وەسف
چارەسەری ژمێریاریی تەواو بۆ کارە بچووکەکان
(Ever Accounting) پێوەکراوێکی ژمێریاری گشتگیری وۆردپرێسە کە یارمەتیت دەدات چاودێری داهات و خەرجییەکانت بکەیت، پسووڵەی پیشەگەرانە بە چەندین دراوی جیاواز بنێریت، و بە متمانەوە دارایی کارەکەت بەڕێوەببەیت.
چارەسەرێکی ژمێریاریی تەواو پێشکەش دەکات کە بە تایبەتی بۆ کارە بچووکەکان داڕێژراوە. ئامانجی سەرەکیی پێوەکراوەکە دابینکردنی ڕێگەیەکی ئاسان بەڵام پیشەگەرانەیە بۆ کارەکان تا داراییەکانیان بەڕێوەببەن، ڕووداوتۆمارگەری وردی داهات و خەرجییەکان بهێڵنەوە، و ڕاپۆرتی بەهێز بەدیبهێنن بۆ تێگەیشتن لە دۆخی داراییی خۆیان.
پێوەکراوەکە ڕێگەت پێدەدات داهات و خەرجییەکانت بەبێ هیچ زانیارییەکی پێشوەختەی ژمێریاری بەڕێوەببەیت. یارمەتیت دەدات بەسەر کێشە پەیوەندیدارەکانی ژمێریاریدا زاڵ بیت و زیاتر سەرنج بخەیتە سەر کردارەکانی تری کارەکەت.
بەڕێوەبردنی کارێکی بچووک چەندین ئاستەنگی هەیە، و بەکارهێنانی ئامرازێکی گونجاو دەتوانێت لە هەندێک لە سەختی و ئاستەنگەکان ڕزگارت بکات. شوێنکەوتنی کاش یەکێکە لە گرنگترین ئەرکەکان بۆ هەموو کارەکان.
بە توانای دروستکردنی داهات و خەرجییەکانت بە چەندین دراوی جیاواز، لەسەر ئەرکە ژمێریارییەکانت دەبیت. جگە لەوە، دروستکردنی چەندین هەژمار و گواستنەوەی پارە لە نێوانیاندا ئاسانیی کردارە ژمێریارییەکانت پێدەبەخشێت.
پێوەکراوەکە بە شێوەیەک داڕێژراوە کە هاوڕێی بەکارهێنەر و ئاسان بێت بۆ بەکارهێنان. گونجاوە بۆ خاوەن کارە بچووکەکان، سەربەخۆکاران، ستارتئەپەکان، کارە بچووک و مامناوەندەکان، ژمێریاران، کارسازان، خاوەن فرۆشگاکانی (WooCommerce)، دابینکەرانی ڕاژە، ڕاوێژکاران، نووسینگەکان، قازانج نەویستەکان، بڵۆگەران، بازاڕدۆزانی هاوبەش، بازاڕدۆزانی دیجیتاڵی، ناوەڕۆک دروستکەران، خاوەن فرۆشگاکانی بازرگانیی ئەلیکترۆنی، و خاوەن کارە سەرهێڵەکان.
💻 ماڵپەڕی دیمۆی ڕاستەوخۆ | 📄 بەڵگەنامەکانی پێوەکراو | 🚀 زیادکراوەکان
👨💻 ئەم پێوەکراوە نموونەیییە بۆ:
- خاوەن کارە بچووکەکان: داراییەکانت بەئاسانی بەڕێوەببە و سەرنج بخەرە سەر گەشەپێدانی کارەکەت.
- سەربەخۆکاران: شوێنکەوتنی داهات و خەرجییەکانت بکە و پسووڵەی پیشەگەرانە بنێرە.
- ستارتئەپەکان: دیدێکی ڕوون لەسەر دۆخی داراییت وەربگرە و بە ئاگایییەوە بڕیار بدە.
- کارە بچووک و مامناوەندەکان: کاش بەڕێوەببە، شوێنکەوتنی خەرجییەکان بکە، و ڕاپۆرتی ورد بەدیبهێنە.
- ژمێریاران: ئەرکە ژمێریارییەکانت ئاسان بکە و کات پاشەکەوت بکە بە تایبەتمەندییە بەهێزەکان.
- کارسازان: لەسەر داراییەکانت بمێنەرەوە و بە ئاگایییەوە بڕیار بۆ کارەکەت بدە.
- خاوەن فرۆشگاکانی (WooCommerce): بە ئاسانی شوێنکەوتنی داهات و خەرجییەکانی فرۆشگاکەت بکە.
- دابینکەرانی ڕاژە: دروستکردن و ناردنی پسووڵەی پیشەگەرانە بۆ کڕیاران بە چەندین دراوی جیاواز.
- ڕاوێژکاران: شوێنکەوتنی داهات و خەرجییەکانت بکە و ڕاپۆرتی ورد بەدیبهێنە.
- نووسینگەکان: داراییەکانت بەڕێوەببە، شوێنکەوتنی خەرجییەکان بکە، و ڕاپۆرتی ورد بەدیبهێنە.
- قازانج نەویستەکان: شوێنکەوتنی بەخشینەکان، خەرجییەکان بکە، و ڕاپۆرتی ورد بەدیبهێنە.
- بڵۆگەران: شوێنکەوتنی داهات و خەرجییەکانت بکە و ڕاپۆرتی ورد بەدیبهێنە.
- بازاڕدۆزانی هاوبەش: شوێنکەوتنی داهات و خەرجییەکانت بکە و ڕاپۆرتی ورد بەدیبهێنه.
- بازاڕدۆزانی دیجیتاڵی: شوێنکەوتنی داهات و خەرجییەکانت بکە و ڕاپۆرتی ورد بەدیبهێنە.
- ناوەڕۆک دروستکەران: شوێنکەوتنی داهات و خەرجییەکانت بکە و ڕاپۆرتی ورد بەدیبهێنە.
- خاوەن فرۆشگاکانی بازرگانیی ئەلیکترۆنی: بە ئاسانی شوێنکەوتنی داهات و خەرجییەکانی فرۆشگاکەت بکە.
- خاوەن کارە سەرهێڵەکان: داراییەکانت بەڕێوەببە، شوێنکەوتنی خەرجییەکان بکە، و ڕاپۆرتی ورد بەدیبهێنە.
✨ تایبەتمەندییە سەرەکییەکان
✅ پشتیوانی لە فرە-دراوی: شوێنکەوتنی داهات و خەرجییەکان بە چەندین دراوی جیاواز.
✅ تێڕوانینی وردی کاش: چاودێریکردنی ڕاستەوخۆی کاش بۆ بڕیاری دارایی زیرەکتر.
✅ پسووڵەی پیشەگەرانە: دروستکردن، چاپکردن، و هاوبەشکردنی پسووڵەی چالاککراو بە باج و داشکاندن.
✅ شوێنکەوتنی خەرجی: تۆماری وردی خەرجییەکانی کار بە هەر دراوێک بپارێزە.
✅ شوێنکەوتنی داهات: تۆمارکردنی هەموو گواستنەوەکانی داهات بۆ چاودێریکردنی پارەدانەکان.
✅ بیڵ (فاتوورە): دروستکردن و بەڕێوەبردنی بیڵەکان بۆ تۆماری دارایی ورد.
