وەسف
Top-rated ant-spam protection for WordPress. No CAPTCHAs, no puzzles, and no visitor friction — just automatic spam blocking for forms, comments, registrations, subscriptions, and fake orders. Powered by a global spam detection network that helps stop spam before it reaches your website. Easy to install and ready to protect your site in less than 30 seconds.
توانا باڵاکان
- سەرنجە نەخوازراوەکان ڕادەگرێت.
- Stops spam registrations and logins.
- پۆستە ئەلیکترۆنییە نەخوازراوەکانی پەیوەندی ڕادەگرێت.
- داواکارییە ساختەی ماڵپەڕەکانی (eCommerce) و فرۆشگا سەرهێڵەکان دەوەستێنێت.
- Antispam for bookings.
- Antispam subscriptions.
- ڕاپرسی و دەنگدانە نەخوازراوەکان ڕادەگرێت.
- پۆستی نەخوازراو لە (WooCommerce) ڕادەگرێت.
- Antispam for Search Form.
- سەلماندنی پۆستی ئەلیکترۆنیی کاتی دروست. بپشکنە ئەگەر پۆستێکی ئەلیکترۆنی ڕاستەقینەیە یان ساختە.
- پشکنین دەکات و سەرنج و بەکارهێنەرە سپامە هەبووەکان دەسڕێتەوە.
- بڵۆککردنی پۆستە ئەلیکترۆنییە یەکجار بەکارهێنراو و کاتییەکان.
- بڵۆککردنی نامەکان بەپێی زمانەکان، وڵاتان، ڕایەڵەکان و وشە ڕاگیراوەکان.
پێداچوونەوە گشتییەکان
زیاترە لە تەنیا ئامرازێک بۆ بەرەنگاربوونەوەی پۆستی نەخوازراو؛ پێکهاتەیەکی تەواوکەرە کە جۆرایەتی و کارایی گشتیی ماڵپەڕەکەت بەرز دەکاتەوە.
techbusinessnews.com.auئاسایشی پاراستنی پۆستی نەخوازراوی وۆردپرێست باشتر بکە لەگەڵ دژە پۆستی نەخوازراوی (CleanTalk)
The Hacker News.(CleanTalk) – ڕاژەی دژە پۆستی نەخوازراوی هەوری بۆ هێشتنەوەی ماڵپەڕەکەت بەبێ بۆت.
پێداچوونەوەی (NewsWatch).بەراوردکردنی (reCAPTCHA) و (Akismet) لە بەرانبەر (CleanTalk)
(CleanTalk) لە بەرانبەر (Google reRECAPTCHA)
(CleanTalk) لە بەرانبەر (Akismet)دەزانم گوێت لە ژمارەیەک پێوەکراوی دژە پۆستی نەخوازراو بووە. بەڵام دەبێت بزانیت، ئەوانەی کە لەسەر بنەمای هەورن باشترینن سەبارەت بە ڕێژەی دۆزینەوە. ئەوان هەموو ناوەڕۆکی ناو فۆڕمەکان بەراورد دەکەن لەگەڵ ئەلگۆریتمی تایبەت بە خۆیان بۆ دڵنیابوونەوە لە دروستییەکەی.
www.techwibe.comخاڵی سەرەکیی فرۆشتنی (CleanTalk) بۆ من تەنیا کاریگەرییەکەی نییە. بەڵکو ئەو ڕاستییەیە کە (CleanTalk) لە پاشبنەمادا کاردەکات. بەکارهێنەران ناچار ناکات بە قۆناغی قورسدا تێپەڕن بۆ ئەوەی سەرنجێک پێشکەش بکەن یان فۆڕمێک پڕ بکەنەوە.
www.kevinmuldoon.com
تاقیکردنەوەی خۆڕایی پاشان 12$ بۆ هەر ساڵێک
(CleanTalk) پێوەکراوێکی دژە پۆستی نەخوازراوە کە لەگەڵ ڕاژەی پێشکەوتووی دژە پۆستی نەخوازراوی هەوری (cleantalk.org) کاردەکات. ئەم پێوەکراوە وەک ڕاژەیەک https://developer.wordpress.org/plugins/wordpress-org/detailed-plugin-guidelines/#6-software-as-a-service-is-permitted
پاراستنی دژەپۆستی نەخوازراو بۆ سەرنجەکان
پاراستنی پۆستی نەخوازراوی خۆماڵی بۆ وۆردپرێس، سەرنجەکانی (JetPack) و هەر پێوەکراوێکی تری سەرنج. پێوەکراوەکە سەرنجە نەخوازراوەکان دەگوازێتەوە بۆ بوخچەی (SPAM) یان دەتوانیت هەڵبژاردەکە دابنێیت بۆ قەدەغەکردنی سەرنجە نەخوازراوەکان بە بێدەنگی. هەروەها دەتوانیت هەڵبژاردەکە لە ڕێکخستنەکانی پێوەکراوەکەدا چالاک بکەیت بۆ سڕینەوەی خۆکاریی سەرنجەکان لە بوخچەی (SPAM)ەوە.
Contact Form 7 Antispam
پێوەکراوەکە پاراستنی پۆستی نەخوازراو بۆ (Contact Form 7 (CF7)) فراوان دەکات. دەکرێت لەگەڵ هەر پاڵاوتنێکی پۆستی نەخوازراوی لایەنی سێیەمدا بەکاربهێنرێت. چۆنێتیی پاراستنی (Contact Form 7)ت بە بەکارهێنانی پێوەکراوی دژە پۆستی نەخوازراوی (CleanTalk)
پاڵاوتنی (Elementor Website Builder)
پێوەکراوەکە پاراستنی پۆستی نەخوازراو بۆ (Elementor Website Builder) فراوان دەکات. پێشکەشکردنە نەخوازراوەکان دەپاڵێوێت و بۆ جۆری فۆڕمی پەیوەندی تاقیکراوە.
Gravity forms Antispam
پێوەکراوەکە پاراستنی پۆستی نەخوازراو بۆ فۆڕمەکانی (Gravity) فراوان دەکات. پێشکەشکردنە نەخوازراوەکان بۆ هەر جۆرە فۆڕمێک دەپاڵێوێت.
Formidable Form Builder Antispam
پێوەکراوەکە پاراستنی پۆستی نەخوازراو بۆ (Formidable Form Builder) فراوان دەکات. پێشکەشکردنە نەخوازراوەکان بۆ هەر جۆرە فۆڕمێک دەپاڵێوێت – فۆڕمی پەیوەندی، فۆڕمەکانی ڕاپرسی و کویز.
پاراستنی بەشداریکردنی (Leaky Paywall)
پێوەکراوەکە پێوەکراوی (Leaky Paywall) (لەلایەن ZEEN01) دەپارێزێت لە بەشداریکردنە نەخوازراوەکان. دەکرێت لەگەڵ هەر پاڵاوتنێکی پۆستی نەخوازراوی لایەنی سێیەمدا بەکاربهێنرێت.
پاراستنی (HubSpot) بۆ فۆڕمە چێنراوەکان
پێوەکراوەکە فۆڕمە چێنراوەکانی (HubSpot) دەپارێزێت لە هەر پێشکەشکردنێکی پۆستی نەخوازراو. ڕێبەر بۆ دەستپێکردنی بەکارهێنانی فۆڕمە چێنراوەکان https://knowledge.hubspot.com/forms/how-can-i-share-a-hubspot-form-if-im-using-an-external-site
Contact Form by WPForms Antispam
پێوەکراوەکە (Contact Form by WPForms) فراوان دەکات بۆ دابینکردنی پاراستنی پۆستی نەخوازراو. پێشکەشکردنە نەخوازراوەکان بۆ هەر جۆرە فۆڕمێک دەپاڵێوێت – فۆڕمی پەیوەندیی سادە، فۆڕمی بازاڕدۆزی، داواکردنی نرخ و هتد.
Antispam for WooCommerce & fake orders filter
دژە پۆستی نەخوازراو لەلایەن (Cleantalk)ـەوە تۆمارکردنە نەخوازراوەکان، پێداچوونەوە نەخوازراوەکان و داواکارییە ساختەکان دەپاڵێوێت بۆ (WooCommerce) (هەروەها هەر پێوەکراوێکی تری eCommerce). پێوەکراوەکە بەتەواوی گونجاوە لەگەڵ (WooCommerce) 2.1+ و فرۆشگا سەرهێڵەکان.
