ماڵپەڕە فرەزمانەکان وەربگێڕە – TranslatePress

وەسف

ڕێگەیەکی باشتر بۆ وەرگێڕانی ماڵپەڕی وۆردپرێسەکەت و بوون بە فرەزمان ئەزموون بکە، ڕاستەوخۆ لە ڕووکاری پێشەوە بە بەکارهێنانی نێوانەڕوویەکی وەرگێڕانی بینراو.

(TranslatePress) پێوەکراوێکی وەرگێڕانی وۆردپرێسە کە هەرکەسێک دەتوانێت بەکاریبهێنێت.

نێوانەڕووەکە ڕێگەت پێدەدات بەئاسانی تەواوی پەڕەکە لە یەک کاتدا وەربگێڕیت، لەوانەش دەرچووەکانی کورتەکۆدەکان، فۆرمەکان و ماڵپەڕسازەکان. هەروەها ڕاستەوخۆ لەگەڵ (WooCommerce) کاردەکات.

بە شێوازی وۆردپرێس دروستکراوە، (TranslatePress – Multilingual) پێوەکراوێکی وەرگێڕانی GPL و خۆ-خانەخوێیە، واتە تۆ خاوەنی هەموو وەرگێڕانەکانت دەبیت، بۆ هەمیشە. خێراترین ڕێگەیە بۆ دروستکردنی ماڵپەڕێکی دوو-زمان یان فرەزمان.

تایبەتمەندییەکانی فرەزمان و وەرگێڕان

  • هەموو ناوەڕۆکی ماڵپەڕەکەت ڕاستەوخۆ لە ڕووکاری پێشەوە وەربگێڕە، لە نێوانەڕوویەکی ئاساندا (وەرگێڕانەکان بە کاتی ڕاستەقینە پیشان دەدرێن).
  • بەتەواوی لەگەڵ هەموو ڕووکار و پێوەکراوەکاندا دەگونجێت
  • پێشبینینی ڕاستەوخۆی پەڕە وەرگێڕدراوەکانت، لەکاتی دەستکاریکردنیاندا.
  • پشتیوانی وەرگێڕانی خۆکارانە لەرێگەی (TranslatePress AI)ی خۆڕایی، بە سنووری 2000 وشەی ژیریی دەستکرد.
  • تەواوکاری لەگەڵ وەرگێڕی گووگڵ، ڕێگەت پێدەدات وەرگێڕانی خۆکارانەی بێسنوور دابنێیت بە بەکارهێنانی کلیلی APIـی گووگڵی خۆت.
  • گۆڕەری زمانێکی تەواو شیاوی کڕیارخوازکردن کە دەتوانیت وەک بڕگەیەکی لیستە، داشۆڕاوێکی سەرکەوتە پیشانی بدەیت، یان لە هەر شوێنێکی تردا دایبنێیت بە بەکارهێنانی بڵۆکی گۆڕەری زمان، یان کورتەکۆدی [language-switcher].
  • پشتیوانیی وەرگێڕانی وێنە، بۆ وەرگێڕانی وێنەکان، سلایدەرەکان و ڕەنگاڵەی تر.
  • پشتیوانی بۆ هەردوو وەرگێڕانی دەستی و خۆکارانە
  • توانای وەرگێڕانی زنجیرەنووسە جووڵەدارەکان (gettext) کە لەلایەن وۆردپرێس، پێوەکراوەکان و ڕووکارەکانەوە زیادکراون.
  • بڵۆکە گەورەکانی html وەربگێڕە بە یەکخستنی زنجیرەنووسەکان بۆ ناو بڵۆکەکانی وەرگێڕان.
  • کۆنترۆڵی دەستکاریکردن کە ڕێگەت پێدەدات زمانەکەت تەنیا کاتێک بڵاوبکەیتەوە کە هەموو وەرگێڕانەکانت تەواو بوون
  • کورتەکۆدی پیشاندانی مەرجداری ناوەڕۆک بەپێی زمان [trp_language language=”en_US”] تەنیا ناوەڕۆکی ئینگلیزی [/trp_language]
  • ئەگەری دەستکاریکردنی زنجیرەنووسەکانی gettext لە ڕووکار و پێوەکراوەکانەوە لە ئینگلیزی بۆ ئینگلیزی، بەبێ زیادکردنی زمانی تر. بە بنەڕەت، کاراییەکی جێگرتنەوەی زنجیرەنووسەیە.
  • تەنیا ڕێچکەی دیاریکراو وەربگێڕە و ناوەڕۆک لە وەرگێڕان دەربکە
  • تایبەتمەندیی بڵۆکی وەرگێڕان کە تێیدا دەتوانیت چەندین توخمی html پێکەوە وەربگێڕیت
  • پشتیوانیی ڕەسەنی Gutenberg، بۆیە دەتوانیت بەئاسانی بڵۆکەکانی Gutenberg وەربگێڕیت
  • گونجانی ڕاستەوخۆ لەگەڵ (WooCommerce)
  • ئامراز\ویجێتی وەرگێڕانی ماڵپەڕی خۆڕایی ئێمە بەکاربهێنە بۆ گەڕان بە هەر ماڵپەڕێکدا بە زمانی خۆت.