✅ بەڕێوەبردنی فرۆشیار: ڕێکخستن و شوێنکەوتنی کارلێکەکان لەگەڵ فرۆشیاران.
✅ بەڕێوەبردنی کڕیار: پاشەکەوتکردنی زانیارییە بنەڕەتییەکان دەربارەی پەیوەندییەکانی کارەکەت.
✅ بەڕێوەبردنی هەژماری بانکی: شوێنکەوتنی هاوسەنگییەکان، سپاردەکان، و گواستنەوەکان لە چەندین هەژماردا.
✅ سپاردە و گواستنەوەکان: زیادکردنی سپاردە و ئەنجامدانی گواستنەوە لەنێوان هەژمارەکاندا.
✅ پۆلێنکردنی گواستنەوە: گرووپکردنی گواستنەوەکان بەپێی هاوپۆلەکان بۆ تێڕوانینی خێرا.
✅ بەڕێوەبردنی بەرهەم و ڕاژە: لیستکردنی کاڵاکان وەک بەرهەم یان ڕاژە بۆ پسووڵەی ڕێکخراو.
✅ ڕاپۆرتی بەهێز: بەدیهێنانی ڕاپۆرتی دارایی ورد بۆ دیدێکی ڕوون لەسەر کاراییی کار.
✅ هاوردە و هەناردەی بەکۆمەڵ: بەبێ کێشە دراوە لە و بۆ پێوەکراوەکە بگوازەرەوە.
✅ ڕۆڵی بەکارهێنەری دەستکرد: دیاریکردنی ڕۆڵ بە دەسەڵاتی داڕێژراو بۆ بەڕێوەبردنی پارێزراو.
زیاتر بزانە
زانیاری زیاتر دەربارەی پێوەکراوی (Ever Accounting) لە ماڵپەڕەکەمان وەربگرە.
– 🌐 EverAccounting
– 💻 ماڵپەڕی دیمۆی ڕاستەوخۆ
– 📄 بەڵگەنامەکانی پێوەکراو
– 🚀 زیادکراوەکان
✨ تایبەتمەندییەکانی (Ever Accounting)
ژمێریاریی فرە-دراو
لە سەرانسەری جیهاندا کار بکە بە ژمێریاری فرە-دراو. شوێنکەوتنی داهات یان خەرجی بە هەر دراوێک کە دەتەوێت بکە و بهێڵە پێوەکراوەکە بەشێوەیەکی خۆکار بیانگۆڕێت بۆ دراوی بنەڕەتیت.
چاودێریکردنی کاش
دیدێکی ڕاستەوخۆ لە کاش وەربگرە. لە هەر کاتێکدا بڕیاری زیرەکتر دەربارەی کارەکەت بدە. بزانە چۆن داهات، خەرجی، و داهاتەکانت بە شێوەی ڕاستەوخۆ دەڕۆن.
پسووڵەی ئاسان
پسووڵەی پیشەگەرانە، بە هەڵبژاردەی باج و داشکاندنەوە، بە دراوی کڕیارەکانت بەدیبهێنە، چاپ بکە، و هاوبەشی پێبکە.
بیڵەکان (فاتوورە)
بیڵ دروست بکە و بەڕێوەیببە بۆ دڵنیابوون لەوەی داراییەکانت هەمیشە ورد و دروستن. بیڵەکە چاپ بکە و لەگەڵ فرۆشیارەکەتدا هاوبەشی پێبکە. بیڵ هەروەها پشتیوانی لە ژمێرکاریی باج و داشکاندن دەکات.
شوێنکەوتنی خەرجی
تۆماری ورد و نوێی خەرجییەکانی کار بە هەر دراوێک بپارێزە بۆ پاراستنی وێنەیەکی داراییی ڕوون.
شوێنکەوتنی داهات
هەموو گواستنەوەکانی داهات تۆمار بکە بۆ چاودێریکردنی هەموو شتێک، هەروەها کەی پارەت پێدەدرێت.
بەڕێوەبردنی بەرهەم و ڕاژە
کاڵاکان وەک بەرهەم یان ڕاژە لیست بکە بۆ پسووڵە و بیڵی ڕێکخراو.
پۆلێنکردنی گواستنەوە
گواستنەوەکان بەپێی هاوپۆلەکان گرووپ بکە بۆ تێڕوانینی خێرا لەوەی پارەکەت بۆ کوێ دەچێت و لە کوێوە دێت. شوێنکەوتنی ئەوە بکە کە کارەکەت لە کام هاوپۆلدا زۆرترین خەرجی دەکات، هەروەها پارە پەیدا دەکات.
ڕاپۆرتی بەهێز
ڕاپۆرتی داراییی ورد بەدیبهێنە کە دیدێکی ڕوونت لەسەر کارایی کارەکەت پێدەدات. ڕاپۆرت و بودجەی داراییی زیرەک دروستبکە بۆ تێگەیشتن و شوێنکەوتنی ئەوەی کە گرنگترینە.
پڕۆفایلی فرۆشیار و کڕیار
زانیارییە بنەڕەتییەکانی پەیوەندییەکانی کارەکەت ڕێکبخە بۆ شوێنکەوتنی کارلێکەکان و گواستنەوەکان.
بەڕێوەبردنی کڕیار
کڕیار دروست بکە بۆ دیاریکردنی پارەدانەکان، و دواتر دەتوانیت ئەو گواستنەوانەی لەگەڵیاندا کردووتە بپاڵێویت. دەتوانیت ناو، ناونیشان، پۆستی ئەلیکترۆنی، ژمارەی تەلەفوون، و زیاتری کڕیارێک پاشەکەوت بکەیت.
بەڕێوەبردنی فرۆشیار
فرۆشیار دروست بکە بۆ دیاریکردنی خەرجییەکان، و دواتر دەتوانیت ئەو گواستنەوانەی لەگەڵیاندا کردووتە بپاڵێویت. دەتوانیت ناو، ناونیشان، پۆستی ئەلیکترۆنی، ژمارەی تەلەفوون، و زانیارییە پەیوەندیدارەکانی تر دەربارەی فرۆشیارێک پاشەکەوت بکەیت.
بەڕێوەبردنی هەژمار
بەئاسانی هەژماری کاشی بێسنوور بەڕێوەببە، و شوێنکەوتنی هاوسەنگییەکان بکە. دەتوانیت هەر دراوێک کە دەتەوێت بەکاریبهێنیت. (Ever Accounting) گۆڕینی دراوەکە بەشێوەیەکی خۆکار ئەنجام دەدات.
سپاردە و گواستنەوەکان
سپاردە زیاد بکە و گواستنەوە لەنێوان هەژمارەکاندا ئەنجام بدە بۆ هێشتنەوەی داراییەکان بە شێوەیەکی ڕێکخراو. بڕی گواستراوە بە شێوەیەکی خۆکار لەگەڵ دراوی هەژمارەکەدا دەگونجێت.
هاوردەکردنی بەکۆمەڵ
بەخێرایی دراوە هاوردە بکە، وەک کڕیاران، فرۆشیاران، هاوپۆلەکان، باجەکان، کاڵاکان، هەژمارەکان، گواستنەوەکان، پارەدانەکان، و خەرجییەکان لە سیستەمەکانی ترەوە.
