وەشاندنی 2.7.1 دەرکەوت.

ئەمڕۆ وەشاندنی بەکوردیکراوی 2.7.1 ئامادە بوو بۆ داگرتن. تکامان وایە وەشاندنەکانتان نوێ بکەنەوە. شایەنی باسە ئەم وەشاندنەدا کۆمەڵێک کەلێنی پاراستن و هەڵەگەری وەشاندی پێش خۆی چارەسەر کردووە، هیوادارین بەنوێکردنەوەی وەشاندنەکە ببێتە مایەی زیاتر سەرکەوتن و خاوێنی پەڕەکانتان لەگەڵ ئەم پڕۆگرامۆکەیە.

کێشەکان و پرسیارەکان دەربارەی:
لێرەوە
زانیاری نوێکردنەوە
پەڕەی وەشاندنەکان
بژین

وەشاندنی 2.6.5 ی پارێزراو.

ئەوانەی وەشاندنی خوار لەم وەشاندنە بەکاردەبەن وەکو ئامۆژگاری فەرمی wordpress.org ئاگاداریان دەکەینەوە کەوەشاندنەکە نوێبکەنەوە بۆ 2.6.5 . ئەم وەشاندنە وەشاندنێکی پاراستنە و بۆ پینەکردنی ئەو کونانەیە کە هاکەر دەیتوانی پەیان پێببات و بەکارهێنەر زەرەرمەند بکات.
ئێستا وەشاندنەکە لەسنگی پەڕەکە ئامادەیە بەکوردیکراوی. بەهیوای سەرکەوتن.
بۆ زانیاری زیاتر و نوێکردنەوە چاو لێرە بکە.

سڵاو میوانی هێژا

زۆری ویست تاوەکو یەکە بەیەکەی برادەران ڕۆژانە پەڕگەکانیان وەردەگێڕا و دەیان نارد بۆ تاقیکردنەوە، جار جار هەندیکی تر هەڵەی زەقیان دەبینی و یەکسەر ڕەخنەیەکیان دەنارد. زۆربوون کاتەکان و زۆربوون ئەو پەناجانەی هەوڵیان دا زمانی دایکیان لەسەر بڵاوترین پرۆگرامۆکە هەەبێت. چەند خۆشە لەچەندین ڕاژە وۆردپرێس بۆ داگرت و دامەزراندنی خۆکار هەیە لەکاتی هەڵبژاردنی زمانەکاندا نوسراوە بەکوردی. ئەمە و چەندین ئارەزووی ناخی ئەو مرۆڤانە و خۆشەویستیان بۆ جیهانیکی خۆبەخشانە وایکرد ئەم پەڕەیە بۆیەکەمین بەفەرمی بەزمانی کوردی لەلایەن خۆیانەوە ڕاژە بکرێت.
ماوەتەوە تەنها سوپاسی ئەمانە بکەین:
ئارا بەختیار (ئاراشتاین)
هونەر ئەحمەد
ئامانج
ئاراس