پاڵاوتنی پۆستی نەخوازراو بۆ فۆڕمەکانی پەیوەندیی ڕووکار
پێوەکراوەکە پۆستە ئەلیکترۆنییە نەخوازراوەکان لەلایەن هەر فۆڕمێکی پەیوەندیی ڕووکارێکەوە بڵۆک دەکات (ئەوانەی تێیدا دروستکراون بە هەمان شێوە). پێوەکراوەکە پۆستە ئەلیکترۆنییە نەخوازراوەکان بە بێدەنگی دەپاڵێوێت (بەبێ هیچ ئاگادارییەکی هەڵە لەسەر بەشی پێشەوەی وۆردپرێس) لە فۆڕمەکانی (AJAX)یشدا.
پاڵاوتنی پۆستی نەخوازراوی (bbPress)
پاراستنی پۆستی نەخوازراو بۆ هەموو شتێک دەربارەی (bbPress): چوونەژوورەوە، تۆمارکردنەکان، مەکۆکان، بابەتەکان و وەڵامەکان.
زۆر فۆڕمی دیکەی نایابی پەیوەندی، تۆماربوون و هەموو جۆرە فۆڕمێکی تر کە لەلایەن (CleanTalk)ەوە پاڵپشتی دەکرێن
- AWeber form builder https://wordpress.org/plugins/aweber-web-form-widget/
- Contact form by BestWebSoft https://wordpress.org/plugins/contact-form-plugin/
- Contact Form Plugin by Fluent Forms Ninja forms https://fluentforms.com
- Forminator contact from https://wpmudev.com/project/forminator-pro/
- Ninja forms https://ninjaforms.com
- هەواڵنامەکان – (MC4WP: Mailchimp for WordPress) (mc4wp.com)، (MailPoet) – پۆستی ئەلیکترۆنی و هەواڵنامەکان لە (WordPress)دا (https://www.mailpoet.com/)
- WS Form Lite https://wordpress.org/plugins/ws-form/
- WP User Frontend, UserPro.
- پەڕەکانی نیشتنەوەی وۆردپرێس.
پاراستن بۆ فۆڕمەکانی سەرەوە وەک تایبەتمەندییەکی ناوەکیی دژە-پۆستی نەخوازراو لەلایەن (CleanTalk) کار دەکات بەبێ پێویستبوون بە هیچ کردارێکی زیادە لەلایەن بەکارهێنەرەوە.
پشکنینی سەرنجە هەبووەکان بۆ پۆستی نەخوازراو. سڕینەوەی بەکۆمەڵی سەرنجە سپامەکان. پاککەرەوەی سەرنجە سپامەکان
بە یارمەتی دژە پۆستی نەخوازراو لەلایەن (CleanTalk) دەتوانیت پشکنین بۆ سەرنجە هەبووەکان بکەیت بۆ دۆزینەوە و سڕینەوەی خێرای سەرنجە نەخوازراوەکان بەیەکجار. بۆ بەکارهێنانی ئەم فرمانە، بڕۆ بۆ (WP) سەرنجەکان دۆزینەوەی سەرنجە نەخوازراوەکان.
پشکنینی بەکارهێنەرە هەبووەکان بۆ پۆستی نەخوازراو. سڕینەوەی بەکۆمەڵی هەژمارە سپامەکان. پاککەرەوەی بەکارهێنەرە سپامەکان
بە یارمەتی دژە سپامی (CleanTalk) دەتوانیت پشکنین بۆ هەژمارە هەبووەکان بکەیت بۆ دۆزینەوە و بەخێرایی سڕینەوەی بەکارهێنەرە سپامەکان بەیەکجار. بۆ بەکارهێنانی ئەم کارە، بڕۆ بۆ (WP) بەکارهێنەران پشکنین بۆ سپام. هەروەها، دەتوانیت لیستێکی بەکارهێنەرە سپامەکان هەناردە بکەیت بۆ (CSV).
لیستە ڕەشە تایبەتەکان بۆ ڕاژەی دژە پۆستی نەخوازراو
بە شێوەیەکی خۆکار سەرنج و تۆمارکردنەکان بڵۆک بکە لە لیستی ڕەشی تایبەتی ناونیشانی (IP)\پۆستی ئەلیکترۆنیی خۆتەوە.
شاردنەوەی خانەی «ماڵپەڕ» بۆ سەرنجەکان
ئەم هەڵبژاردنە خانەی «ماڵپەڕ» دەشارێتەوە لە فۆڕمە ئاساییەکانی سەرنجی وۆردپرێس. دوای ئەوە سپامەرەکان ناتوانن بەستەری پۆستی نەخوازراو بنێرن بە بەکارهێنانی خانەی «ماڵپەڕ» لە خوارەوەی فۆڕمی سەرنجەکان.
ڕێژەی نزمی هەڵە\ئەرێنی
ئەم پێوەکراوە چەندین تاقیکردنەوەی دژە پۆستی نەخوازراو بەکاردەهێنێت بۆ پاڵاوتنی بۆتەکانی پۆستی نەخوازراو بە کەمترین ڕێژەی هەڵە.
Spam FireWall
(SpamFireWall) ڕێگە دەدات بە بڵۆککردنی چالاکترین بۆتەکانی سپام پێش ئەوەی دەستیان بگات بە ماڵپەڕەکەت. ڕێگری دەکات لە بۆتەکانی سپام لە بارکردنی پەڕەکانی ماڵپەڕ بۆیە ڕاژەکاری وێبەکەت پێویست ناکات هەموو (script)ەکان لەسەر ئەم پەڕانە جێبەجێ بکات. هەروەها ڕێگری دەکات لە پشکنینی پەڕەکانی ماڵپەڕ لەلایەن بۆتەکانی سپامەوە. بۆیە (SpamFireWall) بە شێوەیەکی بەرچاو بارگرانی لەسەر ڕاژەکاری وێبەکەت کەم دەکاتەوە. (SpamFireWall) هەروەها (CleanTalk) دەکاتە پاراستنی دوو-هەنگاوی لە بۆتەکانی سپام. (SpamFireWall) هەنگاوی یەکەمە و چالاکترین بۆتەکانی سپام بڵۆک دەکات. دژە-پۆستی نەخوازراوی (CleanTalk) هەنگاوی دووەمە و پشکنینی هەموو داواکارییەکانی تری ماڵپەڕەکە دەکات لە کاتی پێشکەشکردنی سەرنجەکان\تۆمارکردنەکان هتد. چۆن کار دەکات؟
- سەردانکەرەکە دێتە ناو ماڵپەڕەکەت.
- دراوەی داواکاریی (HTTP) پشکنینی بۆ دەکرێت لە نزیکەی 5.8 ملیۆن (IP)ی بۆتی سپامی ناسراودا.
- ئەگەر بۆتێکی سپامی چالاک بێت، بۆتەکە پەڕەیەکی بەتاڵ وەردەگرێت، ئەگەر سەردانیکەر بێت ئەوا پەڕەیەکی ئاسایی وەردەگرێت. ئەم پرۆسەیە بە تەواوی بۆ سەردانیکەران ڕوونە.
هەموو چالاکییەکانی (SpamFireWall)ی (CleanTalk) لە پرۆسەی پاڵاوتندا تۆمار دەکرێت.
دیواری ئاگرینی پۆستی نەخوازراو: دژە-لافاو و دژە-وێبخشۆک
دیواری ئاگرینی پۆستی نەخوازراو: هەڵبژاردنەکانی دژە-لافاو و دژە-وێبخشۆک مەبەست لێیان بڵۆککردنی بۆتە نەخوازراوەکان، شیکردنەوەی ناوەڕۆک، شیکردنەوەی نرخی کاڵاکانی فرۆشگا یان بۆتەکانی پشکنینی توندوتیژی ماڵپەڕە. زیاتر بزانە https://cleantalk.org/help/anti-flood-and-anti-crawler
By default, well-known good bots — including AI crawlers such as GPTBot (ChatGPT), ClaudeBot (Claude), Google-Extended (Gemini), and Copilot — are allowed. You can choose which of these bots to block individually in your private lists. Blocking a bot will stop the corresponding AI service from accessing your content.
