمە واتای ئەوە نییە بەکاریان ناهێنن؛ تەنیا، لە ئەنجامی گەڕانەکانیاندا پیشانیان نادەن.
- بزوێنەرەکانی گەڕان لە پەڕەکانی لێدوانەوە ئاڕاستە دەکاتەوە بۆ ئەو بابەتەی کە ئەو لێدوانانە هەڵدەگرێت.
گونجان و توانای دەستپێگەیشتن
The SEO Framework پاڵپشتیی دەکات لە:
- بەنێودەوڵەتیکردن لەڕێگەی WordPress.org. دەتوانیت لێرە بەشداری بکەیت.
- ناسینەوە و پوختەکردنی نووسەی یونیکۆد (UTF-8)، بە ئیمۆجی و CJKV (چینی، ژاپۆنی، کۆری، ڤێتنامی)ـشەوە.
- زمانەکانی ڕاست بۆ چەپ (RTL) (عەرەبی، عیبری، فارسی و هتد)، لە ڕێگەی نێوانەڕوو و بەدیهێنانی تاگی مێتاکەیەوە.
- توانای دەستپێگەیشتنی تەواو بۆ کەمیی بینینی ڕەنگەکان، بەهۆی گەڵاڵەی ڕەنگی بە وردی هەڵبژێردراوەوە.
- ڕێنیشاندەری تەواوی تەختەکلیل، بۆ ئەوەی بتوانیت بەخێرایی ئامرازەڕێنماییەکان بپشکنیت، بێ ئەوەی هەرگیز پێویستت بە گەیشتن بە مشکەکەت بێت.
- توانای دەستپێگەیشتنی تەواوی شاشەخوێنەر لەڕێگەی لەنگەری خانە، نیشانەکانی ARIA، و تایبەتمەندییەکانی ناونیشانەوە.
- جێگیرکردنەکانی فرە-ماڵپەڕی وۆردپرێس، ئەم پێوەکراوە لە ڕاستیدا لەسەر یەکێکیان دروست کراوە.
- دۆزینەوە و دەرخستنی پەڕگەکانی robots.txt و sitemap.xml.
- تەواوکردنی تەواو لەگەڵ نەخشەی ماڵپەڕەکانی ناوکی وۆردپرێس.
- کۆنتڕۆڵەکانی (SEO) بۆ بابەتەکان، پەڕەکان، جۆرە بابەتە دەستکردەکان، زاراوەکان، ئەرشیفەکانی جۆرە بابەت و ئەرشیفەکانی نووسەر.
- هەڵبژاردنی زاراوەی سەرەکی (هاوپۆل) بۆ دانانی کاریگەری لەسەر (breadcrumbs) و بەستەرەکان.
- دەرخستنی دراوەی پێکهاتدار لەڕێگەی سکریپتەکانی (Schema.org JSON-LD).
- گۆڕینی (oEmbed) بۆ هاوبەشیکردنی باشترکراو لە دیسکۆرد.
- دۆزینەوەی چەندین پێوەکراوی تری (SEO) بۆ یارمەتیدانت لە گۆڕینی بە شێوەیەکی جوان.
- پێوەکراوەکانی وەرگێڕان وەک (WPML)، (Polylang)، (TranslatePress)، (WPGlobus) و (MultilingualPress).
- دروستکەرەکانی پەڕە وەک (Elementor) و (Bricks)، بە لەخۆگرتنی وەسفە بەدیهێنراوەکان لە توخمەکانی دەق و بەشی (Bricks).
- پێوەکراوەکانی بازرگانیی ئەلیکترۆنی وەک (WooCommerce) و (Easy Digital Downloads).
- بڵۆککردنی شیکاریی SEO و وێبخشۆکەکانی ژیریی دەستکرد بۆ (Moz)، (OpenAI)، (Apple)، و ئەوانی تر، لەڕێگەی robots.txt.
- پێوەکراوەکانی مەکۆ وەک (bbPress) و (wpForo).
- دەستکاریکردنی بابەت و زاراوەکان، لەڕێگەی نێوانەڕووەکانی دەستکاریکردنی بەکۆمەڵ و خێرای ڕەسەنی وۆردپرێس.
- دۆخی بێسەر لەڕێگەی یەک پێناسەی نەگۆڕەوە.
سکرین شۆتەکان





دامەزراندن
ئەم پێوەکراوە پێویستی بە:
- PHP 7.4 یان بەرزتر.
