وەشاندنی 2.8 دەرکەوت.

ئەمڕۆ وەشاندنی بەکوردیکراوی 2.8 ئامادە بوو بۆ داگرتن. تکامان وایە وەشاندنەکانتان نوێ بکەنەوە. شایەنی باسە ئەم وەشاندنەدا کۆمەڵێک کەلێنی پاراستن و هەڵەگەری وەشاندی پێش خۆی چارەسەر کردووە، هیوادارین بەنوێکردنەوەی وەشاندنەکە ببێتە مایەی زیاتر سەرکەوتن و خاوێنی پەڕەکانتان لەگەڵ ئەم پڕۆگرامۆکەیە. هەروەها زۆر گۆڕانکاری لەخودی شێوەکاری بەڕێوەبەرایەتی و دروستکردنی تێپەڕەوشەی خۆکار و دەرکەوتنی تەختی سەرەکی کراوە. هەمان شت زۆر لەکۆدی AJAX بەکارهێنراوە بۆ زیاتر پەلەکردنی ڕاپەڕاندن و کرتەکەکردن لەنێو بەشەکاندا.

لێرەوە دەتوانن بەڤیدیۆ و باسێکی کورت لەسەر دواهەمین گۆڕانکاریەکان ببینن.

کێشەکان و پرسیارەکان دەربارەی:
لێرەوە
زانیاری نوێکردنەوە
پەڕەی وەشاندنەکان
تێبینی پەڕگەی زمانەکە سوود لەوەشاندنی پێش خۆی دەبینێت، چونکە تائێستا نوێ نەکراوەتەوە لەپڕۆژەی Launchpad. هاکا دانرا و کارەکانی تەواو دەبێت.
بژین