وۆردپرێس 3.1.1 وەشێندرا

لەگەڵ یەک کۆمەڵ چاککاری و پڕکردنەوەی کەلێنی پاراستن، وەشاندنی 3.1.1 ــی وۆردپرێس ئێستا بەردەستە بەکوردی. جێگای خۆشحاڵییە ئەمجارە کەسێکی نوێ و بە گڕوتینێکەوە وەرگێرانەکان دەکات بەناوی Asos ــەوە. هەوڵ دەدەین لە داهاتوویەکی نزیکدا هەموو پەڕە و وەشاندنە کوردیەکەی بەڕێوەبەرێت. هەمان کات جێگای دەستخۆشییە.
زانیاری زۆرتر

wordpress 3.0.2 وەشێندرا

گورزەی چارەسەرکراوی هەڵە و پاراستی 3.0.2 ئامادەیە بۆ داگرتن. تکایە دووگمەی نوێکردنەوەی خۆکار لە بەڕێوبەرایەتی بەکاربەرن. لەکاتی شکستهێنانی ئەم کردارەدا. پەیوەندی بەڕاژەکەوە بگرن بۆ چارەسەر یان لە مەکۆکانی خۆی بینوسە.

WordPress 2.9, oh so fine

بەکۆمەڵێک گۆڕانکاری نوێ ئەمجارەیان لەڕووی دەرکەوتن و کارەوە بۆ بەکارهێنەر، تیمی پەرەپێدەرانی وۆردپرێس وەشاندنی 2.9 یان وەشاند و وەکو خۆ ئامادەکردنێک بۆ وەشاندنی WordPress 3 کەبڕیارە دوای ساڵی نوێ خەریکی دەرپەڕاندنی بن. ئەوەی لەم وەشاندنەدا جێگای سەرنجە.
دەتوانن لەم بەستەرەوە دواهەمین گۆڕانکاریەکان ببینن.

WordPress 2.8.6 نوێکردنەوەی زۆر پێویست

بەهۆی کەلێنیکی مەترسیدارەوە لەهەڵبژاردنی بارکردنی پەڕگەی ڕەنگاڵەدا، دەتوانرا کۆدی پەلامار بئاخنرێتە نێو وێنەکە یان پەرگە ڕەنگاڵەکەوە و پەلاماری پڕۆگرامۆکەی پێبدرێت. ئەمەش دەقی ئەو کەلێنەیە:

The vulnerability is based on a processing flaw that occurs when normalising the file names of blog post attachments. It allows attackers to disguise a PHP file as an image (for example vuln.php.jpg) and upload it without triggering the protective mechanism for blocking dangerous files in WordPress. Simply accessing the file in a browser (http://vulnerable-wp/wp-content/uploads/2009/11/test-vuln.php.jpg) subsequently allows the PHP code to be executed in the web server context.

زانیاری زیاتر
wordpress-2-8-6-security-release
mail group report

تکایــــە نوێی بکەنەوە

WordPress 2.8.5هەنگاوێک بۆ 2.9 و لەکەی پاراستن

لەدواهەمین نوێکاریدا گرووپی پەرەپێدەرانی وۆردپرێس هەڵسا بەنوێکردنەوەی پەڕگەکان و چاککردنی زۆرلەکەی پاراستن لەوانە:

a fix for Trackback related denial-of-service (DoS) attacks and the deletion of areas of code which allowed PHP code in variables to be executed via the eval() function.

وەشاندنی تاقیکاری 2.9
بەهیوای کاتێکی خۆش

WordPress 2.8.4 پینەکردنی هەڵەیەک!

لەوەشاندنی 2.8.3 دا دەتوانرا چوونەژوورەوەی admin قەدەغە بکرێت، لەئەنجامی هەڵەیەکی بچووک. لەکاتی داڕشتنی کۆدەکانی wp-login.php دا گۆڕاوەکان دروست نین، کاتێک داوای تێپەڕەوشەی دەکرد، هیجی بۆ نەدەهات.
if ( empty( $key ) )
ئەمەش گۆڕاوە بۆ ئەمە لەدواهەمین وەشاندندا
if ( empty( $key ) || !is_string( $key ) )
لەبەر ئەم هۆکارە و چەندین چارەسەری تر نوێی بکەنەوە.

وەشاندنی 2.8.3 Security Release دەرکەوت

وەشاندنی چارەسەرکراوی لەڕووی پاراستنەوە 2.8.3 Security Release ئێستا بەکوردی ئامادەیە. هەموو ئەوانەی وەشاندنی پێشوتر بەکاردەبەن، لەبەر هۆکاری پاراستن و داخستنی زۆر کەلێن. پەڕگەکانیان نوێ بکەنەوە بۆ دواهەمین وەشاندن. هەروەها پەڕگەی زمانەکە بەتەواوەتی تەواو بووە.
کرتەم بکە
کاتێکی خۆش

وەشاندنی 2.8.1 و 2.8.2 و پەڕگەی زمان!

هەموو ئەوانەی وەشاندنی پێشوتر بەکاردەبەن، لەبەر هۆکاری پاراستن و داخستنی زۆر کەلێن. پەڕگەکانیان نوێ بکەنەوە بۆ دواهەمین وەشاندن. هەروەها پەڕگەی زمانەکە بەتەواوەتی تەواو بووە.
کرتەم بکە
کاتێکی خۆش

وەشاندنی 2.8 دەرکەوت.

ئەمڕۆ وەشاندنی بەکوردیکراوی 2.8 ئامادە بوو بۆ داگرتن. تکامان وایە وەشاندنەکانتان نوێ بکەنەوە. شایەنی باسە ئەم وەشاندنەدا کۆمەڵێک کەلێنی پاراستن و هەڵەگەری وەشاندی پێش خۆی چارەسەر کردووە، هیوادارین بەنوێکردنەوەی وەشاندنەکە ببێتە مایەی زیاتر سەرکەوتن و خاوێنی پەڕەکانتان لەگەڵ ئەم پڕۆگرامۆکەیە. هەروەها زۆر گۆڕانکاری لەخودی شێوەکاری بەڕێوەبەرایەتی و دروستکردنی تێپەڕەوشەی خۆکار و دەرکەوتنی تەختی سەرەکی کراوە. هەمان شت زۆر لەکۆدی AJAX بەکارهێنراوە بۆ زیاتر پەلەکردنی ڕاپەڕاندن و کرتەکەکردن لەنێو بەشەکاندا.

لێرەوە دەتوانن بەڤیدیۆ و باسێکی کورت لەسەر دواهەمین گۆڕانکاریەکان ببینن.

کێشەکان و پرسیارەکان دەربارەی:
لێرەوە
زانیاری نوێکردنەوە
پەڕەی وەشاندنەکان
تێبینی پەڕگەی زمانەکە سوود لەوەشاندنی پێش خۆی دەبینێت، چونکە تائێستا نوێ نەکراوەتەوە لەپڕۆژەی Launchpad. هاکا دانرا و کارەکانی تەواو دەبێت.
بژین