- وۆردپرێسی 7.0 یان بەرزتر.
- هەر وێبگەڕێکی مۆدێرن بۆ بەڕێوەبردن.
ڕێنماییەکانی دامەزراندن:
- (The SEO Framework) دابمەزرێنە یان لەڕێگەی داشبۆردی وۆردپرێسەکەتەوە بە بەکارهێنانی گەڕانی پێوەکراو یان بە بارکردنی پەڕگەکان بۆ ڕاژەکارەکەت.
- یان ئەم پێوەکراوە لەسەر ئاستی ڕایەڵە چالاک بکە یان لەسەر یەک ماڵپەڕ چالاکی بکە.
- ئەوە هەموویەتی! پێوەکراوەکە ئێستا (SEO)ـی ماڵپەڕەکەت بەڕێوەدەبات. هەروەها ماڵپەڕەکەت لە هێرشەکانی (SEO) دەپارێزێت.
ئەم پێوەکراوە ڕێکخستنە جیهانییەکانی بە شێوەی خۆکارانە شێوەپێدەدات
بەڵام، باشترین شت ئەوەیە ڕێبەری جێگیرکردنی پێوەکراوەکەمان بخوێنیتەوە بۆ بەدەستهێنانی زۆرترین سوود لە (The SEO Framework).
ئەم پێوەکراوە ڕێکخستنەکانی مێتای (SEO) بە شێوەی خۆکارانە شێوەپێدەدات
لەگەڵ ئەوەشدا، لەوانەیە بتەوێت ڕێبەری باشترکردنی پەڕەکەمان بخوێنیتەوە بۆ ئەوەی فێربیت چۆن دەتوانیت پەڕەکانت باشتر بکەیت.
هێزی زیاتری (SEO) بەدەستبهێنە
بە شێوەی ئارەزوومەندانە، پێوەکراوە خۆڕاییەکەی Extension Managerـیشمان دابمەزرێنە بۆ چارەسەری زیاتری (SEO).
پهد
-
ئایا (The SEO Framework) خۆڕاییە؟
-
بە دڵنیاییەوە! بە خۆڕاییش دەمێنێتەوە، بێ بانگەشە، شوێنکەوتن، زیادەڕۆیی، یان بێزارکردن!
ئەم پێوەکراوە سادەیە بەڵام گشتگیرە. 100% خۆڕاییە، نەک کراوەی سنووردار. -
نەخێر. ئێمە هەر لە ئێستاوە ئەم پێوەکراوە وەک پێشکەوتوو دادەنێین.
بەڵام، ئێمە چەندین زیادکراوی خۆڕایی و بەپارە پێشکەش دەکەین، کە یارمەتیی پاڵپشتیی ئەم پێوەکراوە خۆڕاییە دەدەن. ئێمە ئەمانە لەڕێگەی پێوەکراوی بەڕێوەبەری زیادکراوەکانمانەوە دابین دەکەین.
-
بۆچی هیچ شیکاری، شوێنکەوتن، یان چاودێریی 404 نییە؟
-
شارەزایانی SEO کە ئامرازی پێشکەوتوو وەک (Ahrefs)، (SEMrush)، (Screaming Frog)، و (Google Analytics) بەکاردەهێنن، بەکارهێنانی (The SEO Framework) پەسەند دەکەن چونکە هەوڵ نادات کاری ئەوان بە شێوەیەکی هەڕەمەکی ئەنجام بدات.
بۆ شیکردنەوەی دروستی ماڵپەڕەکەت، دەبێت لە دەرەوە ئەنجام بدرێت. ئەگەر ئێمە ئەم تایبەتمەندییانە لەسەر ماڵپەڕەکەت بار بکەین، ڕۆبۆتە خراپەکان دەبنە هۆی هەزاران ئەرێنیی هەڵە، کە بنکەدراوەکەت پڕ دەکەن لە زانیاریی بێسوود، کە بۆ بزوێنەرەکانی گەڕان بەکار نایەن. ئێمە خۆمان لەمە دەپارێزین چونکە هەرگیز یارمەتیت نادات.
-
داواکاریی تایبەتمەندی، پرسیارێک، یان کەلێنێکم دۆزیوەتەوە.
-
تکایە سەردانی مەکۆکانی پاڵپشتی بکە و بەڕێزەوە پێمان بڵێ.
هەوڵ دەدەین لە ماوەی حەفتەیەکدا وەڵامت بدەینەوە. بە شێوەیەکی ئاسایی، لە ماوەی سێ ڕۆژدا وەڵام دەدەینەوە.