هەناردەکردنی بەکۆمەڵ
(Ever Accounting) ڕێگەت پێدەدات زۆربەی تۆمارە ژمێریارییەکانت، وەک کڕیاران، فرۆشیاران، هاوپۆلەکان، باجەکان، کاڵاکان، هەژمارەکان، گواستنەوەکان، پارەدانەکان، و خەرجییەکان بە شێوازی (CSV) هەناردە بکەیت، کە دەتوانیت دواتر هاوردەیان بکەیت یان شیکاریان بکەیت.
ڕۆڵی بەکارهێنەری دەستکرد
(Ever Accounting) سیستەمێکی دەسەڵاتی وردی ناوەکی لەگەڵدایە بۆ یارمەتیدانت لە بەڕێوەبردنی تیمەکەت بە شێوەیەکی پارێزراو و کارا. بە شێوەی بنەڕەتی، سێ ڕۆڵی بەکارهێنەری تایبەت پێشکەش دەکات: ‘بەڕێوەبەری ژمێریاری’، ‘ژمێریار’، و ‘وردبینی ژمێریاری’. هەموو ڕۆڵێک بە توانای پێشوەختە دیاریکراو داڕێژراوە بۆ دڵنیابوون لەوەی کە بەکارهێنەران تەنیا دەستیان بەوە دەگات کە پێویستیانە. ئەم کۆنترۆڵی دەستپێگەیشتنە لەسەر بنەمای ڕۆڵ کارەکانت ئاسان دەکات و لە هەمان کاتدا پاراستن لە سەرانسەری کردارە ژمێریارییەکانتدا بەهێز دەکات.
سەرچاوەکراوە و پارێزراو
(Ever Accounting) پڕۆژەیەکی سەرچاوەکراوەیە و لەسەر ڕاژەکاری خۆت خانەخوێ کراوە. پێویستە دڵنیابیت لەوەی کە دراوەکان پارێزراون و کەس ناتوانێت دەستی پێبگات یان خراپ بەکاری بهێنێت. نەرمەواڵەی سەرچاوەکراوە تایبەتێتی تەواو پێشکەش دەکات.
چۆن (Ever Accounting) کاردەکات
کاتێک دامەزرا، (Ever Accounting) لیستەیەکی ژمێریاری بۆ داشبۆردی وۆردپرێسەکەت زیاد دەکات. لێرەوە، دەتوانیت دەستت بگات بە ژێرلیستە سەرەکییەکان، وەک داشبۆرد، کاڵاکان، فرۆشەکان، کڕینەکان، بانک، ئامرازەکان، ڕاپۆرتەکان، و ڕێکخستنەکان. هەر بەشێک ئامراز و دراوەی بەهێز دابین دەکات بۆ هێشتنەوەی داراییەکانت بە شێوەیەکی ڕێکخراو.
داشبۆردەکە پوختەیەکی ورد دابین دەکات لەگەڵ تیشک خستنە سەر گرنگترین و نوێترین ڕووداوەکانی ژمێریاری. هەروەها نێوانەڕووێکی نیگارەیی ئاسانی هەیە کە بە شێوەیەکی بینراو فرۆش، خەرجی، و قازانج\زیانەکانت بۆ ساڵی ئێستا پیشان دەدات، و تێڕوانینی دەستبەجێ بە یەک نیگا دابین دەکات.
زانیاریی گەشەپێدەر
ئەم پێوەکراوە ئامرازە نوێیەکانی دروستکردنی (JavaScript) بەکاردەهێنێت بۆ باشترین کارایی. کۆدی سەرچاوەی (Human-readable) بەردەستە بۆ پێداچوونەوە و بەشداریکردن.
شوێنی کۆدی سەرچاوە:
* پەڕگە سەرچاوەکانی (JavaScript) دەکەونە پێڕستی \resources\
* گورزە دەستکردەکانی (JavaScript) (monorepo) دەکەونە پێڕستی \packages\
– سەرچاوەی گورزەی (Money): \packages\money\src\index.js (دروست دەبێت بۆ \assets\packages\money.js)
* سیستەمی دروستکردن: (Webpack) لە ڕێگەی گورزەی (npm)ی @wordpress\scripts
* فەرمانەکانی دروستکردن:
– گەشەپێدان: npm install && npm run start
– بەرهەمهێنان: npm run build
ژێدەرگەکانی لایەنی سێیەم (هەموویان لەگەڵ (GPL) دەگونجێن):
* (Chart.js v4.x) – پیشاندانی دراوە (مۆڵەتی MIT) – https://github.com/chartjs/Chart.js
* (Select2 v4.x) – لیستە کشاوە پێشکەوتووەکان (مۆڵەتی MIT) – https://github.com/select2/select2
* (AutoNumeric v4.10.8) – شێوازکردنی ژمارە (مۆڵەتی MIT) – https://github.com/autoNumeric/autoNumeric
* پێکهاتەکانی (jQuery UI) – هەڵبژێرەرەکانی ڕێکەوت\کات (مۆڵەتی MIT) – https://jqueryui.com/
* (Moment.js) – کارپێکردنی ڕێکەوت (مۆڵەتی MIT) – https://momentjs.com/
* (WooCommerce Action Scheduler) – چارەسەرکردنی پاشبنەما (GPL v2+)
* (ByteKit Framework) – بناغەی پێوەکراو (GPL v2+)
* ژێدەرگەکانی (PSR) – پابەندبوون بە ستانداردەکانی (PHP) (مۆڵەتی MIT)
بەشداریکردن:
پێشوازی لە بەشدارییەکانی کۆمەڵگە دەکەین! کەلێنەکان ڕاپۆرت بکە یان تایبەتمەندی نوێ لە مەکۆی پاڵپشتی پێشنیار بکە. هەموو کۆدەکان پەیڕەوی لە ستانداردەکانی کۆدنوسیی وۆردپرێس دەکەن و بە (PHPCS) و (Plugin Check) تاقی کراونەتەوە.
مۆڵەت
ئەم پێوەکراوە بە مۆڵەتی GPLv2 یان نوێتر کاردەکات. تۆ ئازادیت لە بەکارهێنانی ئەم پێوەکراوە لەسەر هەرچەندە ماڵپەڕ کە دەتەوێت. نابێت بیبەخشیت، دووبارە دابەشی بکەیتەوە یان دووبارە بیفرۆشیتەوە. ئەگەر دەتەوێت ئەم پێوەکراوە لەگەڵ ڕووکارەکەت یان بەرهەمێکی تردا دابنێیت، تکایە پەیوەندیمان پێوە بکە.
ژێدەرگە تاکەکەسییەکانی نێو ئەم پێوەکراوە مۆڵەتی تایبەت بە خۆیان هەیە (هەموویان لەگەڵ (GPL) دەگونجێن). سەیری بەشی زانیارییەکانی گەشەپێدەر بکە بۆ مۆڵەتی ژێدەرگە دیاریکراوەکان.
سکرین شۆتەکان

داشبۆرد: پوختەیەکی وردی چالاکییە ژمێریارییەکانت وەربگرە. 
کاڵاکان: بەرهەم و ڕاژەکانت بە ئاسانی بەڕێوەببە. 