چۆنێتی پاراستنی ماڵپەڕەکان لە بۆتەکانی پۆستی نەخوازراو بەبێ (CAPTCHA)؟
(CleanTalk Anti-Spam) ماڵپەڕەکان دەپارێزێت لە بۆتەکانی پۆستی نەخوازراو بەبێ بەکارهێنانی (CAPTCHA)ی نەریتی، (reCAPTCHA) یان ئاستەنگەکانی تری سەردانکەر. لەبری پیشاندانی مەتەڵەکانی (CAPTCHA)، ڕاژەکە شیکردنەوەی ڕەفتار، تاقیکردنەوە نادیارەکانی (JavaScript) و بنکەدراوەیەکی جیهانیی پۆستی نەخوازراو بەکاردەهێنێت بۆ دۆزینەوەی پۆستی نەخوازراو بە شێوەیەکی خۆکار لە پاشبنەمادا. ئەم پاراستنەی دژە پۆستی نەخوازراوەی بێ (CAPTCHA) کار دەکات بۆ فۆڕمەکانی پەیوەندیکردن، سەرنجەکان، تۆمارکردنەکان و پارەدانەکانی (WooCommerce) بەبێ دروستکردنی کێشە بۆ سەردانکەرە ڕاستەقینەکان. لە ڕێگەی گۆڕینەوەی (CAPTCHA) بە دۆزینەوەی خۆکاری پۆستی نەخوازراو، (CleanTalk) یارمەتیدەرە لە باشترکردنی توانای بەکارهێنان، توانای دەستپێگەیشتن و ڕێژەکانی گۆڕین لەکاتێکدا هێشتا بە کاریگەری ڕێگری لە پۆستی نەخوازراو دەکات.
زۆرینەی بەکارهێنەران ڕقیان لە (CAPTCHA) دەبێتەوە. تێپەڕاندنی قورسە و کاتی زۆری پێ دەچێت. هەروەها زۆرینەی کات، نازایت لەبەرچی ڕەتت دەکاتەوە.
“لە کۆتاییدا، (CAPTCHA)ەکان بێسوودن بۆ پۆستی نەخوازراو چونکە بۆ ئەوە داڕێژراون پێت بڵێن ئایا کەسێک ‘مرۆڤ’ە یان نا، بەڵام نەک ئەوەی ئایا شتێک پۆستی نەخوازراوە یان نا.” Matt Mullenweg
دروستپشکنینی پۆستی ئەلیکترۆنی لە کاتی ڕاستەقینەدا. ئایا پۆستی ئەلیکترۆنی ڕاستەقینەیە یان نا.
زۆر گرنگە دڵنیابیتەوە کە بەکارهێنەر ناونیشانی پۆستی ئەلیکترۆنیی ڕاستەقینەی خۆی بەکارهێناوە. سپامبۆتەکان زۆر جار ناونیشانی پۆستی ئەلیکترۆنیی ساختە بەکاردەهێنن، واتە ئەو ناونیشانانەی کە بوونیان نییە.
(CleanTalk) لە کاتی ڕاستەقینەدا پشکنین بۆ بوونی ناونیشانی پۆستی ئەلیکترۆنییەکان دەکات.
ناونیشانی پۆستی ئەلیکترۆنیی نەبوو هەروەها دەبێتە هۆی چەندین کێشەی تر بۆ خاوەن ماڵپەڕەکان.
- تۆ هەرگیز ناتوانیت بە پۆستی ئەلیکترۆنی پەیوەندییان پێوە بکەیت،
- کڕیار هەرگیز هیچ ئاگادارکەرەوەیەکت لێوە وەرناگرێت (نامەی چالاککردنی هەژمار، وەرگرتنەوەی تێپەڕەوشە، دابەشکردنی پۆستی ئەلیکترۆنی، ئاگادارکەرەوەکان، هتد)،
- ئەگەر بازاڕدۆزیی پۆستی ئەلیکترۆنی بۆ کڕیارەکانت بەکاربهێنیت، ئەوا ژمارەیەکی زۆری پۆستە ئەلیکترۆنییە نەبووەکان لە لیستی پۆستەکەدا لەوانەیە ببێتە هۆی زیادکردنی ناونیشانی (IP)ـیەکەت بۆ لیستەڕەشە جۆراوجۆرەکانی ڕاژەکارەکانی پۆستی ئەلیکترۆنی.
لیستی پۆستە ئەلیکترۆنییەکانت بەهۆی دروستپشکنینی پۆستی ئەلیکترۆنییەوە باشتر بکە بەبێ پۆستە ئەلیکترۆنییە ساختەکان.
بڵۆککردنی پۆستە ئەلیکترۆنییە یەکجار بەکارهێنراو و کاتییەکان
بەکارهێنەرە ساختە و گوماناوییەکان بەهۆی پۆستە ئەلیکترۆنییە یەکجار بەکارهێنراو و کاتییەکانەوە بڵۆک بکە بۆ باشترکردنی گەیاندنی پۆستی ئەلیکترۆنی. بۆیە، هەروەها ڕێگری لە چالاکیی زیانبەخش، بۆتە سپامەکان، و ترۆڵەکانی ئینتەرنێت دەکات.
پۆستی نەخوازراو لە فۆڕمی گەڕاندا ڕادەگرێت
بۆتە سپامەکان دەتوانن فۆڕمی گەڕانەکەت بەکاربهێنن بۆ ئەنجامدانی داواکارییەکی (GET) بە دەقی سپامەوە. دژە سپامی (CleanTalk) هەڵبژاردنی پاراستنی فۆڕمی گەڕانی ماڵپەڕەکەت لە بۆتە سپامەکان هەیە. هەموو جارێک، گەڕانەکە پەڕەیەکی نوێ بەدی دەهێنێت و ئەگەر داواکاری زۆر هەبێت، ئەمە دەتوانێت بارێکی زیادە دروست بکات. بۆیە، لە هەندێک بارودۆخدا، گەڕانە سپامەکان لەوانەیە نوانە بکرێن، کە کاریگەری لەسەر (SEO) هەیە،
- Anti-Spam protection for website search forms repels spam bots.
- ئەگەر فۆڕمی گەڕانەکەت زۆر جار دراوە وەربگرێت، پێوەکراوی دژە سپامی (CleanTalk) وەستانێک زیاد دەکات و لەگەڵ هەر هەوڵێکی نوێی ناردنی دراوەدا زیادی دەکات. ئەمە کاتی چارەسەرکەری ڕاژەکاری وێبەکەت پاشەکەوت دەکات.
- Spam protection allows you to not forbid indexation for the crawler bots if you really need it but simultaneously you will get protection from spam bots.
تۆ هەمیشە دەزانیت بەکارهێنەران لە ماڵپەڕەکەتدا بەدوای چیدا دەگەڕان.
ناچالاککردنی سەرنجەکان
ئەم هەڵبژاردنە سەرنجەکان لە ماڵپەڕەکەتدا ناچالاک دەکات. دەتوانیت یەک یان چەند هەڵبژاردنێک هەڵبژێریت:
- ناچالاککردنی سەرنجەکان بۆ بابەتەکان
- ناچالاککردنی سەرنجەکان بۆ پەڕەکان
- ناچالاککردنی سەرنجەکان بۆ ڕەنگاڵە
لەکاتی بەکارهێنانی ناچالاککردنی سەرنجەکان، سەرنجە هەبووەکان ناسڕدرێنەوە و لەسەر پەڕەکان دەمێننەوە.
نهێنبەندیکەری پۆستی ئەلیکترۆنی، تەلەفوونەکان، ناونیشان
دژە پۆستی نەخوازراوی (CleanTalk) تایبەتمەندییەک پێشکەش دەکات بە ناوی “نهێنبەندیکردنی دراوەی پەیوەندی” کە دیزاین کراوە بۆ نهێنبەندیکردنی هەموو ناونیشانەکانی پۆستی ئەلیکترۆنی لەسەر پەڕەکانی ماڵپەڕ. نهێنبەندیکردنی پۆستی ئەلیکترۆنی، ناونیشانی تەلەفوونەکان، ئاستی پاراستنی دراوەی پەیوەندی بەرز دەکاتەوە لە خراپ بەکارهێنان، شیکردنەوە، تووشبوون بە پۆستی نەخوازراو و بەکارهێنان لە لیستەکانی پۆستی نەخوازراودا لەلایەن بۆتەکان و تاوانبارانی سەرهێڵەوە. بۆ دەرخستنی ناونیشانی پۆستی ئەلیکترۆنیی نهێنبەندکراو، بە سادەیی کرتەی لەسەر بکە و دەستبەجێ کۆدەکەی هەڵدەوەشێتەوە.
خانەی (Honeypot)
هەڵبژاردەکە یارمەتیدەرە بۆ بڵۆککردنی بۆتەکان. هەڵبژاردەی خانەی (honeypot) خانەیەکی شاردراو بۆ فۆڕمەکە زیاد دەکات. کاتێک سپامبۆتەکان دێنە سەر فۆڕمێکی ماڵپەڕ، دەتوانن هەموو خانەیەکی تێخستن پڕ بکەنەوە. ئەم هەڵبژاردەیە چالاک بکە بۆ بەهێزکردنی پاراستن لەسەر ئەم فۆڕمانە. زانیاریی زیاتر دەربارەی فۆڕمە پشتگیریکراوەکان فێربە.