-
من گەشەپێدەرم؛ چۆن دەتوانم یارمەتی بدەم؟
-
هەر تێبینییەک جێگەی پێزانینە، و هەموو شتێک لەبەرچاو دەگیرێت.
تکایە سەردانی پەڕەی پڕۆژەی (GitHub) بکە بۆ پێشکەشکردنی کێشەکان یان تەنانەت داواکاریی ڕاکێشان.زانیاریی زیاتر وەربگرە دەربارەی بەشداریکردن.
-
ڕەنگەکان چیم پێدەڵێن؟
-
ئێمە ڕەنگی جیاواز بەکاردەهێنین بۆ گەیاندنی پەیامەکان. سوور هەڵەیەکە کە دەبێت چارەسەری بکەیت. زەرد ئاگادارکردنەوەیەکی ئاسایییە کە لەوانەیە بتەوێت چارەسەری بکەیت. سەوز باشە. شین زانیاریبەخش و دۆخییە. خۆڵەمێشی پێناسەنەکراو یان چارەسەرنەکراوە.
-
نەخشەی ماڵپەڕەکە هاوپۆل، وێنە، هتد. لەخۆناگرێت.
-
لیستنەکردنی هەموو پەڕەیەک کێشە نییە. بزوێنەرەکانی گەڕان حەزیان لە خشۆکی وۆردپرێسە چونکە پێکهاتەکەی یەکگرتوو و ناسراوە.
ئەگەر سەردانکەرێک نەتوانێت پەڕەیەک بدۆزێتەوە، ئەی بۆچی بزوێنەری گەڕان بتوانێت؟ پشت بە نەخشەی ماڵپەڕەکەت مەبەستە، بەڵکو بە ناوەڕۆک و بەکارهێنانی ماڵپەڕەکەت.
سەیری بەڕێوەبەری زیادکراوەکانمان بکە. زیادکراوەکان دەهێنێت، وەک Articles، کە کەلێنەکان پڕ دەکەنەوە لەڕێگەی شێوازی مۆدێرن و پتەوترەوە.
-
نەخشەی ماڵپەڕەکە بەستەری نەخوازراوی تێدایە.
-
(The SEO Framework) هەموو بابەت، پەڕە، و (CPT)ـە گشتییە داواکراوەکان وەردەگرێت و دەیانخاتە ناو نەخشەی ماڵپەڕ.
ئەگەر ناتەوێت پەڕەیەک لە نەخشەی ماڵپەڕدا بێت، بیر لە چالاککردنی هەڵبژاردەی
noindexبکەرەوە بۆی. ئەم هەڵبژاردەیە هەروەها پەڕەکە لە پەڕەکانی ئەنجامی بزوێنەری گەڕان لادەبات.ئەگەر بەستەرەکە نابێت لە نەخشەی ماڵپەڕدا بێت چونکە بۆ مەبەستی پێکهاتەیی دانراوە، ئەوا نووسەری پێوەکراو یان ڕووکارەکە ئاگادار بکەرەوە کە دروستی کردوون.
دەبێت بە نووسەرەکە بڵێیت سەیری “بەڵگەکانی جۆری بابەتیpublicوrewrite” بکات. نووسەری پێوەکراو یان ڕووکارەکە دەبێت بزانێت ئەوە مانای چییە.لەم نێوەندەدا، دەتوانیت (SEO) بۆ تێخستە نەخوازراوەکان ناچالاک بکەیت لە ڕێگەی “ڕێکخستنە گشتییەکان” لەژێر “دەرکردنەکان”.
-
بۆچی کلیلەوشە سەرنج لەسەرەکان لەخۆنەگیراون؟
-
گووگڵ ئاگاداری دەدات سەبارەت بە ڕێبازی پڕکردنی کلیلەوشە کە لەلایەن هەندێک پێوەکراوی تری SEOـەوە جێبەجێ کراوە. بەکارهێنەران ناچار دەکات ناوەڕۆکی ناسروشتی بنووسن، و دەتوانێت کاریگەریی نەرێنی لەسەر پلەبەندیی ماڵپەڕەکەت هەبێت.
بزوێنەرە گەڕانە مۆدێرنەکان، ژیریی دەستکرد بەکاردەهێنن بۆ تێگەیشتن لە پێکهاتی وتارەکانت. ئەمە واتە تا کاتێک ناوەڕۆکی پەیوەندیدار دەنووسیت، پێویست ناکات نیگەرانی کلیلەوشەکانت بیت.