زیادکردن\دەستکاریکردنی کاڵا: بە زانیاری وردەوە کاڵا دروست بکە یان دەستکاری بکە. 
پارەدانەکان: لیستی هەموو پارەدانەکان. 
بینینی پارەدان: زانیاری ورد دەربارەی پارەدانێک ببینە. 
زیادکردن\دەستکاریکردنی پارەدان: بەئاسانی پارەدان زیاد بکە یان دەستکاری بکە. 
پسووڵەکان: لیستی هەموو پسووڵەکان. 
بینینی پسووڵە: زانیاریی ورد دەربارەی پسووڵەیەک ببینە. 
زیادکردن\دەستکاریکردنی پسووڵە: بەئاسانی پسووڵە دروست بکە یان دەستکاری بکە. 
کڕیاران: لیستی هەموو کڕیاران. 
بینینی کڕیار: زانیاریی ورد دەربارەی کڕیارێک ببینە. 
زیادکردن\دەستکاریکردنی کڕیار: بەئاسانی کڕیار دروست بکە یان دەستکاری بکە. 
خەرجییەکان: لیستی هەموو خەرجییەکان. 
بینینی خەرجی: زانیاری ورد دەربارەی خەرجییەک ببینە. 
زیادکردن\دەستکاریکردنی خەرجی: بەئاسانی خەرجی زیاد بکە یان دەستکاری بکە. 
بیڵەکان: لیستی هەموو بیڵەکان. 
بینینی بیڵ: زانیاری ورد دەربارەی بیڵێک ببینە. 
زیادکردن\دەستکاریکردنی بیڵ: بەئاسانی بیڵ زیاد بکە یان دەستکاری بکە. 
فرۆشیاران: لیستی هەموو فرۆشیاران. 
بینینی فرۆشیار: زانیاری ورد دەربارەی فرۆشیارێک ببینە. 
زیادکردن\دەستکاریکردنی فرۆشیار: بەئاسانی فرۆشیار دروست بکە یان دەستکاری بکە. 
هەژمارەکان: لیستی هەموو هەژمارەکان. 
گواستنەوە: پارە لە نێوان هەژمارەکاندا بگوازەرەوە. 
زیادکردن\دەستکاریکردنی گواستنەوە: بەئاسانی گواستنەوە زیاد بکە یان دەستکاری بکە. 
هاوردەکردن: هاوردەکردنی دراوە وەک کڕیاران، فرۆشیاران، داهاتەکان، پارەدانەکان، هەژمارەکان، و گواستنەوەکان. 
هەناردەکردن: هەناردەکردنی دراوە وەک کڕیاران، فرۆشیاران، داهاتەکان، پارەدانەکان، هەژمارەکان، و گواستنەوەکان. 
ڕاپۆرتەکانی فرۆش: ڕاپۆرتە وردەکانی فرۆش ببینە. 
ڕاپۆرتەکانی خەرجییەکان: ڕاپۆرتە وردەکانی خەرجییەکان ببینە. 
شیکاریی قازانجەکان: شیکاریی قازانج و زیانەکان بکە. 
ڕێکخستنەکان: ڕێکخستنە گشتییەکان. 
ڕێکخستنەکان: ڕێکخستنەکانی دراو. 
ڕێکخستنەکان: ڕێکخستنەکانی فرۆش و پسووڵەکان. 
ڕێکخستنەکان: ڕێکخستنەکانی کڕین و بیڵەکان. 
ڕێکخستنەکان: ڕێکخستنەکانی باجەکان. 
ڕێکخستنەکان: لیستی ڕێژەکانی باج. 
ڕێکخستنەکان: زیادکردن\دەستکاریکردنی ڕێژەی باج. 
ڕێکخستنەکان: لیستی هاوپۆلەکان. 
ڕێکخستنەکان: زیادکردن\دەستکاریکردنی هاوپۆل.
Installation
- پەڕگەکانی پێوەکراوەکە بۆ پێڕستی
/wp-content/plugins/wp-ever-accountingباربکە، یان ڕاستەوخۆ لە ڕێگەی شاشەی پێوەکراوەکانی وۆردپرێسەوە پێوەکراوەکە دابمەزرێنە. - پێوەکراوەکە لە ڕێگەی لیستی ‘پێوەکراوەکان’ لە وۆردپرێسدا چالاک بکە.
- بڕۆ بۆ داشبۆردی بەڕێوەبەری وۆردپرێس > ژمێریاری بۆ دەستپێکردنی بەکارهێنانی پێوەکراوەکە.
- ڕێکخستنەکان شێوەپێبدە و دەست بکە بە بەڕێوەبردنی داراییەکانت.
چی پێویستە بۆ بەکارهێنانی دروستی (Ever Accounting)؟
جگە لە دامەزراندنێکی وۆردپرێسی تەواو کارا (وەشانی 5.0 یان بەرزتر)، (Ever Accounting) هیچ پشت بەستنێکی نییە. پێوەکراوەکە بەبێ کێشە لەگەڵ وۆردپرێس کاردەکات بەبێ ئەوەی پێویستی بە ڕاژەی زیادە هەبێت.
کەمترین وەشانی PHP کە پێویستە هەمبێت بۆ بەکارهێنانی ئەم پێوەکراوە چییە؟
بۆ چێژوەرگرتن لە تایبەتمەندییە نایابەکانی ئەم پێوەکراوە بەهێزە، پێویستە بە لایەنی کەمەوە وەشانی PHP 7.4 یان بەرزترت دامەزراندبێت. ئەگەر وەشانێکی نزمترت لە PHP هەبێت، ڕەنگە تووشی کێشە ببیت.
ئایا دەتوانم داوای\پێشنیاری تایبەتمەندییەکی نوێ بکەم؟
بەڵێ، بێگومان. ئێمە بەرهەم بۆ خۆمان دروست ناکەین. هەمیشە بەخێربێیت بۆ پێشنیارکردنی تایبەتمەندی و باشترکردنی نوێ.
پهد
-
(Ever Accounting) چییە؟
-
(Ever Accounting) پێوەکراوێکی ژمێریاریی بەهێزە بۆ وۆردپرێس. یارمەتیت دەدات داراییەکانت بەڕێوەببەیت، شوێنکەوتنی داهات و خەرجییەکان بکەیت، پسووڵەی پیشەگەرانە بنێریت، و ڕاپۆرتی ورد بەدیبهێنیت.
-
تایبەتمەندییە سەرەکییەکانی (Ever Accounting) چین؟
-
(Ever Accounting) پشتیوانی لە فرە-دراوی، تێڕوانینی وردی کاش، پسووڵەی پیشەگەرانە، شوێنکەوتنی خەرجی، شوێنکەوتنی داهات، بیڵەکان، بەڕێوەبردنی فرۆشیار، بەڕێوەبردنی کڕیار، بەڕێوەبردنی هەژماری بانکی، سپاردە و گواستنەوەکان، پۆلێنکردنی گواستنەوە، بەڕێوەبردنی بەرهەم و ڕاژە، ڕاپۆرتی بەهێز، هاوردە و هەناردەی بەکۆمەڵ، و ڕۆڵی بەکارهێنەری دەستکرد پێشکەش دەکات.