تێبینی: ئەم پێوەکراوە APIـی وەرگێڕانی گووگڵ بەکاردەهێنێت بۆ وەرگێڕانی زنجیرەنووسەکان لەسەر ماڵپەڕەکەت. ئەم تایبەتمەندییە دەتوانرێت بەپێی خواستی تۆ چالاک یان ناچالاک بکرێت.

بەکارهێنەران بە مافی بەڕێوەبەرایەتی دەستیان دەگات بەم ڕێکخستنانەی خوارەوە:

  • هەڵبژاردنی زمانی بنەڕەتی ماڵپەڕ و یەک زمانی وەرگێڕان، بۆ ماڵپەڕە دوو-زمانەکان
  • هەڵبژێرە ئایا گۆڕەری زمان دەبێت زمانەکان بە ناوە ڕەسەنەکانیان پیشان بدات یان ناوی ئینگلیزی
  • ناچارکردنی بەستەرە دەستکردەکان بۆ کردنەوە لە زمانی ئێستادا
  • چالاککردن یان ناچالاککردنی پێڕستی لاوەکی ناونیشانی بۆ زمانی بنەڕەت
  • چالاککردنی وەرگێڕانی خۆکارانە لەڕێگەی وەرگێڕی گووگڵ

زیادکراوە بەهێزەکانی وەرگێڕان

(TranslatePress – Multilingual) کۆمەڵێک زیادکراوی پێشکەوتووی هەیە کە ڕێگەت پێدەدات توانای ئەم پێوەکراوەی وەرگێڕانی وۆردپرێسە فراوان بکەیت:

زیادکراوە پێشکەوتووەکان (تەنیا لە وەشانە پێشکەوتووەکاندا بەردەستە)

  • دەستپێگەیشتنی تەواو بە (TranslatePress AI) – بە شێوەی خۆکارانە تەواوی ماڵپەڕەکەت وەربگێڕە بەبێ پلاتفۆرمی زیادە بۆ خۆتۆمارکردن، کلیلی API، و تێچووی وەرگێڕانی زیادە. هەر وەشانێکی پێشکەوتوو ژمارەیەکی دیاریکراوی وشەی وەرگێڕدراوی ژیریی دەستکرد لەخۆدەگرێت، کە دەتوانیت بۆ وەرگێڕانی خێرای ماڵپەڕەکەت بەکاریبهێنیت، کە هەم کات و هەم پارەت بۆ پاشەکەوت دەکات.
  • زمانە زیادەکان – ڕێگەت پێدەدات ژمارەیەکی بێسنوور زمانی وەرگێڕان زیاد بکەیت، لەگەڵ ئەگەری بڵاوکردنەوەی زمانەکان دواتر دوای ئەوەی وەرگێڕانەکە تەواو دەکەیت
  • گورزەی SEO – ڕێگەت پێدەدات زانیاریی مێتا (وەک ناونیشانی پەڕە، وەسف، سڵەگی ناونیشانی، تاگی جێگرەوەی وێنە، تاگەکانی نیگارەی کۆمەڵایەتی تویتەر و فەیسبووک و زیاتر) وەربگێڕیت بۆ بەهێزکردنی SEOی فرەزمانت و زیادکردنی هاتوچۆ. لەگەڵ هەموو پێوەکراوە بەناوبانگەکانی SEO کاردەکات.
  • (Different Domain per Language) – پاوانێکی جیاواز تەرخان بکە بۆ هەر زمانێک کە زیادی دەکەیت (بۆ نموونە domain.de، domain.es) و (SEO)ی نێودەوڵەتی باشتر بکە بە دروستکردنی ئەزموونێکی تەواو ناوخۆیی بۆ سەردانکەرەکانت
  • هەژمارەکانی وەرگێڕ – دروستکردن یان ڕێگەدان بە بەکارهێنەرانی هەبوو بۆ وەرگێڕانی ماڵپەڕەکە بەبێ مافی بەڕێوەبەر
  • گەڕان وەک ڕۆڵی بەکارهێنەر – بینین و وەرگێڕانی ناوەڕۆک کە تەنیا بۆ ڕۆڵێکی بەکارهێنەری دیاریکراو دیارە
  • ڕێدۆزیی بەپێی زمان – شێوەپێدان و پیشاندانی بڕگەی لیستەی جیاواز بۆ زمانە جیاوازەکان
  • دۆزینەوەی خۆکارانەی زمانی بەکارهێنەر – ئاڕاستەکردنەوەی سەردانکەرانی یەکەمجار بۆ زمانی خوازراویان بەپێی ڕێکخستنەکانی وێبگەڕەکەیان یان ناونیشانی IP
  • DeepL Automatic Translation – The DeepL Automatic Translation add-on lets you automatically translate your website through the DeepL API

