بڵاگ

سڵاو میوانی هێژا

تشرینی یه‌كه‌م 24، 2008, Sia

زۆری ویست تاوەکو یەکە بەیەکەی برادەران ڕۆژانە پەڕگەکانیان وەردەگێڕا و دەیان نارد بۆ تاقیکردنەوە، جار جار هەندیکی تر هەڵەی زەقیان دەبینی و یەکسەر ڕەخنەیەکیان دەنارد. زۆربوون کاتەکان و زۆربوون ئەو پەناجانەی هەوڵیان دا زمانی دایکیان لەسەر بڵاوترین پرۆگرامۆکە هەەبێت. چەند خۆشە لەچەندین ڕاژە وۆردپرێس بۆ داگرت و دامەزراندنی خۆکار هەیە لەکاتی هەڵبژاردنی زمانەکاندا نوسراوە بەکوردی. ئەمە و چەندین ئارەزووی ناخی ئەو مرۆڤانە و خۆشەویستیان بۆ جیهانیکی خۆبەخشانە وایکرد ئەم پەڕەیە بۆیەکەمین بەفەرمی بەزمانی کوردی لەلایەن خۆیانەوە ڕاژە بکرێت.
ماوەتەوە تەنها سوپاسی ئەمانە بکەین:
ئارا بەختیار (ئاراشتاین)
هونەر ئەحمەد
ئامانج
ئاراس

لێدوانەکان

  1. جوتیار تشرینی یه‌كه‌م 27، 2008, 11:25 pm #

    هیوای سه‌رکه‌وتن ده‌ستتان خۆش کاک سیا.

    بژین،

  2. زانا تشرینی یه‌كه‌م 28، 2008, 1:59 am #

    ده‌ستتان خۆش بێت بۆئه‌وكاره‌ی كردووتانه‌، هیوای سه‌ركه‌وتنتان له‌كاره‌كانی تریشتان، بریا نمونه‌ی وه‌ك ئێوه‌ هه‌رله‌زۆربووندابێت.

    ئێوه‌ خزمه‌تێكی گه‌وره‌ بۆ گه‌لی كورد ئه‌كه‌ن.

  3. ئاراز كانونی دووه‌م 4، 2009, 4:05 pm #

    ماندو نه‌بن،ده‌ستتان خۆ‌ش بێت ئه‌زیزان هیوام سه‌رکه‌وتنتانه‌ له‌ ژیان،نمونه‌تان زۆر بێت

  4. KURE KAFROSHI شوبات 6، 2009, 4:26 pm #

    ده‌ستتان خۆش بێت بۆئه‌وكاره‌ی كردووتانه‌، هیوای سه‌ركه‌وتنتان له‌كاره‌كانی تریشتان،

    KURE KAFROSHI

لێدوانێک زۆر بکە