-
کێ دەتوانێت (Ever Accounting) بەکاربهێنێت؟
-
(Ever Accounting) نموونەییە بۆ خاوەن کارە بچووکەکان، سەربەخۆکاران، ستارتئەپەکان، کارە بچووک و مامناوەندەکان، ژمێریاران، کارسازان، خاوەن فرۆشگاکانی (WooCommerce)، دابینکەرانی ڕاژە، ڕاوێژکاران، نووسینگەکان، قازانج نەویستەکان، بڵۆگەران، بازاڕدۆزانی هاوبەش، بازاڕدۆزانی دیجیتاڵی، ناوەڕۆک دروستکەران، و خاوەن کارە سەرهێڵەکان.
-
چۆن (Ever Accounting) کاردەکات؟
-
کاتێک دامەزرا، (Ever Accounting) لیستەیەکی ژمێریاری بۆ داشبۆردی وۆردپرێسەکەت زیاد دەکات. لێرەوە، دەستت بە ژێر-لیستە بنەڕەتییەکان دەگات وەک داشبۆرد، کاڵاکان، گواستنەوەکان، پەیوەندییەکان، پارەدانەکان، داهاتەکان، هەژمارەکان، گواستنەوەکان، هاوپۆلەکان، و ڕێکخستنەکان. هەموو بەشێک ئامراز و دراوەی بەهێز دابین دەکات بۆ هێشتنەوەی داراییەکانت بە شێوەیەکی ڕێکخراو.
-
چۆن (Ever Accounting) دادەمەزرێنم؟
-
بۆ دامەزراندنی (Ever Accounting)، پەڕگەکانی پێوەکراوەکە بۆ پێڕستی
/wp-content/plugins/wp-ever-accountingباربکە، یان ڕاستەوخۆ لە ڕێگەی شاشەی پێوەکراوەکانی وۆردپرێسەوە پێوەکراوەکە دابمەزرێنە. پێوەکراوەکە لە ڕێگەی لیستی ‘پێوەکراوەکان’ لە وۆردپرێسدا چالاک بکە و بڕۆ بۆ داشبۆردی بەڕێوەبەری وۆردپرێس > ژمێریاری بۆ دەستپێکردنی بەکارهێنانی پێوەکراوەکە. -
چۆن (Ever Accounting) شێوەپێدەدەم؟
-
بۆ شێوەپێدانی (Ever Accounting)، بڕۆ بۆ داشبۆردی بەڕێوەبەری وۆردپرێس > ژمێریاری و بچۆ ناو بەشی ڕێکخستنەکان. لێرە، دەتوانیت ڕێکخستنەکانی پێوەکراوەکە دەستکاری بکەیت بۆ ئەوەی لەگەڵ پێداویستییەکانی کارەکەتدا بگونجێت.
-
ئایا دەتوانم چەندین دراو لەگەڵ (Ever Accounting) بەڕێوەببەم؟
-
بەڵێ، (Ever Accounting) پشتیوانی لە فرە-دراوی دەکات. دەتوانیت شوێنکەوتنی داهات و خەرجییەکان بە چەندین دراوی جیاواز بکەیت و بهێڵیت پێوەکراوەکە بیانگۆڕێت بۆ دراوی سەرەکییەکەت.
-
ئایا دەتوانم پسووڵەی پیشەگەرانە لەگەڵ (Ever Accounting) بەدیبهێنم؟
-
بەڵێ، (Ever Accounting) ڕێگەت پێدەدات پسووڵەکان بە هەڵبژاردەی باج و داشکاندنەوە، بە دراوی کڕیارەکانت بەدیبهێنیت، چاپ بکەیت، و هاوبەشی پێبکەیت. هەروەها دەتوانیت بیڵ دروست بکەیت و بەڕێوەیببەیت بۆ تۆماری دارایی ورد.
-
ئایا دەتوانم شوێنکەوتنی خەرجی و داهات لەگەڵ (Ever Accounting) بکەم؟
-
بەڵێ، (Ever Accounting) ڕێگەت پێدەدات تۆماری وردی خەرجییەکانی کار بە هەر دراوێک بپارێزیت و هەموو گواستنەوەکانی داهات تۆمار بکەیت بۆ چاودێریکردنی پارەدانەکان. هەروەها دەتوانیت گواستنەوەکان بەپێی هاوپۆلەکان گرووپ بکەیت بۆ تێڕوانینی خێرا.
-
ئایا دەتوانم فرۆشیاران و کڕیاران لەگەڵ (Ever Accounting) بەڕێوەببەم؟
-
بەڵێ، (Ever Accounting) ڕێگەت پێدەدات زانیارییە بنەڕەتییەکانی پەیوەندییەکانی کارەکەت، وەک فرۆشیاران و کڕیاران، ڕێکبخەیت. دەتوانیت وردەکاریی وەک ناو، ناونیشان، پۆستی ئەلیکترۆنی، ژمارە تەلەفوون، هتد پاشەکەوت بکەیت بۆ شوێنکەوتنی کارلێکەکان و گواستنەوەکان. هەروەها دەتوانیت کڕیار دروست بکەیت بۆ دیاریکردنی داهاتەکان و پاڵاوتنی ئەو گواستنەوانەی لەگەڵیاندا کراون.
-
ئایا دەتوانم هەژماری بانکی لەگەڵ (Ever Accounting) بەڕێوەببەم؟
-
بەڵێ، (Ever Accounting) ڕێگەت پێدەدات بەئاسانی هەژماری بانکی و کاشی بێسنوور بەڕێوەببەیت. دەتوانیت شوێنکەوتنی باڵانسی دەستپێک و ئێستا، سپاردەکان، و گواستنەوەکان لە چەندین هەژماردا بکەیت. دەتوانیت لەگەڵ هەر دراوێکدا بەکاریبهێنیت، و پێوەکراوەکە گۆڕینی دراوەکە ئەنجام دەدات.
-
ئایا دەتوانم سپاردە زیاد بکەم و گواستنەوە لەگەڵ (Ever Accounting) ئەنجام بدەم؟
-
بەڵێ، (Ever Accounting) ڕێگەت پێدەدات سپاردە زیاد بکەیت و گواستنەوە لەنێوان هەژمارەکاندا ئەنجام بدەیت بۆ هێشتنەوەی دارایییەکان بە شێوەیەکی ڕێکخراو. بڕی گواستراوە بە شێوەیەکی خۆکار لەگەڵ دراوی هەژمارەکەدا دەگونجێت.
-
ئایا دەتوانم ڕاپۆرتی داراییی ورد لەگەڵ (Ever Accounting) بەدیبهێنم؟
-
بەڵێ، (Ever Accounting) ڕێگەت پێدەدات ڕاپۆرتی دارایی ورد بەدیبهێنیت کە دیدێکی ڕوونت لەسەر کارایی کارەکەت پێدەدات. دەتوانیت ڕاپۆرت و بودجەی دارایی زیرەک دابڕێژیت بۆ تێگەیشتن و شوێنکەوتنی ئەوەی کە گرنگترینە.