سکرین شۆتەکان










دامەزراندن
ڕێنماییەکانی دامەزراندن
پێوەکراوی ‘(Anti-spam by CleanTalk)’ دابگرە، دایمەزرێنە و چالاکی بکە.
کلیلی دەستپێگەیشتن بەدەستبهێنە https://cleantalk.org/register
کلیلی دەستپێگەیشتن لە ڕێکخستنەکاندا دابنێ: وۆردپرێس ڕێکخستنەکان دژەپۆستی نەخوازراو لەلایەن (CleanTalk)
سەرنجێکی پۆستی نەخوازراوی تاقیکاری بکە (تۆمارکردن یان نامەی پەیوەندی) بە پۆستی ئەلیکترۆنی stop_email@example.com. پێویستە ئاگادارییەک ببینیت: قەدەغەکراوە. نێرەر لە لیستی ڕەشدایە.
تەواو! پێوەکراوەکە ئامادەیە بۆ بەکارهێنان.
Video guide – دامەزراندنی پێوەکراوی دژە پۆستی نەخوازراو لە وۆردپرێس
گرنگ! بۆ تاقیکردنەوەی پاراستنی پۆستی نەخوازراو پێویستە پێشکەشکردنێکی تاقیکاری بنێریت وەک سەردانیکەری ماڵپەڕ (پێویستە لە وۆردپرێس چوبیتە دەرەوە)، چونکە پێوەکراوەکە پێشکەشکردنەکانی بەڕێوەبەرانی وۆردپرێس ناپاڵێوێت.
چۆن دەتوانم پێوەکراوەکە لە وەشانی (WPMU)دا جێگیر بکەم؟
لە وەشانی فرە ماڵپەڕی وۆردپرێسدا دەتوانیت پێوەکراوەکە بگۆڕیت بۆ بەکارهێنانی کلیلی دەستپێگەیشتنی گشتی. بەم شێوەیە پێوەکراوەکە هیچ هەڵبژاردەیەک بۆ نووسینی کلیلی دەستپێگەیشتن لە ڕێکخستنەکانی پێوەکراوەکەدا پیشان نادات و بانەری تاقیکاری لە بەشی پشتەوەی وۆردپرێس پیشان نادات. بۆ جێگیرکردنی کلیلی دەستپێگەیشتنی گشتیی (CleanTalk) بۆ هەموو ماڵپەڕەکان لە (WPMS)، نەگۆڕێک لە پەڕگەی wp-config.phpەکەتدا پێناسە بکە پێش پێناسەکردنی نەگۆڕەکانی بنکەدراوە:
define('CLEANTALK_ACCESS_KEY', 'place your key here');
ئەمە بکە پێش ئەوەی پێوەکراوەکە چالاک بکەیت. ئەگەر پێوەکراوەکە پێشتر چالاک کرابوو، ناچالاکی بکە و کۆدەکە زیاد بکە و دووبارە چالاکی بکەرەوە. ئێستا، هەموو ماڵپەڕە لاوەکییەکان ئەم کلیلی دەستپێگەیشتنەیان دەبێت.
بەڕێوەبردن و چاودێریکردنی پارێزگاریی پۆستی نەخوازراو
بڕۆ بۆ (Dashboard) لە cleantalk.org یان بەرنامەی بەکاربەری دژە پۆستی نەخوازراوی (Android)، (iPhone) بەکاربهێنە بۆ بەڕێوەبردن و چاودێریکردنی پارێزگاریی پۆستی نەخوازراو.
پهد
-
بۆچی پۆستی نەخوازراوم بۆ دەنێرن؟
-
سپامەرەکان دەیانەوێت (backlinks) لە ماڵپەڕەکەتەوە وەربگرن بۆ باشترکردنی (PageRank)ی ماڵپەڕەکەیان یان ئاڕاستەکردنی سەردانیکەرەکانت بۆ ماڵپەڕە زیانبەخشەکان. ئەم ئاستەی پۆستی نەخوازراو دەتوانێت ناوبانگت لەگەڵ خوێنەران و سەرنجنووسان تێکبدات ئەگەر چارەسەری نەکەیت. نامۆ نییە کە هەندێک ماڵپەڕی وۆردپرێس حەفتانە سەدان یان تەنانەت هەزاران سەرنج وەربگرن. بەڵام، بە بەکارهێنانی پێوەکراوی (CleanTalk)، پۆستی نەخوازراو دەتوانرێت بەئاسانی لەلایەن ماڵپەڕی وۆردپرێسەکەتەوە چارەسەر بکرێت.
-
ئایا پارێزگاریی دژە پۆستی نەخوازراو بۆ سەردانیکەرانی مۆبایل پارێزراوە؟
-
بەڵێ، وایە. پێوەکراوەکە سەردانیکەرانی مۆبایل و سەردانیکەرانی ماڵپەڕی ڕوومێز بڵۆک ناکات. چەندین تاقیکردنەوەی سەربەخۆی دژە پۆستی نەخوازراو بەکاردەهێنێت بۆ کەمکردنەوەی ژمارەی ئەنجامە هەڵەکان و بۆ ئەوەی کەمترین ڕێژەی ئەرێنی-هەڵەی هەبێت. چەندین تاقیکردنەوەی دژە پۆستی نەخوازراو یارمەتیدەرن بۆ دوورکەوتنەوە لە بڵۆکی هەڵە\ئەرێنی بۆ سەردانیکەرانی ڕاستەقینەی ماڵپەڕ تەنانەت ئەگەر یەکێک لە تاقیکردنەوەکانیش شکستی هێنا.
-
پێوەکراوەکە چی لە سەرنجە نەخوازراوەکان دەکات؟
-
سەرنجە نەخوازراوەکان بە شێوەی بنەڕەتی دەگوازرێنەوە بۆ بوخچەی (SPAM) یان دەتوانیت هەڵبژاردەی قەدەغەکردنی سەرنجە نەخوازراوەکان بە بێدەنگی دابنێیت.
-
چۆن دەتوانم پارێزگاریی دژە پۆستی نەخوازراو تاقی بکەمەوە؟
-
تکایە پۆستی ئەلیکترۆنی stop_email@example.com بۆ سەرنجەکان، پەیوەندییەکان یان تۆمارکردنەکان بەکاربهێنە بۆ بینینی چۆنێتیی کارکردنی پاراستنی دژە پۆستی نەخوازراو. هەروەها، دەتوانیت ڕووداوتۆمارەکانی 7 ڕۆژی ڕابردوو لە (Dashboard) ببینیت یان سەیری بوخچەی “Spam” بکە بۆ سەرنجە قەدەغەکراوەکان.
-
پێوەکراوەکە چۆن پۆستی نەخوازراو ڕادەگرێت؟
-
تکایە، تێبینی بکە – کردارەکانی بەڕێوەبەر پشکنینیان بۆ ناکرێت.
پێوەکراوەکە چەندین تاقیکردنەوەی سادە بەکاردەهێنێت بۆ ڕاگرتنی سپامەرەکان:
- تاقیکردنەوەی دژە پۆستی نەخوازراوی (JavaScript). 99%ی بۆتەکانی سپام پشتگیریی تەواوی کاراییەکانی (JavaScript)یان نییە. بۆیە، پێوەکراوەکە کۆدێکی هەیە کە دەتوانرێت لەلایەن سەردانیکەری ئاساییەوە جێبەجێ بکرێت و ناتوانرێت لەلایەن بۆتی سپامەوە جێبەجێ بکرێت.
- پشکنینی تۆمارەکانی لیستی چالاکیی پۆستی نەخوازراوی پۆستی ئەلیکترۆنی، (IP)، پاوان. پێوەکراوەکە بنکەدراوەی چالاکیی پۆستی نەخوازراوی سەرهێڵ لە cleantalk.org بەکاردەهێنێت، کە پێکدێت لە زیاتر لە 20 ملیار تۆماری چالاکیی پۆستی نەخوازراوی (IP)ەکان، پۆستە ئەلیکترۆنییەکان، پاوانەکان و (ASN). ئەگەر (IP) یان پۆستی ئەلیکترۆنیی نێرەر لە بنکەدراوەکەدا بێت، نێرەرەکە هەندێک نمرەی پۆستی نەخوازراو وەردەگرێت. بۆ کەمکردنەوەی ڕێژەی هەڵە\ئەرێنی، پێوەکراوەکە نەک تەنیا تاقیکردنەوەی لیستی ڕەش بۆ قەدەغەکردنی سپامەرەکان بەکاردەهێنێت، بەڵکو نێرەرەکە تەنیا و تەنیا کاتێک قەدەغە دەکرێت کە چەندین تاقیکردنەوەی پۆستی نەخوازراو شکستیان هێنابێت.