بەڵام، ئێمە هەمان APIـمان جێبەجێ کردووە کە گووگڵ بەکاریدەهێنێت بۆ یارمەتیدانت لە دۆزینەوەی هاومانای گونجاو و لادانەکان بۆ کلیلەوشەکانت. ئەم کاراییە بەشێکە لە کۆمەڵە زیادکراوە نایابەکانی ئێمە.
-
سکریپتەکانی application/ld+json چی دەکەن؟
-
سکریپتەکانی JSON-LD یارمەتیدەری بزوێنەری گەڕانن، کە بە بزوێنەرەکانی گەڕان دەڵێن چۆن ماڵپەڕەکە ببەستنەوە و نوانەی بکەن. ئێمە ئەمە لەڕێگەی بنەڕەتی Schema.orgـەوە دەکەین.
ئەوان دەتوانن بە بزوێنەری گەڕان بڵێن ئایا ماڵپەڕەکەت بزوێنەری گەڕانی ناوخۆیی تێدایە، بە کام ماڵپەڕە کۆمەڵایەتییانەوە بەستراویتەوە، و چ پێکهاتەیەکی پەڕە بەکاردەهێنیت. ئەمە هەروەها بە دراوەی پێکهاتدار ئاماژەی پێدەکرێت.
-
(The SEO Framework) (breadcrumbs)ـی شاراوە دەردەخات بۆ ئەوەی بزوێنەرەکانی گەڕان لەڕێگەی ڕێکخستنەکانی (Schema.org)ەوە بیدۆزنەوە.
هەروەها دەتوانیت ئەم (breadcrumbs)انە بە شێوەی بینراو لە ڕووکارەکەتدا دەربخەیت بە بەکارهێنانی کورتەکۆدێک.
پێداچوونەوەکان
بەشداربووان و گەشەپێدەران
“The SEO Framework – خێرا، خۆکار، بێ ئەرک” نەرمەواڵەیەکی سەرچاوە کراوەیە. ئەم کەسانەی خوارەوە بەشدارییان تێدا کردووە.
بەشداربووان“The SEO Framework – خێرا، خۆکار، بێ ئەرک” وەرگێڕدراوە بۆ 28 زمان. سوپاسی وەرگێڕەکان دەکەین بۆ بەشداریکردنیان.
“The SEO Framework – خێرا، خۆکار، بێ ئەرک” وەربگێڕە بۆ زمانەکەی خۆت.
دەتەوێت بەشداربیت لە گەشەپێدان؟
گەڕان لە کۆدەکەدا بکە، سەیری تەمارگەی (SVN) بکە، یان بەشداربە لە ڕووداوتۆماری گەشەپێدان لە ڕێگەی (RSS).
ڕووداوتۆمارگەریی گۆڕین
5.2.1
This update reduces the time TSF spends building the SEO Bar, preparing Quick Edit data, and cleaning up titles and descriptions. The character counter now responds to Space as well as Enter. We also fixed a PHP warning when determining the Twitter Card type for archives without editable SEO settings.
In our benchmark, TSF adds 21% less time to the All Pages screen and 11.7% less to a static homepage. The estimated time TSF 5.2.1 adds to the median response time is under 1 ms on every public route we tested.
- 0.7 ms for a single page.
- 0.9 ms for a single post.
- 0.6 ms for search results.
- 0.6 ms for a blog homepage.
- 0.7 ms for a static homepage.
- 0.6 ms for a 404 page.
- 0.4 ms for the site’s main posts RSS feed.
TSF is the first full-featured sub-millisecond SEO plugin.
5.2.0 – Complete
Pray take care, Glaucon, that your daring ambition doesn’t lead to a fall! Don’t you see how risky it is to say or do what you don’t understand? – Xenophon
دیارترینەکانی بڵاوکراوە
- Authors now have complete SEO controls: a meta title and description, social tags, a canonical URL, robots directives, and a redirect.
- You can now click a generated title or description and edit it directly, instead of retyping it from scratch.
- We added Fediverse support, so Mastodon can credit the author when someone shares your page.
- Breadcrumb settings now let you pick the taxonomy for each post type and omit the post type archive.
- The breadcrumb shortcode can now omit the Home crumb and collapse long trails with its new
maxattribute. - The optimized sitemap now has a CSS stylesheet, so it stays readable when browsers stop applying XSLT.