-
ئایا دەتوانم دراوە لەگەڵ (Ever Accounting) هاوردە و هەناردە بکەم؟
-
بەڵێ، (Ever Accounting) ڕێگەت پێدەدات بەخێرایی دراوە وەک کڕیاران، فرۆشیاران، داهاتەکان، پارەدانەکان، هەژمارەکان، و گواستنەوەکان لە\بۆ سیستەمەکانی تر هاوردە بکەیت. هەروەها دەتوانیت زۆربەی تۆمارە ژمێریارییەکانت وەک کڕیاران، فرۆشیاران، داهاتەکان، پارەدانەکان، هەژمارەکان بە شێوازی (CSV) هەناردە بکەیت بۆ شیکاری یان هاوردەکردنی دواتر.
-
ئایا دەتوانم ڕۆڵی بەکارهێنەری دەستکرد لەگەڵ (Ever Accounting) دیاری بکەم؟
-
بەڵێ، (Ever Accounting) ڕێگەت پێدەدات ڕۆڵی بەکارهێنەر وەک ‘بەڕێوەبەری ژمێریاری’ و ‘ژمێریار’ بە دەسەڵاتی کۆنترۆڵکراو دیاری بکەیت بۆ بەهێزکردنی پاراستن. دەتوانیت دەسەڵاتەکان کۆنترۆڵ بکەیت بۆ پاراستن و ئاسانکردنی ئەزموونی بەڕێوەبردنەکەت.
-
ئایا (Ever Accounting) سەرچاوەکراوە و پارێزراوە؟
-
بەڵێ، (Ever Accounting) پڕۆژەیەکی سەرچاوەکراوەیە و لەسەر ڕاژەکاری خۆت خانەخوێ کراوە. دەتوانیت دڵنیابیت کە دراوەکانت پارێزراون و کەس ناتوانێت خراپ بەکاری بهێنێت. نەرمەواڵەی سەرچاوەکراوە تایبەتێتی تەواوت پێدەبەخشێت.
-
ئایا دەتوانم (Ever Accounting) لەگەڵ (WooCommerce)دا بەکاربهێنم؟
-
بەڵێ، (Ever Accounting) لەگەڵ (WooCommerce)دا دەگونجێت. دەتوانیت بە ئاسانی شوێنکەوتنی داهات و خەرجییەکانی فرۆشگاکەت بکەیت و ڕاپۆرتی ورد بەدیبهێنیت. بەڵام پێویستە زیادکراوی گونجانی (WooCommerce) دابمەزرێنیت.
-
ئایا دەتوانم (Ever Accounting) لەگەڵ پێوەکراوەکانی تردا بەکاربهێنم؟
-
بەڵێ، (Ever Accounting) لەگەڵ پێوەکراوەکانی تردا دەگونجێت. دەتوانیت لەگەڵ هەر پێوەکراوێکی وۆردپرێسدا بەکاریبهێنیت بۆ باشترکردنی کردارەکانی کارەکەت.
-
ئایا دەتوانم (Ever Accounting) لەگەڵ ڕووکارەکانی تردا بەکاربهێنم؟
-
بەڵێ، (Ever Accounting) لەگەڵ ڕووکارەکانی تردا دەگونجێت. دەتوانیت لەگەڵ هەر ڕووکارێکی وۆردپرێسدا بەکاریبهێنیت بۆ بەڕێوەبردنی داراییەکانت بە کارایی.
-
ئایا دەتوانم (Ever Accounting) بۆ کارەکەم بەکاربهێنم؟
-
بەڵێ، دەتوانیت (Ever Accounting) بۆ کارەکەت بەکاربهێنیت. پێوەکراوەکە بۆ یارمەتیدانی خاوەن کارە بچووکەکان، سەربەخۆکاران، ستارتئەپەکان، کارە بچووک و مامناوەندەکان، ژمێریاران، کارسازان، خاوەن فرۆشگاکانی (WooCommerce)، دابینکەرانی ڕاژە، ڕاوێژکاران، نووسینگەکان، قازانج نەویستەکان، بڵۆگەران، بازاڕدۆزانی هاوبەش، بازاڕدۆزانی دیجیتاڵی، ناوەڕۆک دروستکەران، خاوەن فرۆشگاکانی بازرگانیی ئەلیکترۆنی، و خاوەن کارە سەرهێڵەکان داڕێژراوە بۆ بەڕێوەبردنی داراییەکانیان بە کارایی.
-
ئایا دەتوانم (Ever Accounting) بۆ کڕیارەکانم بەکاربهێنم؟
-
بەڵێ، دەتوانیت (Ever Accounting) بۆ کڕیارەکانت بەکاربهێنیت. پێوەکراوەکە نموونەیییە بۆ ژمێریاران، نووسینگەکان، ڕاوێژکاران، و دابینکەرانی ڕاژە کە دارایی بۆ چەندین کڕیار بەڕێوەدەبەن. دەتوانیت هەژماری جیاواز بۆ هەموو کڕیارێک دروست بکەیت و داراییەکانیان بە پارێزراوی بەڕێوەببەیت.
-
ئایا دەتوانم (Ever Accounting) بۆ چەندین کار بەکاربهێنم؟
-
نەخێر، (Ever Accounting) بۆ بەکارهێنانی تاکە-ماڵپەڕ داڕێژراوە. ئەگەر چەندین کارت هەیە، پێویستە پێوەکراوەکە لەسەر هەموو ماڵپەڕێک بە جیا دابمەزرێنیت. دەتوانیت دارایییەکان بۆ هەموو کارێک بە سەربەخۆیی بەڕێوەببەیت و شوێنکەوتنی داهات و خەرجییەکان بە کارایی بکەیت.
-
ئایا دەتوانم (Ever Accounting) بۆ بەکارهێنانی کەسی بەکاربهێنم؟
-
بەڵێ، دەتوانیت (Ever Accounting) بۆ بەکارهێنانی کەسی بەکاربهێنیت. پێوەکراوەکە گونجاوە بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت داراییەکانیان بە کارایی بەڕێوەببەن و شوێنکەوتنی داهات و خەرجییەکانیان بکەن. دەتوانیت بۆ دروستکردنی پسووڵە، شوێنکەوتنی خەرجییەکان، بەدیهێنانی ڕاپۆرت، و چاودێریکردنی کاش بۆ دارایییە کەسییەکان بەکاریبهێنیت.
-
ئایا دەتوانم (Ever Accounting) بۆ ڕێکخراوە قازانج نەویستەکان بەکاربهێنم؟
-
بەڵێ، دەتوانیت (Ever Accounting) بۆ ڕێکخراوە قازانج نەویستەکان بەکاربهێنیت. پێوەکراوەکە نموونەییە بۆ ڕێکخراوە خێرخوازییەکان، ڕێکخراوە ناحکومییەکان، و قازانج نەویستەکان کە دەیانەوێت داراییەکانیان بە کارایی بەڕێوەببەن و شوێنکەوتنی بەخشینەکان، خەرجییەکان، و داهاتەکان بکەن. دەتوانیت بۆ دروستکردنی پسووڵە، شوێنکەوتنی خەرجییەکان، بەدیهێنانی ڕاپۆرت، و چاودێریکردنی کاش بۆ دارایییە قازانج نەویستەکان بەکاریبهێنیت.