قەدبڕەکانی تەختەکلیل

  • CTRL ( ⌘ ) + S – پاشەکەوتکردنی وەرگێڕان بۆ زنجیرەنووسە ئێستا دەستکاریکراوەکان
  • CTRL ( ⌘ ) + ALT + Z – وازهێنان لە هەموو گۆڕانکارییەکان بۆ زنجیرەنووسە ئێستا دەستکاریکراوەکان
  • CTRL ( ⌘ ) + ALT + (تیری ڕاست) – ڕۆیشتن بۆ زنجیرەنووسەی داهاتوو
  • CTRL ( ⌘ ) + ALT + (تیری چەپ) – ڕۆیشتن بۆ زنجیرەنووسەی پێشوو

ماڵپەر

translatepress.com

بەڵگەنامەکان

سەردانی پەڕەی بەڵگەنامەی پێوەکراوی وەرگێڕانی وۆردپرێسی (TranslatePress) بکە

زیادکراوەکان

زیادکراوەکان

ماڵپەڕی پیشاندان

دەتوانیت پێوەکراوی فرەزمان – (TranslatePress) تاقی بکەیتەوە بە سەردانکردنی ماڵپەڕەکەمان

سکرین شۆتەکان

  • دەستکاریکەری وەرگێڕانی بینراوی ڕووکاری پێشەوەی (TranslatePress) لە کرداردا
  • دەستکاریکەری وەرگێڕانی ڕووکاری پێشەوە بەکاردێت بۆ وەرگێڕانی تەواوی ناوەڕۆکی پەڕە
  • چۆنێتی وەرگێڕانی زنجیرەنووسەیەکی جووڵەدار (gettext)
  • وەرگێڕانی بەرهەمەکانی (WooCommerce) بۆ فرۆشگا فرەزمانەکەت
  • وەرگێڕانی وێنەکان و سڵایدەرەکانی وێنە
  • پەڕەی ڕێکخستنەکان
  • گۆڕەری زمانی سەرکەوتە
  • گۆڕەری زمانی لیستە

بڵۆکەکان

ئەم پێوەکراوە 1 بڵۆک دابین دەکات.

  • Language Switcher Displays the Language Switcher.

دامەزراندن

  1. بوخچەی translatepress بۆ پێڕستی ‘/wp-content/plugins/’ باربکە
  2. پێوەکراوەکە لەرێگەی لیستەی ‘پێوەکراوەکان’ لە وۆردپرێسدا چالاک بکە
  3. بڕۆ بۆ ڕێکخستنەکان -> (TranslatePress) و زمانی وەرگێڕان هەڵبژێرە.
  4. دەستکاریکەری وەرگێڕانی ڕووکاری پێشەوە لە تووڵی بەڕێوەبەرەوە بکەرەوە بۆ وەرگێڕانی ماڵپەڕەکەت.

پهد

وەرگێڕانەکانم لە کوێ پاشەکەوت دەکرێن؟

هەموو وەرگێڕانەکان بە شێوەی ناوخۆیی لە بنکەدراوەی ڕاژەکارەکەتدا پاشەکەوت دەکرێن.

دەتوانم چ جۆرە ناوەڕۆکێک وەربگێڕم؟

پێوەکراوی (TranslatePress – Multilingual) ڕاستەوخۆ لەگەڵ (WooCommerce)، جۆرەکانی بابەتی دەستکرد، ڕووکارە ئاڵۆزەکان و ماڵپەڕسازەکان کاردەکات، بۆیە دەتوانیت هەر جۆرە ناوەڕۆکێک وەربگێڕیت.

چ جیاوازییەکی هەیە لەگەڵ پێوەکراوەکانی تری فرەزمان و وەرگێڕان وەک (WPML) یان (Polylang)؟

(TranslatePress) ئاسانترە بۆ بەکارهێنان و بە گشتیی تێگەیشتنی ئاسانترە. ئیتر پێویست بە گۆڕین ناکات لە نێوان دەستکاریکەر، نێوانەڕووەکانی وەرگێڕانی زنجیرەنووسە یان پێوەکراوە بە خراپی וەرگێڕدراوەکان. ئێستا دەتوانیت تەواوی ناوەڕۆکی پەڕەکە ڕاستەوخۆ لە ڕووکاری پێشەوەوە وەربگێڕیت. ئەمەش وا دەکات (TranslatePress) ببێتە جێگرەوەیەکی نایاب بۆ پێوەکراوەکانی וەک (Polylang) ו (WPML). بۆ وردەکاریی زیاتر سەیری ئەم بەراوردکاریی پێوەکراوی וەرگێڕانی וۆردپرێس: (TranslatePress) بەرانبەر (WPML) بەرانبەر (Polylang) بەرانبەر (Gtranslate) بکە.