- کاتی پێشکەشکردنی سەرنج. بۆتەکانی سپام بەزۆری زانیارییەکان یەکسەر دوای بارکردنی پەڕەکە پێشکەش دەکەن، ئەمە ڕوودەدات چونکە بۆتەکانی سپام لە ڕاستیدا فۆڕمی وێب پڕناکەنەوە، ئەوان تەنیا دراوەی ($_POST) بۆ بڵۆگەکە دەنێرن. سەردانیکەری ئاسایی دراوەکە دوای چەند چرکەیەک یان خولەکێک دەنێرێت.
-
ئەی چی دەربارەی پۆستی نەخوازراوی (pingback) و (trackback)؟
-
پێوەکراوەکە بە شێوەی بنەڕەتی (pingback)ەکان بەبێ هیچ پشکنینێک تێدەپەڕێنێت. هەموو (trackback)ەکان بڵۆک دەکرێن ئەگەر نێرەر چالاکیی پۆستی نەخوازراوی هەبووبێت.
-
ئایا دەتوانم (CleanTalk) بەکاربهێنم بۆ سڕینەوەی سەرنجە نەخوازراوە چاوەڕوانکراوەکان؟
-
بەڵێ، دەتوانیت. پێوەکراوەکە هەڵبژاردەی هەیە بۆ تاقیکردنەوەی هەموو سەرنجە چاوەڕوانکراوەکان لە ڕێگەی بنکەدراوەی (IP)\پۆستی ئەلیکترۆنیی چالاکی پۆستی نەخوازراو، سەرنجە نەخوازراوە دۆزراوەکان دەگوازرێنەوە بۆ بوخچەی تەنەکەی خۆڵ.
-
پێوەکراوەکە چۆن پۆستی نەخوازراو لە سەرنجە چاوەڕوانکراوەکان یان هەژمارە تۆمارکراوەکاندا دەدۆزێتەوە؟
-
پێوەکراوەکە پشکنینی هەموو سەرنجە نا-نەخوازراوەکان دەکات لە بنکەدراوەی لیستی ڕەشدا و ئەو نێرەرانەت پیشان دەدات کە چالاکیی پۆستی نەخوازراویان لە ماڵپەڕەکانی تردا هەیە.
هەندێک جیاوازی هەیە لەنێوان بنکەدراوەی لیستی ڕەش و (API) بۆ پاراستنت لە تۆمارکردنەکان\سەرنجەکانی بۆتی سپام بە شێوەی سەرهێڵ. لیستە ڕەشەکان هەموو مێژووی چالاکیی پۆستی نەخوازراو پیشان دەدەن، بەڵام (API)ی ئێمە (کە لە تاقیکردنەوەکانی پۆستی نەخوازراودا بەکاردێت) پشت بە ڕاگەیێنەکانی تریش دەبەستێت: دوا ڕۆژی چالاکی، ژمارەی هێرشە نەخوازراوەکان لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا هتد. ئەم میکانیزمانە یارمەتیمان دەدەن بۆ کەمکردنەوەی ژمارەی ئەنجامە هەڵەکان. بۆیە، هیچ شتێکی سەیر نییە، ئەگەر هەندێک پۆستی ئەلیکترۆنی\(IP) بەهۆی تاقیکردنەوەی بەکۆمەڵی سەرنجەکان\هەژمارەکانەوە نەدۆزرانەوە.بۆ پشکنینی سەرنجەکان تکایە بڕۆ ئێرە:
وۆردپرێس سەرنجەکان دۆزینەوەی سەرنجە نەخوازراوەکان
بۆ پشکنینی بەکارهێنەران تکایە بڕۆ ئێرە:
وۆردپرێس بەکارهێنەران دۆزینەوەی بەکارهێنەرە سپامەکان
-
ئایا پێوەکراوەکە لەگەڵ (WordPress MultiUser) ((WPMU) یان ڕایەڵەی وۆردپرێس) دەگونجێت؟
-
بەڵێ، پێوەکراوەکە لەگەڵ (WordPress MultiUser) دەگونجێت. هەر بڵۆگێک لە ژینگەی فرە-ماڵپەڕیدا هەڵبژاردەی دژە پۆستی نەخوازراوی تایبەت بە خۆی هەیە بۆ پاراستن لە بۆتەکانی سپام.
-
دوای دامەزراندن تێبینیم کرد کە ژمارەی هێرشە نەخوازراوەکان لە ئامارەکاندا زیادیکردووە
-
چەند هۆکارێک بۆ ئەمە هەن:
- لەگەڵ نوانەکردنی ماڵپەڕەکەت لەلایەن سیستەمەکانی گەڕانەوە، دەرکەوتنی بەستەرە دەرەکییەکان و پێگەی باشتر لە ئەنجامەکانی گەڕاندا، ماڵپەڕەکەت زیاتر و زیاتر بۆتە سپامەکان ڕادەکێشێت.
- سیستەمە پاراستنە ناڕوونەکانی وەک (CAPTCHA) یان پرسیار\وەڵام، کە ئاماری هێرشە نەخوازراوەکانیان نییە، ڕێگەت پێنادەن وێنە گشتییەکە ببینیت، یان وێنەکە ناتەواوە.
- شێوازەکانی ژماردنی هێرشە نەخوازراوەکان و بۆتەکانی سپام بۆ سیستەمە جیاوازەکان جیاوازن، بەمەش جیاوازییەکە دەردەکەوێت. ئێمە هەوڵدەدەین ئاماری ورد دابین بکەین.
-
بۆچی سەرنجە “نەخوازراوە” تاقیکارییەکەم گەیشتە وۆردپرێس؟
-
پێوەکراوەکە چەندین هەڵبژاردەی هەیە بۆ دۆزینەوەی بۆتەکانی سپام و مرۆڤەکان. ئەگەر تەنیا دەقێکی پۆستی نەخوازراوی وەک ئەمە بنێریت:
"I want to sell something", "Buy something here.." and etcسەرنجەکان تێدەپەڕن، چونکە پێوەکراوەکە نێرەرەکە وەک مرۆڤێک دەستنیشان دەکات. بۆیە، پۆستی ئەلیکترۆنیی تایبەتی stop_email@example.com بەکاربهێنە بۆ تاقیکردنەوەی کارایی دژە پۆستی نەخوازراو یان چەند ڕۆژێک چاوەڕێ بکە بۆ بینینی چۆنێتیی کارکردنی پێوەکراوەکە.
-
ئایا خۆڕاییە یان بە پارەیە؟
-
پێوەکراوەکە ئازادە و لەژێر مۆڵەتی (GPLv2) دابەشکراوە.
پێوەکراوی دژە پۆستی نەخوازراوی (CleanTalk) لەگەڵ ڕاژەیەکی دژە پۆستی نەخوازراوی هەوری کاردەکات و ئەم پێوەکراوە نەرمەواڵە وەک ڕاژەیەکە (SaaS).
(CleanTalk) پێوەکراوێکی خۆڕاییە کە لەگەڵ ڕاژەی دژە پۆستی نەخوازراوی هەوریی پێشکەوتوو کاردەکات.
https://en.wikipedia.org/wiki/Software_as_a_serviceئەو ڕاستییەی کە پێوەکراوەکە لەگەڵ ڕاژەیەکی جۆری پێشکەوتوو کاردەکات، لە تێبینیی پێوەکراوەکە و لە وەسفی کەتەلۆگی وۆردپرێسەکەیدا ئاماژەی پێکراوە.
ئێمە ئامادەین یارمەتیت بدەین لە هەر کێشەیەکدا سەبارەت بە (CleanTalk). سەدان پێکهاتەی ژینگەیی هەن و ئێمە هەموو هەوڵێکمان دەدەین بۆ ئەوەی زۆرترین ژمارەیان بگرینەوە.
-
ئایا دەتوانم (CleanTalk) لەگەڵ پێوەکراوەکانی کاش بەکاربهێنم؟
-
دژە پۆستی نەخوازراو لەلایەن (CleanTalk) کۆدی (HTML)ی وەستاو لە داڕێژەکانیدا بەکارناهێنێت، بۆیە هەموو کاراییەکانی دژە پۆستی نەخوازراو بە دروستی لەگەڵ هەر پێوەکراوێکی کاشی وۆردپرێس کاردەکەن.
