نوێکردنەوەی وۆردپرێس [upgrade]

تێبینی گرنـــــگ: لەوەشاندنی 2.7ـەوە پێویست بەم هەنگاوانە ناکات و خۆکارانە نوێ دەبێتەوە. تەنها کرتەی دووگمەی نوێکردنەوە دەکەیت لەبەڕێوەبەرایەتی.

هەنگاوەکانی نوێکردنەوە:
1. پاڵپشتی بنکەی دراوە و پەڕگەکان بکە، بۆ ئەم مەبەستە دەتوانیت پێوەکراوی WP-DB-BACKUP (ئامۆژگاری کراوە) بەکاربەریت یان لەڕێگای phpMyAdmin ەوە.
2. پێوەکراوەکان ناچالاک بکە، شایەت پێوەکراو هەیە لەگەڵ وەشاندنی نوێدا ناگونجێت. دوای نوێکردنەوە دەتوانیت چالاکیان بکەیتەوە.
3. هەموو پەڕگە و بوخچەکان بسڕەوە، بەڵام تکایە تکایە ئاگادار بە ئەمانە نەسڕیتەوە بەهیچ شێوەیەک:
بوخچەی:
/wp-content/
پەڕگەی:
wp-config.php
کاتێک بەستەری هەمیشەیش بەکار ببەی تکایە پەڕگەی .htaccess مەسڕەوە.
4. بەرزکردنەوەی پەڕگەکانی وەشاندنی نوێ. هەموو پەڕگەکان و بوخچەکان بار بکە بێجگە لەبوخچەی:
/wp-content/
5. ئێستا هەموو پەڕگەکان کەبارکراون بڕۆ بۆ ئەم بەستەرە:
/wp-admin/upgrade.php
و کرتە نوێکردنەوە بکە، وەکو جاران بڕۆرەوە بۆ ناو بەڕێوبەرایەتی و کارەکانت تەواو بکە.

بەهیوای سەرکەوتن