- TranslatePress sites now get a sitemap for each language, and Polylang and WPML now advertise working sitemap URLs in robots.txt.
- You can now add a TikTok profile in the Schema.org settings.
- You can now enter a Facebook domain verification code in the Webmaster settings.
- Pages built with Bricks now get a generated description from their text.
- We fixed many edge-case issues and corrected inaccurate or outdated PHP and JavaScript documentation throughout the plugin.
Complete
After the “Profound” v5.1 update, we’re proud to present TSF v5.2 “Complete.” Posts, pages, custom post types, terms, and post type archives each had their own SEO controls for years. Authors never did: they only got Facebook and X profile fields, and everything else came from your global settings.
That ends now. Every kind of content you edit in the WordPress dashboard now carries its own SEO settings: posts, pages, terms, and users. Every author archive can be tuned, indexed, redirected, and inspected like any other page. We named this update “Complete” because it closes the last gap in the way TSF handles your content.
We didn’t stop there. This update also brings a long-requested way to edit generated values, Mastodon support, and a sitemap that survives the end of XSLT.
SEO for every author
Each user’s profile page now has General, Social, and Visibility settings for their author archive, next to the existing Authorial Info fields:
- General: meta title and meta description fields, and a “Remove the site title?” checkbox.
- Social: Open Graph title and description fields, Twitter Card title, description, and card type fields, and a social image field.
- Authorial Info: Facebook, Fediverse (new), and X profile fields.
- Visibility: canonical URL, robots indexing, link following, archiving, and 301 redirect fields.
Those values apply to that author’s archive. On an author archive, twitter:creator and fediverse:creator use the author’s X handle and Fediverse profile when you’ve set them. We store these fields once per user, including on Multisite, the same way we already stored Authorial Info.
The WordPress users sitemap listens to these settings. An author you set to noindex or to redirect leaves the sitemap, and an author you set to index stays listed, even when you set all author archives to noindex. The sitemap still lists only authors who have published posts. It also returns a 404 error when no author is indexable.
The SEO Bar comes along. The users list now shows it, and profile pages show it, too. A user who can’t edit posts isn’t a public author, so the SEO Bar shows only the indexing item for them.
Edit generated values directly
TSF fills empty title and description fields with a blurred placeholder showing what it generates. Until now, you had to retype that text from scratch to change a word. Now, click the empty field and the placeholder stays, with your cursor where you clicked. Start typing and the text becomes normal text you can edit. Clear the field and the placeholder returns.
New sites have this enabled by default. Existing sites keep the previous behavior until you enable “Edit generated values directly?” at SEO Settings > General Settings > Layout, under Editing Settings.
Fediverse support
Mastodon can credit an author when someone shares your page, provided your page says who wrote it. We added the fediverse:creator meta tag and rel=me profile links for that, so Mastodon and other Fediverse platforms can credit and verify the profile.
You set a site profile and an author fallback at SEO Settings > Social Meta Settings, and each author can override that fallback on their own profile page. Each profile has a handle and a profile URL. Enter the @username@domain handle from Mastodon’s Author attribution, or paste a profile URL to fill both fields. TSF also adds the author’s Fediverse profile to the Schema.org sameAs links.
Our Fediverse creator and Mastodon article walks through setting up the credit and the green checkmark.
Breadcrumb settings
Two new settings at SEO Settings > Schema.org Settings change your breadcrumbs, and one cleanup applies automatically:
- Choose the taxonomy: singular breadcrumbs can use a chosen taxonomy for each post type. The default keeps the current trail, so products keep using Brands until you select Product categories. “Exclude taxonomy crumb” removes the term trail.
- Omit the archive: singular breadcrumbs can omit the post type archive. For products, that archive is the shop page.
- Cleaner names: breadcrumbs no longer prefix archive names, such as “Category:”, “Archives:”, or “Author:”. This affects structured data and the shortcode alike, and the trail skips parent pages that visitors can’t view.
Until you change the new settings, singular trails keep following the previous taxonomy and archive crumbs.
Breadcrumb shortcode
The breadcrumb shortcode changed, too:
- Shorter trails: the new
maxattribute collapses a longer trail. Amaxbelow 3 is treated as 3. - No Home crumb: the shortcode now omits the Home crumb when its
homeattribute is empty. - Whole crumbs: crumbs now wrap as a whole instead of breaking mid-word.
Read the breadcrumb shortcode article for the details.