-
ئایا پێوەکراوەکە لە بۆتەکانی سپام دەپارێزێت ئەگەر فۆڕم لەگەڵ ڕاژە لایەنی سێیەم بەکاربهێنم؟
-
بەڵێ، وایە. پێوەکراوەکە فۆڕمە وێبەکانی سەر ماڵپەڕەکانت دەپارێزێت کە دراوە بۆ ڕاژەکارانی لایەنی سێیەم دەنێرن (وەک (MailChimp)). بۆ چالاککردنی ئەم پاراستنە، هەڵبژاردەی ‘پاراستنی فۆڕمە دەرەکییەکان’ لە ڕێکخستنەکانی پێوەکراوەکەدا دابنێ.
-
ئایا (CleanTalk) لەگەڵ (Cloudflare) دەگونجێت؟
-
(CleanTalk) بەتەواوی لەگەڵ (CloudFlare) دەگونجێت. ڕاژەکە (IP)یەکانی (CloudFlare) (AS13335) لە ڕێگەی بنکەدراوەی لیستە ڕەشەکانەوە ناپاڵێوێت، بۆیە لەم حاڵەتەدا پێوەکراو\ڕاژە بۆتەکانی سپام بە بەکارهێنانی تاقیکردنەوەکانی تری دژە پۆستی نەخوازراو دەپاڵێوێت.
-
ئایا (CleanTalk) لەگەڵ ڕایەڵەی گەیاندنی ناوەڕۆک (CDN) دەگونجێت؟
-
بەڵێ، وایە. (CleanTalk) لەگەڵ هەر سیستەمێکی (CDN) کار دەکات، بۆ نموونە (CloudFlare)، (MaxCDN)، (Akamai).
-
ئایا دەتوانم کاراییەکانی (CleanTalk) لە پێوەکراوەکانی خۆمدا بەکاربهێنم؟
-
بەڵێ، دەتوانیت. پەیڕەوی ئەم ڕێبەرە بکە https://cleantalk.org/help/api-check-message
-
دوو بارکردنی سکریپتی cleantalk_nocache.js دەبینم. بۆچی دوو جار بەکاریدەهێنن؟
-
ئەم سکریپتە بۆ پشکنینی (AJAX JavaScript) بەکاردێت. ڕووکارە جیاوازەکان میکانیزمی جیاوازی بارکردن بەکاردەهێنن، بۆیە ئێمە دوو شێواز بۆ بارکردنی سکریپتەکەمان بەکاردەهێنین. ئەگەر بە تەواوی دەزانیت چی دەکەیت، دەتوانیت یەکێک لە شێوازەکان بکوژێنیتەوە بە پێناسەکردنی نەگۆڕەکان لە پەڕگەی wp-config.phpەکەتدا:
define('CLEANTALK_AJAX_USE_BUFFER', false); //false - don't use output buffering to include AJAX script, true - use itیان
define('CLEANTALK_AJAX_USE_FOOTER_HEADER', false); //false - don't use wp_footer() and wp_header() for including AJAX script, true - use it -
ئایا دەتوانم دەرکردن بۆ هەندێک لە پەڕەکانی ماڵپەڕەکەم زیاد بکەم؟
-
بەڵێ، دەتوانیت. ڕێکخستنێکی تایبەت هەیە لە ڕێکخستنەکانی پێوەکراوەکەدا.
دەتوانیت ئەم ڕێنماییە بەکاربهێنیت بۆ زانینی زیاتر: https://cleantalk.org/help/exclusion-from-anti-spam-checking#wordpress -
ئایا دەتوانم دراوە کەسییەکانم بۆ ڕاژەکارەکانی (CleanTalk) نەنێرم؟
-
بەڵێ، دەتوانیت دراوەکانت دەربکەیت. ڕێکخستنێکی تایبەت هەیە لە ڕێکخستنەکانی پێوەکراوەکەدا.
دەتوانیت ئەم ڕێنماییە بەکاربهێنیت بۆ زانینی زیاتر: https://cleantalk.org/help/exclusion-from-anti-spam-checking#WordPress_field_exclusions -
چۆن (SpamFireWall) تاقی بکەینەوە؟
-
(IP)ی تایبەتی 10.10.10.10 لە ناونیشانی (URL)دا بەکاربهێنە بۆ تاقیکردنەوەی (SpamFireWall). بۆ نموونە،
https://cleantalk.org/blog/?sfw_test_ip=10.10.10.10ئاگاداربە! دەبێت دۆخی نەناسراو لە وێبگەڕەکەتدا چالاک بکرێت کاتێک تاقیکردنەوەیەک ئەنجام دەدەیت. بۆ چالاککردنی دۆخی نەناسراو (Ctrl+Shift+N) دابگرە بۆ وێبگەڕەکانی (Chrome)، (Opera) و (Safari)؛ (Ctrl+Shift+P) دابگرە بۆ (Firefox)، (Internet Explorer) و (Microsoft Edge). ڕێنماییەکی تەواو بۆ چالاککردنی دۆخی نەناسراو لێرەیە: https://www.wikihow.com/Activate-Incognito-Mode
-
چۆن دەتوانم کلیلی دەستپێگەیشتن لە وەشانی (WPMU)دا بنووسم؟
-
بۆ جێگیرکردنی کلیلی دەستپێگەیشتنی گشتیی (CleanTalk) بۆ هەموو ماڵپەڕەکان لە (WPMU)، نەگۆڕێک لە پەڕگەی wp-config.phpەکەتدا پێناسە بکە پێش پێناسەکردنی نەگۆڕەکانی بنکەدراوە:
define('CLEANTALK_ACCESS_KEY', 'place your key here');ئێستا، هەموو ماڵپەڕە لاوەکییەکان ئەم کلیلی دەستپێگەیشتنەیان دەبێت.
-
ئایا پێوەکراوەکە لەگەڵ (Varnish) کار دەکات؟
-
(CleanTalk) لەگەڵ (Varnish) کار دەکات، وۆردپرێس لە دژی پۆستی نەخوازراو دەپارێزێت، بەڵام بە شێوەی بنەڕەتی پێوەکراوەکە چەند شەکرۆکەیەک بەدی دەهێنێت بۆ پاراستن لە بۆتەکانی سپام و هەروەها کاشی (Varnish) لەو پەڕانەدا ناچالاک دەکات کە شەکرۆکەکانی (CleanTalk) تێیاندا هەڵگیراون. بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کاش، هەڵبژاردەی ‘دانانی شەکرۆکەکان’ لە ڕێکخستنەکانی پێوەکراوەکەدا بکوژێنەرەوە.
WordPress console -> Settings -> CleanTalk -> Advanced settingsئێستا پێوەکراوەکە سەرنجەکانی وۆردپرێس، تۆمارکردنەکان و زۆربەی فۆڕمە پەیوەندییە باوەکان دەپارێزێت، بەڵام هەندێک لە فۆڕمە پەیوەندییە کەم بەکارهێنراوەکان ناپارێزێت.
-
ئایا پێوەکراوی دژە پۆستی نەخوازراو لەگەڵ (Accelerated Mobile Pages (AMP)) کار دەکات؟
-
بەڵێ، وایە. بەڵام دەبێت دیواری ئاگرینی پۆستی نەخوازراو و هەڵبژاردەی ‘بەکارهێنانی (AJAX) بۆ پشکنینی (JavaScript)’ لە ڕێکخستنە پێشکەوتووەکانی پێوەکراوەکەدا بکوژێنیتەوە بۆ ئەوەی بە تەواوی لەگەڵ (Accelerated Mobile Pages) بگونجێت.
-
ئایا پێویستە هیچ شتێک لە ڕێکخستنەکانی پێوەکراوەکەدا یان لە داشبۆردی (CleanTalk)ەکەم بگۆڕم کاتێک ماڵپەڕەکەم لە (HTTP)ەوە دەگۆڕم بۆ (HTTPS) یان بە پێچەوانەوە؟
-
نەخێر. پێویست ناکات هیچ شتێک لە ڕێکخستنەکانی پێوەکراوەکەدا یان لە داشبۆردی (CleanTalk)ەکەت بگۆڕیت. پێوەکراوەکە بەبێ گوێدانە پرۆتۆکۆڵ کار دەکات.
-
بەڕێوەبردنی سەرنجە نەخوازراوەکان
-
بە شێوەی بنەڕەتی، هەموو سەرنجە نەخوازراوەکان لە بوخچەی پۆستی نەخوازراودا دادەنرێن، ئێستا دەتوانیت شێوازی مامەڵەکردنی پێوەکراوەکە لەگەڵ سەرنجە نەخوازراوەکان بگۆڕیت:
- بگوازەرەوە بۆ بوخچەی پۆستی نەخوازراو. هەموو سەرنجە نەخوازراوەکان دەخرێنە ناو بوخچەی “پۆستی نەخوازراو” لە بەشی سەرنجەکانی وۆردپرێس جگە لە سەرنجەکانی وشە-ڕاگرەکان. سەرنجەکانی وشە-ڕاگرەکان هەمیشە لە بوخچەی “(Pending)”دا هەڵدەگیرێن.