-
ئایا دەتوانم (Ever Accounting) بۆ مەبەستی پەروەردەیی بەکاربهێنم؟
-
بەڵێ، دەتوانیت (Ever Accounting) بۆ مەبەستی پەروەردەیی بەکاربهێنیت. پێوەکراوەکە گونجاوە بۆ خوێندکاران، مامۆستایان، و دامەزراوە پەروەردەییەکان کە دەیانەوێت دەربارەی ژمێریاری و دارایی فێرببن. دەتوانیت بۆ دروستکردنی پسووڵە، شوێنکەوتنی خەرجییەکان، بەدیهێنانی ڕاپۆرت، و چاودێریکردنی کاش بۆ مەبەستی پەروەردەیی بەکاریبهێنیت.
-
ئایا دەتوانم (Ever Accounting) بۆ بازاڕدۆزیی هاوبەش بەکاربهێنم؟
-
بەڵێ، دەتوانیت (Ever Accounting) بۆ بازاڕدۆزیی هاوبەش بەکاربهێنیت. پێوەکراوەکە نموونەییە بۆ ئەو بازاڕدۆزە هاوبەشانەی دەیانەوێت داراییەکانیان بە کارایی بەڕێوەببەن و شوێنکەوتنی داهات و خەرجییەکانیان بکەن. دەتوانیت بۆ دروستکردنی پسووڵە، شوێنکەوتنی خەرجییەکان، بەدیهێنانی ڕاپۆرت، و چاودێریکردنی کاش بۆ بازاڕدۆزیی هاوبەش بەکاریبهێنیت.
-
ئایا دەتوانم (Ever Accounting) بۆ بڵۆگەکەم بەکاربهێنم؟
-
بەڵێ، دەتوانیت (Ever Accounting) بۆ بڵۆگەکەت بەکاربهێنیت. پێوەکراوەکە گونجاوە بۆ ئەو بڵۆگەرانەی دەیانەوێت داراییەکانیان بە کارایی بەڕێوەببەن و شوێنکەوتنی داهات و خەرجییەکانیان بکەن. دەتوانیت بۆ دروستکردنی پسووڵە، شوێنکەوتنی خەرجییەکان، بەدیهێنانی ڕاپۆرت، و چاودێریکردنی کاش بۆ بڵۆگەکەت بەکاریبهێنیت.
-
چی پێویستە بۆ بەکارهێنانی (Ever Accounting)؟
-
تۆ تەنیا پێویستت بە ماڵپەڕێکی وۆردپرێسی تەواو کارایە (کەمترین وەشان 5.0). (Ever Accounting) بە تەواوی سەربەخۆیە و پێویستی بە هیچ پێداویستییەکی زیادە نییە. پێوەکراوەکە بۆ ئەوە داڕێژراوە کە بەبێ کێشە لەگەڵ وۆردپرێس کاربکات و چارەسەرێکی ژمێریاریی بەهێز بۆ کارە بچووکەکان دابین بکات.
-
چ وەشانێکی (PHP) پێویستە؟
-
(Ever Accounting) پێویستی بە (PHP 7.4) یان بەرزتر هەیە بۆ کارکردنی تەواو. تکایە وەشانەکەت بەرزبکەرەوە بۆ دوورکەوتنەوە لە کێشەی گونجان. ئەگەر وەشانێکی کۆنتری (PHP) بەکاردەهێنیت، ڕەنگە تووشی کێشەی کارایی یان هەڵە ببیت.
-
ئایا دەتوانم تایبەتمەندیی نوێ بۆ (Ever Accounting) پێشنیار بکەم؟
-
بەڵێ، دەتوانیت تایبەتمەندیی نوێ بۆ (Ever Accounting) پێشنیار بکەیت. ئێمە پێشوازی لە پێشنیار و سەرنجی بەکارهێنەران دەکەین و بەردەوام پێوەکراوەکە بەپێی پێشنیارەکانتان باشتر دەکەین. ئەگەر بیرۆکەیەکت هەیە بۆ تایبەتمەندییەکی نوێ یان باشترکردنێک، تکایە پێمان بڵێ، و ئێمە بۆ بەڕۆژکردنەوەکانی داهاتوو لەبەرچاوی دەگرین.
-
ئایا دەتوانم داوای پشتیوانی بکەم بۆ (Ever Accounting)؟
-
بەڵێ، دەتوانیت داوای پشتیوانی بکەیت بۆ (Ever Accounting). ئێمە پشتیوانی تایبەت پێشکەش دەکەین بۆ یارمەتیدانت لە هەر کێشە یان پرسیارێک کە هەتبێت. ئەگەر پێویستت بە یارمەتی بوو لەگەڵ پێوەکراوەکە، تکایە پەیوەندیمان پێوە بکە، و ئێمە خۆشحاڵ دەبین بە یارمەتیدانت.
-
ئایا دەتوانم (Ever Accounting) کڕیارخواز بکەم؟
-
بەڵێ، (Ever Accounting) ڕێگەت پێدەدات ڕێکخستنەکانی پێوەکراوەکە دەستکاری بکەیت بۆ ئەوەی لەگەڵ پێداویستییەکانی کارەکەتدا بگونجێت. دەتوانیت ڕێکخستنەکان شێوەپێبدەیت بۆ ئەوەی لەگەڵ نیشانەی بازرگانی و پێداویستییەکانی کارەکەتدا بگونجێت.
-
ئایا دەتوانم بەشداری بکەم لە (Ever Accounting)؟
-
بەڵێ، دەتوانیت بەشداری بکەیت لە (Ever Accounting). ئێمە پێشوازی لە بەشدارییەکانی کۆمەڵگە دەکەین بۆ باشترکردنی پێوەکراوەکە و باشترکردنی بۆ هەمووان. ئەگەر ڕاپۆرتێکی کەلێن، داواکارییەکی تایبەتمەندی، یان بەشدارییەکی کۆدت هەیە، تکایە پێشکەشی بکە، و ئێمە پێداچوونەوەی بۆ دەکەین بۆ ئەوەی بیخەینە ناو پێوەکراوەکەوە.
پێداچوونەوەکان
بەشداربووان و گەشەپێدەران
“Ever Accounting – چارەسەری ژمێریاری و پسووڵە بۆ کارە بچووکەکان” نەرمەواڵەیەکی سەرچاوە کراوەیە. ئەم کەسانەی خوارەوە بەشدارییان تێدا کردووە.
بەشداربووان“Ever Accounting – چارەسەری ژمێریاری و پسووڵە بۆ کارە بچووکەکان” وەرگێڕدراوە بۆ 3 زمان. سوپاسی وەرگێڕەکان دەکەین بۆ بەشداریکردنیان.
“Ever Accounting – چارەسەری ژمێریاری و پسووڵە بۆ کارە بچووکەکان” وەربگێڕە بۆ زمانەکەی خۆت.
دەتەوێت بەشداربیت لە گەشەپێدان؟
گەڕان لە کۆدەکەدا بکە، سەیری تەمارگەی (SVN) بکە، یان بەشداربە لە ڕووداوتۆماری گەشەپێدان لە ڕێگەی (RSS).
Changelog
2.2.7
(27th November 2025)
* Fix: Minor issues are addressed.
* Enhance: Update the plugin notices.
2.2.6
(29th October 2025)
* Fix: Updated plugin naming to comply with WordPress.org trademark guidelines.
* Fix: Removed external CDN dependency – AutoNumeric library now included locally for better reliability.