A sitemap that survives XSLT
Major browsers will soon no longer apply XSLT by default. That means the styled, readable version of your optimized sitemap would turn into plain, unstyled XML. We ported the styling to CSS, so browsers that no longer apply XSLT still show a styled sitemap. As long as browsers still apply XSLT, the XSL view stays the preferred way to display it.
The CSS view has presentation and usability differences, but none of them affect the XML output. URLs aren’t clickable, the title and logo don’t link to the homepage, and the browser tab has no document title. Our sitemap styling article lists them all.
Sitemaps for every language
Multilingual sites got a lot of attention:
- TranslatePress: each published language that has a language directory now gets its own sitemap, and robots.txt lists every language except the one served without a directory.
- Polylang and WPML: robots.txt now advertises sitemap URLs that work. Before, the URLs could include the language directory twice, or the static front-page slug, so they returned a 404 error or redirected to WordPress’s sitemap.
- Cache clearing: clearing the sitemap cache now clears every language, including when your site uses a persistent object cache.
- Translated sitemap links: SEO Settings now lists the language sitemaps under “View translated sitemaps,” using the language name as the link text.
Our translation plugin compatibility article has the URL formats.
Facebook’s real language list
Facebook doesn’t document which languages it supports for Open Graph. So, we scraped their network and tested all 46500 possible locale combinations. TSF now drops 39 locales that Facebook doesn’t support, and adds three that it does: Haitian Creole, Inupiaq, and Inuktitut. For example, Spanish (Mexico) now falls back to Spanish (Spain). This affects only the Open Graph locale output, not your site’s language.
Even more
- TikTok: you can now add a TikTok profile at SEO Settings > Schema.org Settings. TSF includes it in your site’s Schema.org
sameAslinks. - Facebook verification: you can now enter a Facebook domain verification code at SEO Settings > Webmaster Meta Settings, under Webmaster Integration Settings. Thanks, Contributolo!
- Bricks: a page edited with Bricks now gets a generated description from the text in its Text and Section elements.
- Twitter Card labels: “Twitter Title” is now “Twitter Card Title,” and “Twitter Description” is now “Twitter Card Description.”
- Feeds: posts you exclude from on-site archive listings are now also omitted from the feed.
Edge cases, hunted down
We fixed many edge-case issues. For example, a backslash in a post or term SEO field no longer disappears on every save. Saving a post through the REST API or WP-CLI now refreshes the sitemap. A homepage title or description of 0 is no longer treated as empty. The detailed log linked below lists the rest.
We also corrected inaccurate or outdated PHP and JavaScript documentation throughout the plugin.
It has been a slow year for releases: over 10 months without an update. Behind the scenes, we spent months experimenting with and refining our development workflow. AI-assisted review helped us uncover issues, but Sybre personally verified every single letter written for this update.
We also built and published open-source tools:
- wp-plugin-regression runs WordPress Playground sites and compares plugin output before and after changes.
- makepot-tsf generates translation templates using WP-CLI’s internationalization tools, without requiring a WordPress installation.
We published the accompanying AI workflows for regression testing and translation template generation, too. Our expanded coding instructions guide AI assistants toward the conventions we use throughout TSF.
We can now build features we previously considered too costly to maintain. Bricks description generation and TranslatePress sitemap support are two results. There’s a lot more to come.
Clear your cache
We’ve updated the plugin’s CSS and JavaScript files. If you find issues with the interface, you may need to flush your browser caches. Check out our updated KB article to learn more.
If your cache plugin has no exclusion rules for sitemap endpoints, it could serve an empty sitemap or sitemap stylesheet on later visits. TSF now tells cache plugins that honor DONOTCACHEPAGE not to store those responses. That can’t remove an empty response your cache already stored, so run your cache plugin’s “Purge All,” “Clear all cache,” or equivalent action after updating.
پاڵپشتیی گەشەپێدانەکە بکە
We hope you’ll love this update as much as we do. Please consider supporting us by posting a fantastic review, getting a license, or doing your friends and colleagues a favor by installing TSF for them.
If this update saved you time, you can also sponsor our work on GitHub. Sponsorship helps fund development without adding nags or upsells.
ڕووداوتۆمارگەریی ورد
To hit on something right by luck without search I call good luck, to do something well after study and practice I call doing well; and those who pursue this seem to me to do well.
Full changelog
- دەتوانیت گۆڕانکارییە تەواوەکان لێرە بدۆزیتەوە.