دەتوانیت ڕێگری لە زۆربوونی بوخچەی پۆستی نەخوازراو بکەیت. دەتوانرێت بە شێوەیەکی خۆکار پاک بکرێتەوە بە بەکارهێنانی هەڵبژاردەی “هێشتنەوەی سەرنجە نەخوازراوەکان بۆ ماوەی 15 ڕۆژ.” ئەم هەڵبژاردەیە لە ڕێکخستنەکانی پێوەکراوەکەدا چالاک بکە: پەڕەی بەڕێوەبەری وۆردپرێس ڕێکخستنەکان دژەپۆستی نەخوازراو لەلایەن (CleanTalk) ڕێکخستنە پێشکەوتووەکان چالاککردنی “هێشتنەوەی سەرنجە نەخوازراوەکان بۆ ماوەی 15 ڕۆژ” پاشەکەوتکردنی گۆڕانکارییەکان.
-
بگوازەرەوە بۆ تەنەکەی خۆڵ. هەموو سەرنجە نەخوازراوەکان دەخرێنە ناو بوخچەی “تەنەکەی خۆڵ” لە بەشی سەرنجەکانی وۆردپرێس جگە لە سەرنجەکانی وشە-ڕاگرەکان. سەرنجەکانی وشە-ڕاگرەکان هەمیشە لە بوخچەی “چاوەڕوانی”دا هەڵدەگیرێن.
-
سەرنجەکان قەدەغە بکە بەبێ گواستنەوە بۆ بەشی پشتەوەی وۆردپرێس. هەموو سەرنجە نەخوازراوەکان بە هەمیشەیی دەسڕێنەوە بەبێ ئەوەی بچنە بەشی پشتەوەی وۆردپرێس جگە لە سەرنجەکانی وشە-ڕاگرەکان. سەرنجەکانی وشە-ڕاگرەکان هەمیشە لە بوخچەی “چاوەڕوانی”دا هەڵدەگیرێن.
چ سەرنجێک بڵۆک و قەدەغە کراوە لێرە لە ڕووداوتۆمارگەری دژە-پۆستی نەخوازراودا دەبینرێت: https://cleantalk.org/my/show_requests?int=week
بۆ بەڕێوەبردنی کردارەکان لەگەڵ سەرنجە نەخوازراوەکان، بڕۆ بۆ پەڕەی چاودێری، ئەو ماڵپەڕە دیاری بکە کە دەتەوێت کردارەکانی بۆ بگۆڕیت و بڕۆ بۆ “ڕێکخستنەکان” لەژێر ناوی ماڵپەڕەکە.
تکایە، لێرە زیاتر بخوێنەرەوە:
https://cleantalk.org/help/spam-comment-management -
ئایا پێوەکراوەکە لەگەڵ (EU GDPR) دەگونجێت؟
-
بەڵێ، وایە. تکایە ئەم بابەتە بخوێنەرەوە،
https://cleantalk.org/publicoffer#cleantalk_gdpr_compliance -
ئایا (Cleantalk) جێگرەوەیەکی (reCAPTCHA)ـی گووگڵە؟
-
بەڵێ، (CleanTalk) دەتوانرێت وەک جێگرەوەیەک بۆ (reCAPTCHA) بەکاربهێنرێت، بەڵام بە شێوەیەکی جیاواز کار دەکات.
لەبری پیشاندانی ئاستەنگەکان، بە شێوەیەکی خۆکار لە پاشبنەمادا ڕێگری لە پۆستی نەخوازراو دەکات بەبێ هیچ کارلێکێکی بەکارهێنەر، کە ئەزموونی بەکارهێنەر و گۆڕینەکان باشتر دەکات. -
بەڵێ — (CleanTalk) دەتوانرێت وەک جێگرەوەیەک بۆ (Akismet) بەکاربهێنرێت.
ئەوان هەمان کێشە چارەسەر دەکەن، بەڵام (CleanTalk) هەموو فۆڕمەکانی ماڵپەڕ دەپارێزێت (نەک تەنیا سەرنجەکان) و وەک چارەسەرێکی فراوانتری دژە-پۆستی نەخوازراو لەسەر بنەمای هەور کار دەکات. -
ئایا پێوەکراوی دژە پۆستی نەخوازراو ڕووکارەکەم دەپارێزێت؟
-
بەڵێ، وادەکات. دژە پۆستی نەخوازراو لەلایەن (CleanTalk) لەگەڵ هەر ڕووکارێکی وۆردپرێس دەگونجێت.
-
ئایا پێویستە ئامرازەکانی تری دژە پۆستی نەخوازراو بەکاربهێنم ((Captcha), (reCaptcha) و هتد.)؟
-
(CleanTalk) تا 99.998%ی بۆتەکانی سپام ڕادەگرێت، بۆیە دەتوانیت پێوەکراوەکانی تری دژە پۆستی نەخوازراو ناچالاک بکەیت (بەتایبەتی پێوەکراوەکانی دژە پۆستی نەخوازراوی جۆری (CAPTCHA)). لە هەندێک حاڵەتدا چەندین پێوەکراوی دژە پۆستی نەخوازراو لەوانەیە لەگەڵ یەکتردا ناکۆک بن.
پێداچوونەوەکان
بەشداربووان و گەشەپێدەران
“Anti-Spam by CleanTalk. Spam protection” نەرمەواڵەیەکی سەرچاوە کراوەیە. ئەم کەسانەی خوارەوە بەشدارییان تێدا کردووە.
بەشداربووان“Anti-Spam by CleanTalk. Spam protection” وەرگێڕدراوە بۆ 22 زمان. سوپاسی وەرگێڕەکان دەکەین بۆ بەشداریکردنیان.
“Anti-Spam by CleanTalk. Spam protection” وەربگێڕە بۆ زمانەکەی خۆت.
دەتەوێت بەشداربیت لە گەشەپێدان؟
گەڕان لە کۆدەکەدا بکە، سەیری تەمارگەی (SVN) بکە، یان بەشداربە لە ڕووداوتۆماری گەشەپێدان لە ڕێگەی (RSS).
ڕووداوتۆمارگەریی گۆڕین
6.81 10.06.2026
- New. Code. Amelia integration
- Code. Links from backend
- Fix. Code. Improve statement.
- Fix. Code. Editing the array key transfer
- Fix. SFWUpdateLog. Transferring values to placeholders prepare()
- Fix. SFW. Mixing values in cookies SFW
- New. Pingback and trackback rejection implemented.
- Code. Mobile styles fix (#803)
- Mod. Integrations. Opting out of force alt cookies for SmartForms. (#808)
6.80 28.05.2026
- Fix. catchJqueryAjax. Object as null comparison fixed.
- Fix. CatchXHR. Mailpoet integration added to provide the event_token.
- Upd. Bot Detector Service. Added alternative source URL.
- Upd. Bot Detector Service. Updates.
- Fix. PHP8. Prevent duplicate headers before sending HTTP response code.
- Fix. TRP. Correctly save TRP hashes.
- Mod. Settings. Transferring an option and deleting its description
- Fix. Code. Bug fixes after WP 7.0 update
- Fix. Admin banners. Call-to-action buttons visibility fixed.
- Mod. Settings. Editing the description of the Anti-Crawler option
- Fix. Settings. Edit long description
- Mod. Integration. Opting out of force alt cookies for UserRegistrationPro members
- Fix. BotDetector. Editing the bot detector connection
- Fix. CheckJS. Edit the check_js entry if the global key is not available
- Fix. Code. Added a space between the username and the TRP text
6.79.1 25.05.2026
- Fix. Admin banners. Call-to-action buttons visibility fixed.
6.79 14.05.2026
- Mod. Settings. Moving the AC option
- Fix. Search forms. Add a sign of ‘s’ GET param to a native search form signs.
- Fix. Contacts Encoder. Shortcodes. Content sanitization improved.
- Fix. NoCookieData. Correcting an error when encoding a NoCookie array
- Fix. CheckForSpam. Editing the deletion of spam check logs
- Mod. AntiCrawler. Editing the option description
6.78 29.04.2026
- Removing the link to install “Gravity Forms to doBoard” (#784)
- Mod. BloomForms. Editing the integration with BloomForms
- Update inc/cleantalk-settings.php
- Upd. Integrations. Improve Divi newsletters flow to attach meta data to request.
- Add “Read more” link to cleantalk page (#782)
- New. BaseCall. Default params class.
- Fix. REST API. Updated ’email’ argument type from ’email’ to ‘string’ in callbacks.
