بەخێربێن بۆ ماڵپەڕی فەرمی وۆردپرێسی کوردی

ئەمە پەڕەی فەرمی وۆردپرێسە بە زمانی کوردی سۆرانی لەئێستا و لەداهاتوودا لەلایەن خودی WordPress.org وە ڕاژە دەکرێت. وۆردپرێس بریتییە لەپڕۆگرامۆکەیەکی ڕاپەڕاندنی بڵاگ و بەڕێوەبردنی ناوەڕۆک. وۆردپرێس لەلوتکەی بەناوبانگترین و خۆشەویسترین پڕۆگرامۆکەکانە کەبەزمانی PHP ‌داڕێژراوە لەگەڵ پشتگیری پێکەوەبەستنی MySQL دا. لەژێر مافی لەبەرگرنتەوەی GNU خۆڕادایە. دامەزرێنەران و پەرەپێدەرانی زۆر گرنگی و بایەخ بەلایەنی بنەڕەتبوونی دەدەن لەگەڵ بنەڕەتی ئەمڕۆیی وێبدا و بەردەوام هەوڵ دەدرێت باشترین و پڕدەسترین پڕۆگرامۆکە بێت بۆ بەکارهێنەر. هەمان کات هەرهەمان گرووپ و پڕۆژەین کە بڵاگێری WordPress.com بەشی کوردی بەڕێوە دەبەین. کەپڕۆژەیەکی خۆڕایی بەرفراوانە بۆ دروستکردنی بڵاگی خۆتان.
سەردانی پەڕەی دەربارە بکە بۆ زانیاری زۆرتر و دەربارەی پڕۆژەی بەکوردیکردنی.