چۆن دەست بە وەرگێڕانی ماڵپەڕی وۆردپرێسەکەم بکەم؟

دوای دامەزراندنی پێوەکراوەکە، زمانی لاوەکیی خۆت هەڵبژێرە و کرتە لە “وەرگێڕانی ماڵپەڕ” بکە بۆ دەستپێکردنی وەرگێڕانی تەواوی ماڵپەڕەکەت بەوردی وەک چۆن لە ڕووکاری پێشەوە دەردەکەوێت.

ئایا ماڵپەڕەکەم خاو دەکاتەوە؟

(TranslatePress) کاریگەرییەکی کەمی لەسەر خێرایی ماڵپەڕەکەت دەبێت. بۆ وردەکاریی زیاتر سەیری بەراوردی باشترین پێوەکراوەکانی وەرگێڕانی وۆردپرێس بەپێی کاتی بارکردنی پەڕە بکە

دەتوانیت فرۆشگای (WooCommerce)ـەکەت وەربگێڕیت؟

بەڵێ، (TranslatePress) ڕاستەوخۆ لەگەڵ (WooCommerce) کاردەکات. دەتوانیت بۆ دروستکردنی فرۆشگایەکی (WooCommerce)ی فرەزمان بەکاریبهێنیت.

لە کوێ دەتوانم زانیاریی زیاتر بدۆزمەوە؟

بۆ زانیاریی زیاتر تکایە سەیری بەڵگەنامەکانمان بکە.

پێداچوونەوەکان

ئازار 10, 2026 1 reply
I used TranslatePress for my project. It’s powerful, intuitive, and simply does what it promises. What I loved the most is how simple it is. Even without deep technical knowledge, I was able to set everything up and have a multilingual site running in no time. 5 stars are not enough for this kind of work. Highly recommended for everyone who wants a professional result without the headache! ⭐⭐⭐⭐⭐
ئازار 9, 2026 1 reply
I use TranslatePress on a WooCommerce site with 7.500 products.It works very well and the support is top!They figured out how one of translated strings (in structured data) of each product can be suppressed (as I dis not need to translate titles and descriptions) Very nice extra AI words can be added for a reasonable price.Recommended!
ئازار 3, 2026 1 reply
This is a fantastic tool! TranslatePress made it very easy for me to work with my Ukrainian partners to build a Ukrainian-language version of UARTF.org, a website that serves Rotary Clubs, donors, and volunteers in the United States as well as our Rotary Club partners and NGOs in Ukraine. I couldn’t have done it as quickly or effectively without TranslatePress!
شوبات 24, 2026 1 reply
Tried several plugins and this one is the best and the easiest. I only regret not be able to translate several paragraphs together but I’m only using the free version. Keep the good work.
خوێندنەوەی 1,606 پێداچوونەوە

بەشداربووان و گەشەپێدەران

“ماڵپەڕە فرەزمانەکان وەربگێڕە – TranslatePress” نەرمەواڵەیەکی سەرچاوە کراوەیە. ئەم کەسانەی خوارەوە بەشدارییان تێدا کردووە.

بەشداربووان

“ماڵپەڕە فرەزمانەکان وەربگێڕە – TranslatePress” وەرگێڕدراوە بۆ 13 زمان. سوپاسی وەرگێڕەکان دەکەین بۆ بەشداریکردنیان.

“ماڵپەڕە فرەزمانەکان وەربگێڕە – TranslatePress” وەربگێڕە بۆ زمانەکەی خۆت.

دەتەوێت بەشداربیت لە گەشەپێدان؟

گەڕان لە کۆدەکەدا بکە، سەیری تەمارگەی (SVN) بکە، یان بەشداربە لە ڕووداوتۆماری گەشەپێدان لە ڕێگەی (RSS).

ڕووداوتۆمارگەریی گۆڕین

3.1.1

  • Fixed WooCommerce emails being sent in the default language instead of the secondary language (en_US)
  • Prevent gettext marker contamination in DB writes for WooCommerce orders, comments, and options #!trpst#
  • Match language switcher tab width with the rest of the TranslatePress Settings pages
  • Added announcement about Different Domain per Language add-on

Older versions

Click Here to view the full changelog, or you can find it in the changelog.txt file in the plugin folder.