كانونی یهكهم 24، 2009
بەکۆمەڵێک گۆڕانکاری نوێ ئەمجارەیان لەڕووی دەرکەوتن و کارەوە بۆ بەکارهێنەر، تیمی پەرەپێدەرانی وۆردپرێس وەشاندنی 2.9 یان وەشاند و وەکو خۆ ئامادەکردنێک بۆ وەشاندنی WordPress 3 کەبڕیارە دوای ساڵی نوێ خەریکی دەرپەڕاندنی بن. ئەوەی لەم وەشاندنەدا جێگای سەرنجە.
دەتوانن لەم بەستەرەوە دواهەمین گۆڕانکاریەکان ببینن.
تشرینی دووهم 15، 2009
بەهۆی کەلێنیکی مەترسیدارەوە لەهەڵبژاردنی بارکردنی پەڕگەی ڕەنگاڵەدا، دەتوانرا کۆدی پەلامار بئاخنرێتە نێو وێنەکە یان پەرگە ڕەنگاڵەکەوە و پەلاماری پڕۆگرامۆکەی پێبدرێت. ئەمەش دەقی ئەو کەلێنەیە:
The vulnerability is based on a processing flaw that occurs when normalising the file names of blog post attachments. It allows attackers to disguise a PHP file as an image (for example [...]
تشرینی یهكهم 24، 2009
لەدواهەمین نوێکاریدا گرووپی پەرەپێدەرانی وۆردپرێس هەڵسا بەنوێکردنەوەی پەڕگەکان و چاککردنی زۆرلەکەی پاراستن لەوانە:
a fix for Trackback related denial-of-service (DoS) attacks and the deletion of areas of code which allowed PHP code in variables to be executed via the eval() function.
وەشاندنی تاقیکاری 2.9
بەهیوای کاتێکی خۆش
ئاب 15، 2009
لەوەشاندنی 2.8.3 دا دەتوانرا چوونەژوورەوەی admin قەدەغە بکرێت، لەئەنجامی هەڵەیەکی بچووک. لەکاتی داڕشتنی کۆدەکانی wp-login.php دا گۆڕاوەکان دروست نین، کاتێک داوای تێپەڕەوشەی دەکرد، هیجی بۆ نەدەهات.
if ( empty( $key ) )
ئەمەش گۆڕاوە بۆ ئەمە لەدواهەمین وەشاندندا
if ( empty( $key ) || !is_string( $key ) )
لەبەر ئەم هۆکارە و چەندین چارەسەری تر نوێی بکەنەوە.
ئاب 8، 2009
وەشاندنی چارەسەرکراوی لەڕووی پاراستنەوە 2.8.3 Security Release ئێستا بەکوردی ئامادەیە. هەموو ئەوانەی وەشاندنی پێشوتر بەکاردەبەن، لەبەر هۆکاری پاراستن و داخستنی زۆر کەلێن. پەڕگەکانیان نوێ بکەنەوە بۆ دواهەمین وەشاندن. هەروەها پەڕگەی زمانەکە بەتەواوەتی تەواو بووە.
کرتەم بکە
کاتێکی خۆش
تهمموز 31، 2009
هەموو ئەوانەی وەشاندنی پێشوتر بەکاردەبەن، لەبەر هۆکاری پاراستن و داخستنی زۆر کەلێن. پەڕگەکانیان نوێ بکەنەوە بۆ دواهەمین وەشاندن. هەروەها پەڕگەی زمانەکە بەتەواوەتی تەواو بووە.
کرتەم بکە
کاتێکی خۆش
حوزهیران 11، 2009
ئەمڕۆ وەشاندنی بەکوردیکراوی 2.8 ئامادە بوو بۆ داگرتن. تکامان وایە وەشاندنەکانتان نوێ بکەنەوە. شایەنی باسە ئەم وەشاندنەدا کۆمەڵێک کەلێنی پاراستن و هەڵەگەری وەشاندی پێش خۆی چارەسەر کردووە، هیوادارین بەنوێکردنەوەی وەشاندنەکە ببێتە مایەی زیاتر سەرکەوتن و خاوێنی پەڕەکانتان لەگەڵ ئەم پڕۆگرامۆکەیە. هەروەها زۆر گۆڕانکاری لەخودی شێوەکاری بەڕێوەبەرایەتی و دروستکردنی تێپەڕەوشەی خۆکار و دەرکەوتنی تەختی سەرەکی کراوە. [...]
شوبات 14، 2009
ئەمڕۆ وەشاندنی بەکوردیکراوی 2.7.1 ئامادە بوو بۆ داگرتن. تکامان وایە وەشاندنەکانتان نوێ بکەنەوە. شایەنی باسە ئەم وەشاندنەدا کۆمەڵێک کەلێنی پاراستن و هەڵەگەری وەشاندی پێش خۆی چارەسەر کردووە، هیوادارین بەنوێکردنەوەی وەشاندنەکە ببێتە مایەی زیاتر سەرکەوتن و خاوێنی پەڕەکانتان لەگەڵ ئەم پڕۆگرامۆکەیە.
کێشەکان و پرسیارەکان دەربارەی:
لێرەوە
زانیاری نوێکردنەوە
پەڕەی وەشاندنەکان
بژین
كانونی دووهم 5، 2009
ئەمڕۆ وەشاندنی بەکوردیکراوی 2.7 ئامادە بوو بۆ داگرتن. تکامان وایە وەشاندنەکانتان نوێبکەنەوە.
زانیاری نوێکردنەوە
پەڕەی وەشاندنەکان
کێشەکان و پرسیارەکان دەربارەی:
لێرەوە
بژین
تشرینی دووهم 29، 2008
ئەوانەی وەشاندنی خوار لەم وەشاندنە بەکاردەبەن وەکو ئامۆژگاری فەرمی wordpress.org ئاگاداریان دەکەینەوە کەوەشاندنەکە نوێبکەنەوە بۆ 2.6.5 . ئەم وەشاندنە وەشاندنێکی پاراستنە و بۆ پینەکردنی ئەو کونانەیە کە هاکەر دەیتوانی پەیان پێببات و بەکارهێنەر زەرەرمەند بکات.
ئێستا وەشاندنەکە لەسنگی پەڕەکە ئامادەیە بەکوردیکراوی. بەهیوای سەرکەوتن.
بۆ زانیاری زیاتر و نوێکردنەوە چاو لێرە بکە.