* Fix: Corrected internationalization text domain.
* Enhance: Added comprehensive developer documentation section with source code locations and build instructions.
* Enhance: Improved readme content clarity and removed promotional language per guidelines.
* Enhance: Updated third-party library documentation with proper license attributions.
2.2.5
(26th October 2025)
* Enhance: Update the plugin notices.
2.2.4
(8th October 2025)
* Fix: Few known issues fixed.
2.2.3
(19th August 2025)
* Fix: Fixed minor issues.
2.2.2
(10th July 2025)
* Enhance: Improved date handling for better compatibility across various time zones.
* Fix: Resolved a minor issue affecting certain date formats.
* Fix: Chart rendering issues in Account overview page.
* Fix: Expense has missing attachment in the view page.
2.2.1
(4th June 2025)
* Enhance: Update the plugin notices to be more user-friendly and informative.
2.2.0
(12th May 2025)
* Fix: When WooCommerce is active, accounting related roles redirect to WooCommerce my account page.
2.1.9
(16th April 2025)
* Fix: Updated the sample CSV import files to include the correct column headers for better compatibility.
* Compatibility: Checked compatibility with the latest version of WordPress.
2.1.8
(10th April 2025)
* Fix: A minor bug fix related to the license activation process.
2.1.7
(10th April 2025)
* Fix: Recent Payments report is not showing the correct data.
* Enhance: Improved the dashboard UI for better usability and readability.
* Fix: Fixed few minor bugs and issues.
2.1.6
(6th April 2025)
* Fix: Fix security issue on settings page.
* Fix: Fix compatibility with php v8.4
2.1.5
(16th March 2025)
* Enhance: Redesigned the expense view screen for better usability and readability.
* Fix: Updated and corrected dummy data for payments and expenses to reflect accurate sample entries.
2.1.4
(25th February 2025)
* Fix: Vendor expenses page is not showing the vendor-specific expenses.
* Fix: Vendor bills page is not showing the vendor-specific bills.
2.1.3
(4th February 2025)
* Enhance: Improved user roles and capabilities to manage Accounting.
* New: Add new role “Accounting Auditor” with read-only capabilities.
* Fix: Few minor bug fixes.
2.1.2
(25rd January 2025)
* Fix: Minor PHP error fixed.
2.1.1
(25rd January 2025)
* Fix: Invoice/Bill not adding items.
* Fix: Invoice/Bill not adding payments.
* Fix: PHP 8.2 compatibility issue.
2.1.0
(23rd January 2025)
* Fix: Invoice/Bill issue date and due date not saving.
* Fix: Invoice/Bill customer/vendor name marked as required.
* Fix: Bills date filter not working.
2.0.9
(19th January 2025)
* Enhance: Improved user roles and capabilities to manage Accounting.
* Fix: Few minor bug fixes.
2.0.8
(6th January 2025)
* Fix: Invoice/Bill not showing contact company name.
* Fix: Missing header row in the exported CSV file containing customer data.
2.0.7
(6th January 2025)
* Fix: Invoice/Bill not showing contact company name.
* Enhance: Improved exchange rate calculation.
* Enhance: Add navigation related payments from the invoice/bill view page.
2.0.6
(30th December 2024)
* Fix: Resolved a language compatibility issue with the report charts.
2.0.5
(23th December 2024)
* Fix: When Invoice/Bill is marked as overdue, the associated payments are deleted.
2.0.4
(5th December 2024)
* Fix: User roles management issue.
2.0.3
(1 December 2024)
* Fix: Remove legacy roles those are not used anymore.
2.0.2
(30 November 2024)
* New: Add filter by date for payments, invoices, expenses, transfers, and bills.
* New: Add button for adding new items in the payment, invoice, expense, transfer, and bill view/edit page.
* Fix: Remove legacy roles and capabilities.
2.0.1
(26 November 2024)
* Fix: Downgrade required PHP version to 7.4
2.0.0
(19 November 2024)
* New: Completely redesigned and rewritten plugin.
* Fix: Major code improvements and bug fixes.
* Enhance: Optimize plugin code & structure.
1.2.0
(21th April 2024)
* Enhance – Optimize plugin code & structure.
1.1.9
(17th April 2024)
* Fix – Showing duplicate items in dropdown.
* Fix – Activate/Deactivate toggle not working.
* Fix – Add invoice note not working.
* Fix – Add bill note not working.
1.1.8
(6th April 2024)
* Fix – Compatability with WP v6.5
* Fix – Few minor bug fixes
1.1.6
(16th August 2023)
* Fix – Compatability with WP v6.3
* Fix – Few minor bug fixes
1.1.5
(24th January 2023)
* Fix: Currency dropdown not showing all currencies.
* Fix: Customer dropdown not showing all customers.
* Fix: Vendor dropdown not showing all vendors.
* Fix: Account dropdown not showing all accounts.
* Fix: Category dropdown not showing all categories.
* Fix: Item dropdown not showing all items.
* Fix: Import not working.
* Fix: Bill mark as paid not working.
* Fix: No account id received error.
1.1.4
(21st November 2020)
* Fix: Missing logo in the setup wizard.
* Fix: Stuck on the setup wizard.
* Fix: Transaction subsub links redirecting to accounts page.
1.1.3
(8th November 2022)
* Fix – Compatibility with WordPress 6.1
* Minor code improvements
1.1.2 (25 March 2021)
- Fix – Cross currency calculation
- Fix – Invalid invoice status
- Enhance – Optimize plugin code & structure.
- Enhance – Add support for extensions.
1.1.1 (22 February 2021)
- Enhance – Tabs rearranged for better UX.
- Fix – Currency conversion precision is not correct.
1.1.0 (01 February 2021)
- Feature – Complete rewrite of the plugin
- Feature – Add invoicing support
- Feature – Add bill support
- Feature – Add items support
- Feature – Add tax support
- Feature – Single details page for customer
- Feature – Single details page for vendor
- Feature – Single details page for Account
- Feature – Customer & Vendor all time income and expense
- Feature – Customer & Vendor all time income and expense
- Feature – Add cash flow report.
- Feature – Enhanced Settings.
1.0.4 (31 October 2020)
- Fix – Translation not working
- Fix – Sort by date is not working
1.0.3 (22 October 2020)
- Fix – PHP v5.6 compatibility
- Fix – Repeat setup wizard
1.0.2 (18 October 2020)
- Feature – Export and import support
- Feature – Multi-Currency support
- Feature – Custom user roles support
- Feature – Cashflow graph
- Feature – Interactive Quick Setup Wizard
- Enhance – Full rewritten plugin
- Enhance – Update Settings options
- Enhance – Updated UI for adding Category, Customer, Account, Vendor and Currency
- Enhance – Updated Dashboard with custom filter options
- Enhance – Added more search option in transactions, sales and expenses list table
1.0.1 (07 December 2019)
- Fix – revenue payment method is not showing
- Fix – transfer date is not saving
- Feature – upload files to own directory
- Feature – Expense by categories dashboard widget
- Feature – Income by categories dashboard widget
- Feature – Contact table payment & expense visibility
- Feature – Income summary report
- Feature – Expense summary report
- Feature – Income vs Expense summary report
1.0 (23 November 2019)
- Initial release