- Fix. GFA. Replaced email regex with isEmailLike method and added unit tests for validation.
- Upd. Integrations. Improve Divi newsletters flow to attach meta data to request. (#786)
- Ref. AntiCrawler. Module flow refactored. (#788)
6.77 16.04.2026
- Fix. AltSession. Correcting the issue of array conversion
- New. BookingCalendar. New integration with BookingCalendar
- Upd. Settings. Updated flow to check pingback. (#764) (#773) (#774)
- Fix. CF7. Edit honeypot
- Fix. Integration. EDD integration fixed. (#770)
- Fix. Code. Editing the bot detector settings
- Fix. Exclusion. Skip request from Metorik Helper
- Fix. Common. Add bot detector state to ct_options. (#778)
- Fix. WPMS. Errors output for WPMS mutual-mutual mode fixed. (#772)
- Fix. WPMS. Settings for
mutual/mutualfixed. - Fix. WPMS. Settings page error fixed.
6.76 02.04.2026
- Mod. ForceAltCookies. Removed the use of force alt cookies for integration with piotnet-addons-for-elementor
- Upd. Integrations. Improve FluentBooking flow to attach meta data to request.
- Upd. Settings. Updated flow to check pingback.
- Upd. Settings. Bot Detector setting – bot-detector setting removed.
- Fix. Code. Unit tests fixed: TestFluentForms, TestNinjaForms.
- Fix. JS. Gathering. Passing js_on independent of gathering loaded.
- Fix. Integrations. QuForm. Fixed js_on param gathering.
6.75 19.03.2026
- Upd. JS. catchJqueryAjax. Refactored to also use ajaxPrefilter. Bloomform now skip using force alt-sessions.
- Upd. ContactEncoder. Improve aria labels protect.
- Upd. Integration. HivePress forms protection improved.
- Upd. Settings. SFW outdated message refactored.
- Upd. Settings. Error. Fixed case when SFW outdated error is not removable.
- Upd. TRP. TRP popup text and styles updated.
- Fix. Integrations. Improve statement to protect memberpress.
- Fix. Integrations. Improved membershippro processing statement.
- Fix. Integration. Gravity forms integration fixed.
- Add. Integrations. Added Elfsight compability.
- Fix. RemoteCalls. Changes to the RC functionality
- Upd. Settings. Improved copability.
- Fix. Contacts Encoder. Shortcode for exclude encoding.
- Upd. BotDetector. Update load strategy.
- Upd. BotDetector. Update load strategy for fluent booking and fluent form.
6.74 05.03.2026
- Mod. SFW. Atomic approach to updating SFW
- Upd. Exclusions. Ajax. Plugin “cart-recovery”.
- Fix. Code. JS loading by defer fixed.
- Mod. OtterForms. Changing integration from a hook to a route
- Mod. OtterForms. Changing the integration, renaming the request interception method
- Upd. Connection reports. Email subject updated.
- Fix. JS. catchFetchRequest. Origin fetch definitions.
- Upd. Exclusions. Ajax. Plugin “invoicing”.
- Upd. Gravity Forms. Skipped request extended log.
- Fix. Translate. Fixed msgids.
- Upd. Connection reports. Email title edited.
- Upd. Connection reports. Service id added.
- Fix. SubmitTime. Calculation of the submit time when enabling the gathering script
- Upd. SFW updates sentinel. Updated report.
- Upd. Settings. Updated RC to init settings update.
- Fix. SubmitTime. Editing the creation of a timestamp
6.73.1 19.02.2026
- Fix. Code. JS loading by
deferfixed.
6.73 19.02.2026
- Upd. Code. SFW Update. HTTP multi request refactored.
- New. ShadowrootProtection. Implementation of form protection in Shadowroot elements, integration with Mailchimp shadowroot
- Mod. ShadowrootPrt. Architectural changes in logic, the addition of situational callbacks
- Fix. CurlMulti. Editing implementation comments
- Fix. Integration. Ninja forms. Filter NF common fields before processing.
- Fix. Exclusions. “woocommerce-abandoned-cart”
- Fix. Exclusions. “woo-abandoned-cart-recovery”
- Fix. Exclusions. “abandoned-cart-capture”
- Fix. Code. Returned the lost code during the merge
- Fix. FluentForm. Vendor integration compliance fixed.
- Upd. Integrations. Elementor UltimateAddons Register integration handler to use ajax middleware.
- Fix. IntegMailChimp. Clearing all fields except for the field whose name contains message
- Fix. Code. Edit Remote Calls
- Fix. AdminActions. Checking permissions for Actions
- Upd. Exclusions. Ajax. Plugin “wp-multi-step-checkout”.
- Fix. Exclusions. Ajax. Plugin “woo-abandoned-cart-recovery”. Fixed condition.
- Code. Unit tests for apbct_is_skip_request() refactored.
- Fix. Code. Escaping woocommerce order data
- Upd. Exclusions. Ajax. Plugin “woocommerce-sendinblue-newsletter-subscription”
- Fix. Remote Calls. Skip check if no sign of RC action provided in Request.
- Fix. Exclusion. Added path invoice4u/v1/callback.
- Fix. Contact Encoder. Every hook that has actions BEFORE modify now have actions AFTER.
- Fix. Enqueue. Script individual-disable-comments.js renamed to cleantalk-individual-disable-comments.js
- Upd. CommentsCheck. Improve statement.
- Upd. JS parameters. Gathering dynamic lod implemented.
- Fix. Connection reports. Email for reports fixed.
- Fix. Integration. SmartQuizBuilder integration fixed.
- Fix. ContentEncoder. Editing the data type in the 3rd str_replace argument
6.72 05.02.2026
- Upd. WooCommSpamOrders. Added a hint for the disabled option to save spam orders.
- Fix. Integrations. Fluent Forms. Visible fields collection fixed.
- Fix. Integrations. Skip encoding for woo registration button. (#722)
- Upd. Integration. Mailpoet. Visible fields gathering.
- Upd. Visible fields extractor. Static method to get a new extractor.
- Fix. Integration. Exclusions for WC requests fixed.
- Fix. Integrations. GiveWP multi-page form. Exclude requests without email.
- Fix. Integrations. GiveWP. Skip external forms check.
- Fix. Integrations. GiveWP. Bot detector token. Intercept iframe fetch to add field if available.
- Fix. Integrations. Fixed fetch request fields assignment (NoCookie|EventToken)
- Fix. Woocommerce. Stored oreders. Fixed code error.
- Mod. ContentEncoder. The ability to exclude the main page by hook
- Fix. Code. Getting cleantalk addresses fixed.
- Fix. Integrations. Add event token in jQuery catching for forms of “wpr_form_builder_email” action.
- Upd. Footer. Footer promo link added. (#729)
- Fix. Integrations. WooCommerce. Stripe express checkout address normalize excluded.
- Fix. Integrations. Paid Membership Pro. Login form excluded.
- Upd. Updater. Add index update mechanism. (#721)
- Fix. Skip Elementor login widget request for WooCommerce checkout.
- Fix. Integration. Mailpoet integration fixed.
6.71.1 26.01.2026
- Fix. Promotion. GF2DB promo setting and message reverted.
6.71 22.01.2026
- Fix. Integration. Woocommerce (checkout by REST) integration fixed.
- Fix. Integration. Fluent forms integration fixed
- Fix. Integration. Klaviyo (external forms) integration fixed.
- Upd. PHPUnit. testIsAllowMessage/User refactored
- Fix. Settings. Description for Send connection reports fixed.
- Fix. Contacts Encoder. Exclusions fixed.
- Fix. Contacts Encoder. Regex pattern for emails fixed.
- Upd. Links. UTM preset for bbPress spam scanner added.
- Fix. Fetch request catching. Fixed case with empty GET requests from pojo-accessebility plugin.
- Fix. SFW pages. Fixed bundle name with resolver.
- Fix. Common. Helper. PHP 8.4. Function str_getcsv() escape argument added
- Fix. Workflow. Make the zip with subfolder instead of zip-root.
- Fix. Exclusions by URL. Fixed validation and URL gain for ajax requests.
- Upd. Requirements Checker. Modified curl_multi_exec to curl_multi array of functions.
- Upd. SFW update. Do not start update if curl multi funcs are not available.
- Fix. Integrations. Excluded recaptcha from cloning and ensured it is reinserted into the origin form during processing.
- Fix. Integrations. Update condition to skip check of account update for logged in users.
- New. Promotions. GF2DB.
- New. Settings. Added RC to init settings update.
- New. Integration. Bit Form integration implemented.
- Upd. Code. PHP compatibility increased to 7.2.
- New. Settings. Added project management menu item.
= Look for early changelogs in changelog.txt=
